بیام" بە هەنگاوێکی بچووک دەستی پێکرد و ئەمڕۆ پشتگیری زیاتر لە ٥٠ ژن دەکات لە عامودا
ڕێکخراوی "بیام" بۆ گەشەپێدان و چاودێری بێ باوکان بەیەکێک لە دەستپێشخەری چالاکانەی کۆمەڵگەی مەدەنییە لە پارێزگای عامودای قامیشلۆ، لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دا دەنرێت.

شیرین محەمەد
قامیشلۆ- ڕێکخراوی "بیام" بۆ گەشەپێدان و چاودێریی بێ باوکان لە پارێزگای عامودای قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کاردانەوە بە پەرەسەندنی پێویستی پاڵپشتی بۆ منداڵانی بێ باوک و خێزانەکانیان، چ لە ڕووی تەندروستی و چ لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە، دامەزرا.
لە شاری عامودا کە کاریگەرییەکانی شەڕ و پاشهاتەکانی بەردەوامن لە قورسایی لەسەر زۆرێک لە خێزانەکان، بەتایبەتی منداڵان و ژنان، رێکخراوی "بیام" بۆ گەشەپێدان و چاودێریکردنی بێ باوکان وەک دەستپێشخەرییەکی مرۆیی دامەزرا کە ئامانجی کەمکردنەوەی ئەو بارگرانییانە بوو، ڕێکخراوەکە لە وەڵامی پەرەسەندنی پێویستی کۆمەڵایەتی بۆ چاودێریکردنی منداڵانی بێ باوک و پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ خێزانەکانیان، بەتایبەتی بێوەژنەکان، لە ڕێگەی بەرنامەی یەکگرتووەوە دامەزراوە کە بریتین لە پشتیوانی تەندروستی و دەروونی، پەروەردە، بەهێزکردنی ئابووری ژنان.
سەعادەت خەلیل بە دیدگایەکی مرۆییەوە سەرچاوەی گرتووە لەو ئازارانەی کە بە چاوی خۆی ئەزموونی کردبوو، بڕیاریدا ناوەندێکی تایبەت بە منداڵانی بێ باوک دابمەزرێنێت، دیمەنە ئازاربەخشەکانی منداڵان لەسەر شەقامەکان و بە یەک وشە کە زۆرجار دووبارە دەکرایەوە کە دەیان وت "باوک و دایکمان نییە"، زۆر کاریگەر بوو ئەمە ئەو پریشکە سەرەتاییە بوو کە وای لێکرد کار لەسەر دامەزراندنی پڕۆژەیەکی بچووک بکات، کە بە خێرایی گۆڕا بۆ ناوەندێکی چاودێری کۆمەڵایەتی کاریگەر، لەلایەن خێرخوازان و لایەنگرانی ناوخۆییەوە پشتگیری دەکرا.
سەعادەت خەلیل، کارگێڕی ڕێکخراوی "بیام" بۆ گەشەپێدان و چاودێریکردنی بێ باوکان، باسی لە هەوڵەکانی پاڵپشتی کۆمەڵگە بۆ منداڵانی بێ باوک لە شاری عامودا کرد، هەوڵەکانی ڕێکخراوەکە کە سێ ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە، بۆ بەهێزکردن و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و پەروەردەکردن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خاڵی دەستپێک ئەزموونێکی کەسی بووە کە کاریگەری لەسەر بووە، زۆر بە ئازار بوو بینینی منداڵانی بێ باوک لە شەقامەکاندا، دەستەواژەی 'باوک و دایکمان نییە' لەبەردەممدا بە شێوەیەکی پڕ لە ئازار دووبارە بووەوە، پێویست بوو شتێک بکرێت، هەرچەندە دامەزراوەکان بەردەوام هەوڵدەدەن بۆ پاراستنی منداڵان و دابینکردنی هەموو شتێک بۆیان، بەڵام بارگرانییەکە زۆر گەورەیە، بۆیە ویستم هەوڵبدەم، بۆ ئەوەی نیشانەیەکی جیاواز دروستبکەم، من بە هەنگاوێکی بچووک، سادەیەک دەستم کرد بە پڕۆژەکە، ئێستا گۆڕاوە بۆ ناوەندێک کە خزمەتگوزاری ڕاستەقینە پێشکەش دەکات، بە پشتیوانی کەسانی خێرخوازی و کۆمەڵگەی ناوخۆیی.
