ڕۆژانە
-

٦٠ زیندانیانی سیاسیی ژن لە زیندانی ئێڤین ڕووبەڕووی كێشەی تەندروستی بوونەتەوە
کۆمیسیۆنی ژنانی ئەنجومەنی نیشتیمانی بەرگریی ئێران، سەبارەت بە دۆخی ژنانی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،٦٠ زیندانیانی سیاسیی ژن لە زیندانی ئێڤین ڕووبەڕووی كێشەی تەندروستی بوونەتەوە.
-

داوای ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی دەکرێت
ژنانی سیاسی و چالاکوانان ڕایانگەیاند، زەهرا شەهباز تەبەری لەبەر هەڵگرتنی تابلۆی “ژن ژیان ئازادیی” سزا دراوە، دەشڵێن، ئەو ژنانەی بەرخۆدان دژی ستەم ڕادەگەیەنن ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەبنەوە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: منداڵان و ژنانی غەززە ڕووبەڕووی بەدخۆراکی توند دەبنەوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری داوە لە خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە و ڕایگەیاندووە، تا مانگی نیسانی داهاتوو زیاتر لە ١٠٠ هەزار منداڵ لە مەترسی تووشبوون بە بەدخۆراکی تونددان.
-

لەناو فشارە سیاسییەکاندا ژنانی تونس باس لە ڕێڕەوی بزووتنەوەی فێمینیست و ئاڵەنگاری ئێستا دەکەن
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونسییەوە ڕێکخرابوو، تیشکی خستە سەر پەرەسەندنی بزووتنەوەی فێمینیستی سەربەخۆ لە تونس و میراسە مێژووییەکەی، ئاماژە بە ئاڵەنگاری ئێستای بەردەم چالاکوانان لە چوارچێوەیەکی سیاسیدا دەکات.
-

ماڵی ژنان میکانیزمەکانی پاراستنی ژنان بەهێز دەکات
مەبروکە ئیبراهیم، بەڕێوبەری ماڵی ژنانی قامیشلۆ ڕایگەیاند، ماڵی ژنان پارێزراوترین پارێزگاری بۆ ژنان دابین دەکات و لە ڕێگەی یاساوە مافی ژنان دەپارێزێت.
-

کوشتنی ژنان و منداڵان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەڵکشاندایە
چەند شارێکی تورکیا شاهیدی زیادبوونی بەردەوامی کوشتنی ژنان و منداڵانن، دوایین ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە گیانلەدەستدانی دوو ژن و دوو منداڵ دەکەن لە ڕووداوە جیاوازەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا.
-

لە هەلومەرجێکی نهێنیدا منداڵێکی کچی تازە لەدایک بوو لە دەرعا کوژرا
لە نێوان زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی جێهێشتنی منداڵ لە سووریا، تەرمی منداڵێکی کچێکی تازە لەدایک بوو دۆزرایەوە، کە گوزارشت لە کارەساتێکی مرۆیی شۆککەر دەکات.
-

لۆرا کواغلیۆلۆ: ڕێکخستنی ژنان بۆ کۆمەڵگەکانی ئاشتی گرنگە
لۆرا کواغلیۆلۆ، چالاکوانی مافی ژنانی ئیتاڵی ڕایگەیاند، کە چەمکی "دەسەڵات سەرەتا، ژن دواتر" هەڵەیە، هەروەها ڕێکخستنی ژنان و دەستنیشانکردنی پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ کۆمەڵگە ئاشتیخوازەکان گرنگە.
-

مشتومڕ لەسەر ''بەڵگەنامەی نەتەوەیی تەندروستی ژنان'' لە ئێران بەردەوامە
''بەڵگەنامەی نەتەوەیی تەندروستی ژنان'' کە لە ئێران کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تەندروستی ژنان لە چوارچێوەی شێوازی ژیانی ئیسلامی- ئێرانیدا پێناسە دەکاتەوە، کە ئامانجی زیادکردنی کۆنترۆڵی جەستەی ژنانە.
-

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: لە مانگی کانوونی یەکەمدا ١٦ منداڵ و ١٤ ژن لە سووریا گیانیان لەدەستداوە
ناوچەکانی سووریا لە ئەنجامی بەردەوامی توندوتیژی و بێ یاسایی، شایەتی زیادبوونی مەترسیدارن لە قوربانیانی مەدەنی، بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سوری، گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە سووریا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات و منداڵان و ژنان زۆرترین زیان بەرکەوتوون.
-

