ژنێکی عەرەب میراسێکی خێزانی دەپارێزێت کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە

نەجاح جەمول لە منداڵییەوە فێری ئسکبەستنەوە بووە بە شێوازی نەریتی عەرەبی. ئەمڕۆش بەردەوامە لە پاراستنی ئەم میراسە خێزانییەی کە بە ئەزموونی چەندین ساڵ پەرەی پێداوە، لە نێوان کەمبوونەوەی پزیشکی نەریتی و پێشکەوتنی پزیشکی هاوچەرخدا.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا ـ لە سوەیدا، پیشەی شکاندن و لەگەچکردنی ئێسکی عەرەبی کە بۆ چەندین دەیە پەیوەندی بە شارەزایی فۆلکلۆری هەبووە کە خێزانەکان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەیانگواستەوە، بەرەو کەمبوونەوە دەچێت تاوەکو ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لەو پیشانوی کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە. لەگەڵ ئەوەی لە زۆرینەی کاتدا تەنها پیاوان ئەم پیشەیە دەکەن، ئەو ژنانەی ئەم بوارەیان هەڵبژاردووە دەگمەنن، بەتایبەت کە پیشەکە پێویستی بە ماندووبوونی جەستەیی و شارەزایی کۆبوو هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ برین و شکانە جیاوازەکاندا.

 

لە لای نەجاح جەمول، شکاندن و لەگەچکردنی ئێسک تەنها پیشەیەک نییە، بەڵکو میراسێکی خێزانییە کە پەیوەندی بە باوکە کۆچکردووەکەیەوە هەبووە، کە یەکەم سەرچاوەی زانیاری بوو، لە کاتێکدا ساڵانی کارکردن بوونە پانتاییەک بۆ پەرەپێدان بە شارەزاییەکەی و دروستکردنی شێوازی تایبەتی خۆی لە کارکردندا، لە کاتێکدا زۆرێک لە پیشە فۆلکلۆریەکان لەبەردەم گۆڕانی شێوازی ژیان و پێشکەوتنی ئامرازەکانی چارەسەری سەردەمی کەم دەبنەوە، نەجاح جەمول سوورە لەسەر ئەوەی کە پارێزگاری لە میراسەکەی بکات و هیوادارە ئەم میراسە بۆ نەوەیەکی نوێی خێزانەکەی بگوازرێتەوە پێش ئەوەی لەناوبچێت.

 

چیرۆکەکە لە منداڵییەوە دەستی پێکرد

 

سەرەتای پەیوەندی نەجاح جەمول لەگەڵ پیشەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی منداڵی، کاتێک لە سەرەتای پۆلی پێنجەمدا بوو، باوکی لەگەڵ خۆی دەتبرد و داوای لێدەکرد لەلای بمێنێتەوە و چاودێری شێوازی کارکردنی بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، کە باوکی بەردەوام هانی دەدا، ئەوەش یارمەتی دا بۆ تێپەڕاندنی شەرم و ترسی، بەتایبەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشەکان لە تەمەنە جیاوازەکاندا.

 

بە تێپەڕبوونی كات، متمانە و شارەزایی پەیدا کرد، بوو بەو کەسەی کە دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەتانە بکات کە دەگەنە ماڵی خێزانەکە، جا سەردانکەران منداڵ، گەنج، ژن یان بەتەمەنەکانبن، یەکێک لەو حاڵەتانەی بە بیر دێنێتەوە کە هێشتا لە یادەوەرییدا ماوە، کاتێک منداڵێک لە تەمەنی خۆیدا گەیشتە ماڵەکەی، کە تووشی ڕووداوێک بوبوو لە کاتی سواربوونی پاسکێل لە شارۆچکەی عەنز، بە مەودای نزیکەی دە کیلۆمەتر لە سەلخدەوە.

