ڕۆژانە
-

"پاراستنی پێکهاتەی ئێزدی بە پاراستنی شنگال دەبێت"
هەندێک ململانێ لە ناوچەکەدا هەن کە لەسەر بنەمای کۆدەنگی دانەنراون، بەڵکو مێژوو دروستی کردووە. ئەمڕۆش ئەم ململانێیانە بە شێوەیەکی سەخت دەردەکەون. لە ڕاستیدا ئەگەر ململانێکان ئەرێنی بن، دەرئەنجامی زۆر گەورە بەدوای خۆیدا دێنێت.
-

لە ئێراندا توندوتیژی سەرکوت تێدەپەڕێنێت و دەبێتە بەشێک لە هاوکێشەکانی دەسەڵات
توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا چیتر وەک دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتی سەرکوتگەرانە نابینرێت، بەڵکو لە چوارچێوەی حیساباتی سیاسیدا بۆتە ئامرازێکی کاریگەر، کە ژیانی مرۆڤ لە توخمێکی هاوسەنگی هێزدا کورت دەکرێتەوە.
-

لە سلێمانی تیرۆرکردنی یەنار محەمەد شەرمەزار کرا
تۆڕی هەشتی مارس و ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا تیرۆرکردنی یەنار محەمەدیان، شەرمەزار کرد و هاوکات دووپاتی دەکەنەوە، لەسەر خەبات و تێکۆشانی یەنار بەردەوام دەبن.
-

تاژێ: کوشتنی یەنار محەمەد شەرمەزار دەکەین
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" سەبارەت بە کوشتنی یەنار ممحەمەد کە لە بەغدا کوژرا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: خەباتی ئەو بۆ ژنە ئێزدییە کۆیلەکراوەکان لەبیر ناکەین و شوێن کار و خۆبەخشیەکەی دەکەوین.
-

لە کۆیە ڕێز لە ئەندامێکی پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپا گیرا
دوێنی لە کۆیە، مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆسیاسەتمەدار عەبیر سەهلانی، ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەچوو.
-

ژنانی تل تەمر بۆ ٨ی ئادار بەشداری سەفەربەری بوون
بۆ ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، ئەندامانی کۆنگرە ستار بەشدارییان لە سەفەربەری گشتیدا کرد.
-

کۆیە بۆردوومان کراو کەسێک بریندارە
بەیانی ئەمڕۆ بە سێ درۆن هێرش کرایە سەر کامپی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، بەپێی زانیارییەکان کەسێک بریندارەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
-

٢٠٠ هاوڵاتی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژران
لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە سێیەمین ڕۆژدا نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کەس کوژراون کە ٢٠٠ کەسیان هاوڵاتی مەدەنین.
-

ژیانی زیندانیانی زیندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە مەترسیدایە
دەزگای نێرگس محەمەدی، زیندانی سیاسی و چالاکوانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی زیندانەکانی ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، هێرشە سەربازییانە ژیانی هەزاران زیندانییان خستۆتە مەترسییەوە.
-

لە چیاکانی کوردستانەوە بۆ ناو شارەکان؛ ژنان پاسەوانی سروشتن و ڕووبەڕووی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەبنەوە
لەکاتێکدا جیهان بەرەو یادی ٨ی ئادار هەنگاو دەنێت، ڕووبەڕووی قەیرانە گەورەکانی کەشوهەوا دەبێتەوە ڕۆڵی ژنان وەک کارەکتەری سەرەکی لە پاراستنی هاوسەنگی سروشت و گۆڕینی ڕەفتارە زیانبەخشەکان دەردەکەوێت بە تێکەڵکردنی فەلسەفەی ئازادی و پاراستنی سروشت، تێدەکۆشن.
-

یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژنان لە بەغداد کوژرا
ئەمڕۆ لە بەغداد یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژنان لەبەردەم ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرا، هاوکات ڕێکخراوەکە داوای لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکات.
-

سوەیدا: لە نێوان پەرەسەندنی ناوچەیی و ئازاری مەدەنیدا
پەرەسەندنی گرژییە ناوچەییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، شاری سوەیدای سووریای خستۆتە ناو دڵی ڕووبەڕووبوونەوەیەک کە لە سنوورەکانی دەرەوەی وڵات درێژدەبێتەوە، دانیشتووان لەژێر هەڕەشەی بەردەوامی تەقینەوەکاندا دەژین و ژیانی ڕۆژانەش تێکدەچێت.
-

سیمینارێک سەبارەت بە پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، سیمینارێک بە دروشمی " بە ژن، ژیان، ئازادی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژن دەپارێزین" ئەنجامدرا.
-

کەژەکە هەڵمەتی "ئێستا کاتی ژنە"ی دەستپێکرد
کەژەکە بە بۆنەی ڕۆژی ٨ـی ئادار هەڵمەتی “ئێستا کاتی ژنە”ـی ڕاگەیاند و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و جێبەجێکردنی پڕۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی وەک چوارچێوەی سەرەکی تێکۆشان دەستنیشان کرد.
-

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیوای نوێبووەوەو سەردەمێکی نوێ لە ئاسۆدایە
لە کاتێکدا شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە هۆی تەقینەوە و فرۆکەکانەوە لە دڵەراوکێدان، کۆمەڵێک لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە بۆ ئاهەنگگێڕان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ڕەتکردنەوەی خۆیان بۆ ڕژێم و هیوا بۆ گۆڕانکاری دەربڕی.
-

ژنانی کرێکار و هەژاری... ژنان لە دوو هێندەی بارگرانیدا دەژین
دامەزراندنی ژنان و بارودۆخی ناسەقامگیری کارکردنیان لە دیارترین کێشەکانە کە لە ٨ی ئاداردا ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا.
-

مەخموور بە ڕۆحی پێشوازیکردن لە ٨ی ئادار ڕازێندراوەتەوە
تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخموور "TJCM" لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا شەقامەکانی کامپەکەی ڕازاندەوە.
-

"ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشیان کرد"
گوڵستان گولۆ، ئەندامی کۆنگرەی ستار باسی لە خەباتی ژنان کرد بۆ ماوەی ساڵێک و دەڵێت: خەباتیان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان هەمیشە بەردەوام دەبێت.
-

بەسێ شاماری: ئەمڕۆ لە گۆڕەپانێکی مێژوویی و ساتێکی ناوازە بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وەستاوین
بەسێ شاماری، ئەندامی پلاتفۆرمی دیموکراتی فرەنەتوەیی ژنان دەڵیت: ڕۆڵی خەڵک لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر گرنگە، نابێ تەنها بینەر بن، بەڵکو دەبێ بە پتەوکردنی هاودەنگی و چەسپاندنی تۆڕەکانی متمانە و ڕێگریکردن لە داڕمانی کۆمەڵایەتی.
-

گوڵان فەهیم: دروشمی ژن، ژیان، ئازادی فەلسەفەیەکە هەوڵی بۆ گۆڕینی ئەقڵیەتی ڕەگەزگەری و زایەندگەرای دا
گوڵان فەهیم، ئەندامی ئەنجومەنی پژاک دەڵێت: بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"و پێکەوەیی تەواوی ژنان، دەتواندرێت مافەکان و دەستکەوتەکانی ژنان لەو ناوچەیەدا بهێنێتە بوون، پێویستە ٨ی ئادار ببێتە کۆکردنەوەی هێز تا لەسەر بنەمای تێکۆشینێکی ڕادیکاڵانە.