پێشانگایەکی هونەریی بە ناونیشانی ''ئەزموون'' کرایەوە
لە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە، پێشانگایەکی هونەریی بە ناونیشانی''ئەزموون''، کرایەوە، کە هونەرمەندان لە ڕێگەی کارەکانیانەوە گوزارشت لە کولتوورو ناسنامە و ژیانی کۆمەڵایەتی دەکەن.
-

وەهبیە شەوکەت، نووسەری دیاری کورد کۆچی دوایی کرد
وەهبیە شەوکەت، نووسەری دیاری کورد کە خاوەنی ٣٧ پەرتوکە لە چەندین بواری کۆمەڵایەتی و ئازادی ژنان نووسیویەتی، ئەمڕۆ کۆچیی دوایی کرد.
-

تولای حاتیمۆغولاری: دەبێت هێڵی ئیسلامی دیموکراتیک بونیاد بنرێت
تولای حاتیمۆغولاری لە یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوەی ئیسلامیی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، دەبێت هێڵی ئیسلامی دیموکراتیک بونیاد بنرێت و وتیشی: لە قۆناغی دووەمی پرۆسەی ئاشتی هەنگاوی یاسایی، یاساکانی ئاشتی و دیموکراتیک لە بەرنامەی کاردان.
-

ئیلهام ئەحمەد داوایەکی ئاڕاستەی دانیشتووانی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب کرد
ئیلهام ئەحمەد پەیامێکی دڵنەوایی ئاڕاستەی دانیشتووانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کرد و داوای لێکردن لە ماڵەکانیان بمێننەوە، هەروەها داوای لە حکومەتی ڕاگوزەر کرد ئەو پێشێلکارییانەی کە لەلایەن گرووپەکانییەوە ئەنجام دەدرێن ڕابگرێت.
-

نێرگس محەمەدی ١٤ ڕۆژە دەستبەسەرەو چارەنووسی نادیارە
دوای ١٤ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی چالاکوان نێرگس محەمەدی و ژمارەیەک لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمی یادی پارێزەر خوسرەو عەلی کۆردی لە شاری مەشهەد، بنەماڵەکەی ڕایانگەیاند کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی باری تەندروستی و دەروونییەوە نییە.
-

سۆماڵ لە ماوەی شەش دەیە یەکەم هەڵبژاردنی ناوخۆیی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدات
مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ بە دەستپێکردنی یەکەمین هەڵبژاردنی ناوخۆیی ڕاستەوخۆی خۆی لە ماوەی نزیکەی شەش دەیەدا، پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێی ئەزموونی دیموکراتیەوە.
-

دەم پارتی دژی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی سەر لەیلا زانا سکاڵای یاسایی تۆمارکرد
دەم پارتی دژی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی سەر ژنە سیاسەتمەداری کورد لەیلا زانا، سکاڵایی یاسایی لە دژی یانە و هاندەرە فاشیستەکانی یانەی بوورساسپۆر تۆمارکرد.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئیسلامی دێموکراتیک شارستانیەتێکی ئەڵتەرناتیڤە کە لەسەر بنەمای ئازادی ژن دامەزراوە
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکانی میزۆپۆتامیا ناردو وتی: ئیسلامی دیموکراتیک گەڕانەوەیە بۆ ڕۆحی پەیمانی مەدینە.
-

پێناسەکردنی زیندانی ئێڤین وەک "هۆتێل" کاردانەوەی لێکەوتەوە
گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە فائزە هاشمی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئێران بڵاویکردۆتەوە و تیایدا باڵی ژنانی زیندانی ئێڤین بە "هۆتێل" پێناسە دەکات، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
-

١١یەمین پاکێجی دادوەری لە پەرلەمانی تورکیا ڕێگە بە ئازادکردنی تاوانبارانی دژی ژنان و منداڵان دەدات
١١یەمین پاکێجی دادوەری بە دەنگی ئاکەپە و مەهەپە پەسەندکرا و دەم پارتی بێلایەن مایەوە و جەهەپەش دژی دەنگی دام هاوکات پەرلەمانی تورکیا تا شەشی کانوونی دووەم چووە پشووەوە.