 

منداڵەکە دەیناڵاند بە دەست برینێکی سەخت و خوێنڕێژییەکی قورس و شکانە چەندبارەکان، لە کاتێکدا توانا پزیشکییە بەردەستەکان لەو کاتەدا سنوردار بوون، لە سەلخد نەخۆشخانەیەک نەبوو، ئەوەش نەخۆشەکانی ناچار دەکرد بۆ ئەنجامدانی وێنەی تیشکی بگوازرێنەوە بۆ سوەیدا.

 

نەجاح جەمول ڕوونیکردەوە، کە دایکی لەو کاتەدا هانی دا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە، بۆیە بڕیاریدا بەرپرسیارێتی هەڵبژێرێت، تاوەکو ئەو ئەزموونە ببێت بە  یەکێک لەو وێستگانەی کە متمانەی بەخۆی بەهێزتر کرد و پەیوەندی بە پیشەکەوە ڕەگ و ڕیشەی داکوتا.

 

خوێندنی ئەکادیمی لە بواری شکاندن و لەگەچکردنی ئێسکدا نەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە زانیاری تیۆری بە تەنها هاوشێوەی جێبەجێکردنی پراکتیزی نییە، هەموو حاڵەتێک بۆ ئەو ئەزموونێکی نوێ بوو کە بۆ شارەزاییەکەی زیاد دەکرد.

 

لەگەڵ کۆبوونەوەی ئەزموونەکان، حاڵەتە سەختەکان بوونە تەنگژەیەک بۆی، جەختی لەوە کردەوە، کە سەرکەوتنی لە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا بەشدار بوو لە دروستکردنی متمانەی خەڵک پێی، کە متمانەیەک نەبوو بە ئاسانی بەدەست بێت، بەڵکو پێویستی بە چەندین ساڵ کارکردن و ئەنجام و ناوبانگ هەبوو.

 

پیشەیەک لەسەر حیسابی کات و خێزان

 

بەردەوامی نەجاح جەمول لە پیشەکەدا شتێکی ئاسان نەبوو، بەتایبەت دوای هاوسەرگیرییەکەی و گواستنەوەی بۆ ماڵی هاوژینەکەی، کارەکەی چیتر پەیوەندی بە کاتی دیاریکراوەوە نەبوو، بەڵکو نەخۆشەکانی لە کاتی جیاوازدا وەردەگرت، لە کاتە درەنگەکانی شەوەوە یان بەیانی زوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە مامەڵەی لەگەڵ حاڵەتەکانی ناوچە جیاوازەکان کردووە، لەوانە سەهوە و میاماس و عەرمان، وتی: گەیشتنی نەخۆشەکان بۆ لای لە دەرەوەی ناوچەکەی خۆی، بۆ ئەو، بەڵگەیە لەسەر ئەو متمانەیەی کە لە ساڵانی کارکردنیدا بەدەستی هێناوە.

 

هەروەها هەندێک کەس ئێستا مەودای دوور دەبڕن بۆ گەیشتن پێی، چونکە، وەک وتی: بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن کە متمانەیان بە شارەزایی هەبێت.

 

"لایەنی ماددی مەبەستی سەرەکی نەبوو"

 

نەجاح جەمول جەختی لەوە کردەوە، کە لایەنی ماددی مەبەستی سەرەکی نەبوو لە پشت بەردەوامبوونی لە پیشەکەدا، وتی: ئامانجی لە سەرەتاوە یارمەتیدانی خەڵک و کەمکردنەوەیی ئازارەکانیان بوو، بەتایبەت ئەو نەخۆشانەی دۆخی ماددیان بەرگەی تێچووی چارەسەرکردنی نەدەگرت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە یارمەتی زۆرێک لە حاڵەتەکانی بێ بەرامبەری گەورە داوە، بەو باوەڕەی کە بەهای ڕاستەقینەی کارەکە لە یارمەتیدانی نەخۆش و کەمکردنەوەی ئازارەکەیدایە، سەیری ئەوە دەکات کە هەندێک جار وەریدەگرێت وەک "نیشانەیەک" بەرامبەر بە ماندووبوون، نەک گەڕانەوەیەکی ماددی کە بەرامبەر بەو بەرپرسیارێتییە بێت کە هەڵیگرتووە.

