ڕۆژانە
-

خوێندکارێکی ئەفغانی لە تاران بە تۆمەتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر بارودۆخی پەنابەران دەستگیرکرا
ڕاگەیەندرا کە خوێندکارێکی ئەفغانی لێکۆڵینەوەی مەیدانی سەربەخۆ لەسەر بارودۆخی کۆچبەرانی ئەفغانی لە شارۆچکەی سنووری تەیباد ئەنجام دەدات، هێزە ئاسایشییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات، سارا جوهەری، هاوڵاتی ئەفغانییان دەستگیرکرد و بردیانە شوێنێکی نادیار.
-

لە ڕۆژی نیشتمانی منداڵان... جەزائیر ئاهەنگ دەگێڕێت و بەرنامەکانی پاراستنی بەهێز دەکات
لە میانەی ئاهەنگی فەرمی ڕۆژی نیشتمانی منداڵان، سوریە مولوجی، وەزیری هاوپشتی نیشتمانی و خێزان و کاروباری ژنان، جەختی لە پێویستی هەوڵی هاوبەشی فەرمی و کۆمەڵایەتی کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و هاندەر بۆ گەشەکردنی منداڵان.
-

پاشماوەی جەنگ بەردەوامە لە کوشتنی منداڵان لە سووریا... کارەساتێکی نوێ لە ئیدلب
بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە شارۆچکەی حەیش لە باشووری گوندی ئیدلب، دوو منداڵی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵی دیکەش برینداربوون.
-

کۆمین... سیستمێکە ڕەنگدانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی دیموکراتیکە
کۆمین لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە یەکخستنی کۆمەڵگەدا، ئەرکە سەرەکییەکەی پاراستنی یەکگرتوویی نێوان گەلان و پێکهاتەکانە.
-

ئێران هاوبەشێکی بێدەنگە لە سەرکوتی پەروەردەیی تاڵیبان
لەگەڵ بەردەوامی قەدەغەکردنی خوێندنی ژنان لە ئەفغانستان، ئێران لە ڕێگەی ڕاگرتنی بە ئەنقەستی ڤیزەی خوێندکارانەوە بووەتە هاوبەشێکی بێدەنگ لە سەرکوتی پەروەردەیی تاڵیبان.
-

یەپەژە کۆمەڵکوژییەکانی سوەیدای شەرمەزار کردو ئامادەیی بۆ وەستانەوە لەبەرامبەر هەر هێرشێکدا دووپات کردەوە
یەپەژە کۆمەڵکوژییەژانی سوەیدای سووریا کە لە دژی گەلی درووز ئەنجام دەدرێن شەرمەزار کرد، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم توندوتیژییە سیستماتیکییە لە دژی دروزەکان و کۆمەڵکوژی و هێرشە دڕندانەیەکان بۆ سەر ژنان، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر کەرامەتی مرۆڤ وپێکدەهێنن.
-

نموونەیەک لە هێزی ژن لە سیاسەتدا: شۆڕشی ڕۆژئاوا
شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا ستراتیژێکی فراوان پەیڕەو دەکات کە ئامانجی بەهێزکردنی ژنانە لە کایە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەکان لە ڕێگەی کۆمۆنەکانەوە.
-

چالاکییەکانی ئێشکگری لە مەخموور بەردەوامە
چالاکوانانی چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور نزیک بە دوو ساڵە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ماندوو نەناسانە و بێ وەستان لە چالاکی بەردەوامن، چالاکییەکە لەگەڵ گروپی ١٤٢ بەردەوامە.
-

دیدارێک بە ناونیشانی "پرسەکانی ژنی کورد لە دوێنێ و ئەمڕۆدا" ڕێکخرا
لە بارەی پرسە جیاوازەکانی ژنانەوە،دیدارێک بە ناونیشانی " پرسەکانی ژنانی کورد لە دوێنێ و ئەمڕۆدا"، بە بەشداری چەندین توێژەر و چالاکوان، لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا.
-

هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" بە بەشداری زیندانی یەزد بەردەوامە
هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە هەفتەی ٧٧ی خۆیدا فراوانتر بوو و ٤٨ زیندانی گرتەوە، لەناویاندا زیندانی یەزد، زیندانیانی بەشداربوو نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە زیادبوونی ژمارەی سزای لەسێدارەدان کە لە دژی زیندانیانی سیاسی دەردەچن.
-

کەمپەینی بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەستی پێکرد
بە مەبەستی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ٣ـی ئابی ٢٠٢٤ کەمپەینی دیجیتاڵی نێودەوڵەتی کۆکردنەوەی واژۆ دەستیپێکرد، کەمپەینەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ڕووسی، ئینگلیزی و ئەڵمانییە.
-

ژنانی سوەیدا بانگەوزی بۆ پاراستن لە ماڵ و خاک و کەرامەتیان دەکەن
ژنانی شاری سوەیدای سووریا بانگەوازێکیان ئاراستەی دانیشتوانی ناوچەکە کرد و داوایان لە ژنان کرد کە بچنە شەقامەکان و بەرپرسیارێتی پاراستن لە شارەکەیان و کەرامەتی خۆیان و خاکەکەیان لە ئەستۆ بگرن.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا شەرمەزاری پەرەسەندنی توندوتیژی لە سوەیدا دەکات
لەناو توندوتیژییەکانی سوەیدا، کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ ژنان و منداڵانی سوەیدا دووپات کردەوە و داوای پاراستنیان و دابینکردنی ئاسایش و سەلامەتی دەکات.
-

پلاتفۆرمی گفتوگۆی نیشتمانی ژنان بۆ بارودۆخی شاری سوەیدای سووریا نیگەرانی دەربڕی
پلاتفۆرمی گفتوگۆی نیشتمانی ژنان نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو هەڵچوونە مەترسیدارەی کە لە شاری سوەیدای سووریا ڕوودەدات، کە هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی دەکات و برینە ساڕێژنەبووەکانی جەستەی سووریا دەکاتەوە.
-

گوڵجیهان شیمشەک: بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد هانمان دەدات بەرپرسیارێتی هەڵبگرین
سەبارەت بە گرنگی بڵاوکردنەوەی وێنە و پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد دوای ٢٦ ساڵ، گوڵجیهان شیمشەک، ئەندامی تەژەئا وتی: وێنەکە ڕەوایەتی خەباتی سەدەی ڕابردووی نیشاندا، بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هانمان دەدات بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرین.
-

"پێویستە هەموو گەلان گوێ لە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئاشتی و دیموکراتیک بگرن"
ڕەمزیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤ-دەم جەختی لەوە کردەوە کە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەڵامێکە بۆ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەتوانێت چارەسەرێکی هەمەلایەنە بێت بۆ هەموو پرسەکانی ناوچەکە.
-

ژنانی مەخموور: ئێستا نۆرەی دەوڵەتی تورکیایە
ژنانی کامپی مەخموور ڕایانگەیاند کە بە بینینی وێنەی ڕێبەرەکەیان دوای ٢٦ ساڵ بە قووڵی کاریگەر بوون و سەبارەت بە مەراسیمی سووتاندنی چەک لەلایەن گەریلاکانەوە، وتیان: دەبێت دەوڵەتی تورکیا ئێستا هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت.
-

ژنێک لە گەرمیان بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن ٦٦ ساڵ لە گەرمیان بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەی بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.
-

لە ماوەی ٦ مانگدا زیاتر لە ٤٠ منداڵ لە یەمەن برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە
ڕێکخراوی ڕزگارکردنی منداڵان پشتڕاستی کردەوە کە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، بەهۆی مین و پاشماوەی تەقینەوەکانی شەڕ لە یەمەن ٤٠ منداڵ بینداربوون یان گیانیان لەدەستداوە.
-

لە هەولێر هێرشکرایە سەر پێنج دەزگای ڕاگەیاندن
ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان بڵاویکردەوە، لە هەولێر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشکرایە سەر پێنج دەزگای ڕاگەیاندن.