لە وتارەکەیدا ڕوونیکردەوە کە رێکخراوەکە هەوڵی پڕکردنەوەی بۆشاییە ڕاستەقینەکانی بەردەم منداڵانی بێ باوک و خێزانەکانیان دەدا، سەرەتا لە دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە سەرەتاییەکانەوە دەستیپێکرد، درێژدەبێتەوە بۆ دابینکردنی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی، کە ئەمەش فاکتەرێکی گرنگە و بزوێنەرێکی سەقامگیرییە بۆ ئەو خێزانانە، گرنگییەکی زۆرمان بە پەروەردە دا و ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری گەورە بووینەوە لە پرسی وازهێنان لە خوێندن، لێکۆڵینەوەمان لە هۆکارەکانی کرد و هەوڵماندا تا دەتوانین چارەسەریان بکەین، جا چ لە ڕێگەی دابینکردنی پێداویستیەکانی خوێندنگە یان لە ڕێگەی پاڵپشتی و خولی پەروەردەیی بۆ منداڵان.
ڕوونیکردەوە کە کارەکە تەنها بە منداڵان نەوەستا، هەر کە ناوەندەکە دامەزرا، پێویستی پاڵپشتیکردنی ژنان لە کۆمەڵگەکەماندا، بەتایبەتی بێوەژن و دایکانی دووگیان، سەریهەڵدا، دەستمان کرد بە ڕێکخستنی خولی پەروەردەی لە بوارە جیاوازەکانی وەک دورین، پەرستاری، کاری دەستی، و چنین ، بۆ ئەوەی یارمەتی ژنان بدەین بۆ بەدەستهێنانی کارامەیی کە ئاسۆی نوێ بۆ گەشەکردنیان بکاتەوە، ئێمە توانیمان تەنها لە عامودا پاڵپشتی زیاتر لە پەنجا ژن بکەین، هەندێکیان دوای بەدەستهێنانی کەرەستەی سەرەتایی دەستیان بە پڕۆژەی بچووک کرد، هەندێکی تریان تەنها بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان هاتبوون، بەو پێیەی زۆرێک لەو ژنانە کاریان لە دامەزراوەکاندا هەبوو کە لەڕێگەیەوە پاڵپشتی داراییان بۆ ژیانی خۆیان دەستدەکەوت، ئەم هەنگاوە سادەیانە گۆڕانکارییەکی گەورەیان لە ژیانی زۆرێک لە ژناندا دروستکرد.
ڕێکخراوەکە جگە لە چالاکییەکانی ڕۆژانە، هەوڵی زۆر دەدات بۆ فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن و گەیشتن بە ناوچەکانی دیکەی ناو ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەم قسانە سەعادەت خەلیل دووپاتی کردەوە کە کارەکە بەردەوامە و بەهێزە، سەرەڕای ئالەنگارییەکان، ئێمە لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ دامەزراوە ناوخۆییەکان، گرنگترین هاوبەشمان لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا ئەنجومەنی خێزانی شەهیدانە، هەوڵدەدەین بە درێژایی ساڵ ئامادەبین، لە هاوین و زستاندا، هەوڵدەدەین ناوەندەکە ببێتە شوێنێکی پاڵپشت بۆ منداڵان و خێزانەکانیان نەک پەناگەیەک، ئەوان لە ماڵەکانیاندا دەژین، ئێمەش تەنها پشتگیری پێویستیان بۆ دابین دەکەین.
سەعادەت خەلیل، کارگێڕی ڕێکخراوی "بیام" بۆ گەشەپێدان و چاودێریکردنی بێ باوک، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەوەی ئەزموونی بیام جیادەکاتەوە، تەنها فراوانی چالاکییەکانی نییە، بەڵکو دەستپێکردنی لە هەستێکی دڵسۆزی مرۆڤایەتییە، من بە خواستی خۆم بۆ پشتگیریکردنی منداڵان دەستم پێکرد، و هەموو ڕۆژێک بەبێ وەستان بەردەوامم.