 

میراسێک کە دەیەوێت بمێنێتەوە

 

نەجاح جەمول پێی وایە پیشەی شکاندن و لەگەچکردنی ئێسکی نەریتی عەرەبی شایستەی ئەوەیە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بگوازرێتەوە، دەترسێت کە وەستانی پراکتیزەکردنی ببێتە هۆی لەدەستدانی شارەزاییەکی فۆلکلۆری کە بە درێژای چەندین ساڵ کۆبۆتەوە، هەروەها کچەکانی هەندێک لە شارەزاییان وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا بە شێوەیەکی پراکتیزی پیشەکەیان نەکردووە، لە کاتێکدا هیوادارە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی لە داهاتوودا لەم میراسە بەردەوام بێت، بەو پێیەی گواستنەوەی زانیاری لە نێوان نەوەکاندا ڕێگایەکە بۆ پاراستنی وتی: مرۆڤ دەتوانێت چەند ساڵێکی کەم یان زۆر بژی، بەڵام گرنگ لای ئەو ئەوەیە کە پیشەکە دوای کۆچی دوایی بەردەوام بێت.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە شکاندن و لەگەچکردنی ئێسک پیشەیەکی ئاسان نییە، سروشتەکەی پێویستی بە ماندووبوونێکی گەورەی جەستەیی هەیە، وەک وتی: چوونە ژوورەوەی ژن بۆ ناوی دەکاتە تەنگژەیەکی گەورەتر، چونکە مامەڵەکردن لەگەڵ هەندێک حاڵەتدا پێویستی بە هێزی ماسولکەیی و خۆڕاگری هەیە، هەروەها ساڵانی کارکردن کاریگەری لەسەر جەستە و جومگە و ماسولکەکانی هەبووە.

 

لە پاڵ شکاندن و لەگەچکردنی ئێسکدا، نەجاح جەمول هەندێک شێوازی پزیشکی فۆلکلۆری فێربوو و پراکتیزەی کرد، لەوانەش سووتاندن، هەروەها وتی: مامەڵەی لەگەڵ ئەو حاڵەتانەدا کردووە کە پەیوەندییان بە ئازاری مل و پشت و دیسکەوە هەبووە.

 

ئەم ڕەفتارانە، لە بەرامبەردا، لە ناو سنووری پزیشکی فۆلکلۆریەوە دەمێننەوە، جێگرەوەی دەستنیشانکردنی پزیشکی و بەدواداچوون لای پزیشکەکان نین، بەتایبەت لە حاڵەتی شکان و برینە مەترسیدارەکان و کێشەکانی بڕبڕەی پشت کە ڕەنگە پێویستیان بە وێنەی تیشکی یان دەستتێوەردانی نەشتەرگەری هەبێت.

 

لە نێوان میراسی فۆلکلۆری و پزیشکی سەردەمی

 

ئەزموونی نەجاح جەمول لە پیشەی شکاندن و لەگەچکردنی ئێسکی نەریتی عەرەبی دەخاتە بەردەم پرسیارێکی گەورەتر سەبارەت بە چارەنووسی پیشە فۆلکلۆریەکان کە پشتیان بە شارەزایی گوازراوە بەستووە، لە سایەی پێشکەوتنی پزیشکی سەردەمی و فراوانبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکاندا.

 

لە لای نەجاح جەمول، پاراستنی پیشەکە بە واتای وازهێنان لە پزیشکی سەردەمی نایەت، بەڵکو پاراستنی زانیاری فۆلکلۆریە کە پێی وایە لە هەندێک حاڵەتدا یارمەتیدەر بووە لە کەمکردنەوەی ئازاری نەخۆشەکان.