چیرۆکی کودریت فەندیک کە بەدرێژایی ژیانی خۆی بەرگری دەکات

کودریت فەندیک، یەکێکە لەو ژنە کوردانەی کە ڕووبەڕووی شەڕ و ئاوارەبوون و مردن بووەتەوە، هەرگیز کڕنوشی بۆ کەس نەوی ناکات و ٩ منداڵەکەی بە تەنیا پەروەردە کردووە.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵۆ

جۆلەمێرگ- ژنانی دانیشتووی باکوری کوردستان، بە تایبەت لە شارەکانی ئامەد، هەکاری، شرناخ، مێردین و سێرت، لە ساڵی ١٩٩٠دا زۆرترین زیانیان لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک لە زۆرداریی  بەرکەوتووە، بە تایبەت ژنانی دانیشتووی لادێکان زیاتر ڕووبەڕووی زوڵم و زۆر بوون گوندەکانیان لەلایەن سەربازانەوە سوتێنراون، کەسوکارەکانیان بەزۆر بێسەروشوێن کراون، ئەشکەنجە دراون و دەستگیرکراون و ئاوارە بوون، کودرت فەندیک یەکێکە لەو ژنانەی بە زۆر لە گوندەکەی خۆی ئاوارە بووە و دەبوایە ساڵانێک لە کەمپێکی پەنابەراندا بژی، بەڵام ئەو بە بەهێزی وەستا سەرەڕای هەموو ئەو زەحمەتانەی کە ڕووبەڕووی بووەوە ئەو ئێستا لەگەڵ نۆ منداڵەکەی بۆ ژیان تێدەکۆشن، وتی: "سەرەڕای هەموو شتێک سەری خۆمان بەرز ڕائەگرین".

 

" منداڵەکانمان برسی بوون و بە زەحمەت خواردنمان دەدۆزییەوە "

 فەندیک لە گوندی خۆی کە دەکەوێتە ناوچەی شەمدینلی پارێزگای هەکاری بە زۆر ئاوارە بوو، کاتێک سەربازەکان گوندەکەیان سوتاند کودریت لە کامپی پەنابەرانی مەخمور لەگەڵ کەسوکارەکەی جێگیربوو ئەو بۆ ماوەی چوار ساڵ لەوێ بە هەژاری دەژیا، لەو کاتەدا تەنها سێ منداڵی هەبوو، ئەو دەڵێت: "منداڵەکانمان برسی بوون و بە زەحمەت خواردنمان دەدۆزییەوە ئێمە زۆر بە سەختی دا ڕۆیشتین پاشان بڕیارمدا کە چیتر لەوێ نەژیم یەکێک لە منداڵەکانم لەگەڵ هاوسەرەکەم لە ئۆردوگاکە بەجێهێشت و سێ منداڵم لەگەڵ خۆم هێنایە ئێرە، ئێمە بە رێگەی نایاسایی هاتینە ئێرە".

 

کاتێک گەڕانەوە بۆ گەڤەر رووبەرووی شەڕ بونەوە

کودریت و منداڵەکانی چوون بۆ ژیان لە ناوچەی گەڤەر (یوکسەکۆڤا) ی هەکاری بەڵام بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ کە لە نێوان ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ لە ناوچەکە سەپێنرابوو، جارێکی دیکە لەوێ رووبەرووی ئاوارەیەکی زۆر بوون لەو ماوەیەدا، کودریت و منداڵەکانی تووشی زەحمەتی زۆر بوون بەڵام سەرەڕای هەموو زەحمەتییەک، کاتێک قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا گەڕانەوە بۆ ناوچەکە لەوبارەیەوە دەڵێت: "دوای قەدەغەی هاتوچۆ، گەڕاینەوە بۆ ماڵی خۆمان تەنها سێ خێزان لە گەڕەکەکەمان دا ژیاون هەموو دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵمان شکاون، هەمیشە زرێپۆشێک لە بەردەم ماڵی ئێمەدا هەبوو هەڕەشەیان لێ کردین و پرسیاریان لێ دەکردین شەو نەماندەتوانی بخەوین و نەمانتوانی بە ڕۆژدا بچینە دەرەوە".

 

"هەڵیانکوتانە سەر ماڵەکەمان و هاوسەرەکەمیان کوشت"

پۆلیس لە ١٦ی تەمووزی ٢٠١٧دا لە گەڕەکی گیونگوێر لە گەڤەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کودریت و هاوسەرەکەی نەسمتین فەندیک-یان کوشت، ئێستا لەگەڵ نۆ منداڵەکەی لە ماڵەکەیدا دەژی و منداڵەکانی بەتەنها پەروەردە دەکات، پاش ماوەیەک بێدەنگ بوون وتی: " هاوسەرەکەم لەشکر بوو گەڕایەوە ماڵەوە و حەمامی کرد، ئەو زۆر ماندوو بوو و چوو بۆ جێگا گوێمان لە دەنگی ئۆتۆمبێلەکان بوو کاتێک سەیری دەرەوەمان کرد ئەفسەری پۆلیسمان بینی لە بەردەم ماڵەکەمان دەرگا و پەنجەرەکانمانیان شکاند ڕاستەوخۆ هاتنە ناو ماڵەکە و چەکەکانیان خستە سەرمان، هێشتا ئەو ڕۆژەم زۆر بە باشی لە بیرە هەڕەشەیان لێ کردین و بردیانین بۆ پشت ماڵ،  دوو کاتژمێر لە پشت ماڵ ماینەوە کچە تەمەن نۆ مانگەکەمیان فڕێدایە سەر زەوی نازانم لە ژوورەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەگەڵ هاوسەرەکەم چییان کرد، لە کۆتایدا ماڵیان جێهێشت هاوسەرەکەمم لە خوێندا بینی هاوسەرەکەم هێشتا لە ژیاندا بوو، بۆیە ئەفسەرانی پۆلیس بە ئامبوڵانسەوە بانگیان کرد، هاوسەرەکەم دوای ئەوەی برا بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا من هەست بە خراپی دەکەم کاتێک باسی ئەو ڕۆژە دەکەم".

 

"سەرەڕای هەموو شتێک، من هەرگیز لەبەردەم کەسدا کڕنۆش نابەم"

کودریت سەرەڕای هەموو شتێک بۆ ژیان تێدەکۆسێت و دەڵێت: " ئێستا دەوڵەت هیچ شتێک قبوڵ ناکات، چوار ساڵ تێپەڕی بەڵام هیچ پرۆسەیەک لە کەیسەکەدا نییە، من و مێردەکەم تووشی زەحمەتی زۆر بووین، بەڵام لەبەردەم کەس سەرمان دانەنەواند و نە من و نە منداڵەکانم لەبەردەم کەس کڕنوش نابەین".