بەسێ شاماری: ئەمڕۆ لە گۆڕەپانێکی مێژوویی و ساتێکی ناوازە بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وەستاوین

بەسێ شاماری، ئەندامی پلاتفۆرمی دیموکراتی فرەنەتوەیی ژنان دەڵیت: ڕۆڵی خەڵک لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر گرنگە، نابێ تەنها بینەر بن، بەڵکو دەبێ بە پتەوکردنی هاودەنگی و چەسپاندنی تۆڕەکانی متمانە و ڕێگریکردن لە داڕمانی کۆمەڵایەتی.

شەهلا محەمەدی

 

ناوەندی هەواڵ-لە کاتێکدا، کە دانوستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ئەمریکا بەردەوام بوو، هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و واشنتۆن دژی کۆماری ئیسلامی لە ٢٨ی شوبات دەستی پێکرد، کاتی ئەم هێرشانە کە هاوکات بوو لەگەڵ پرۆسەی دانوستان، کۆمەڵێک پرسیار و نیگەرانی بەرفراوانی وروژاند.

 

بۆ تاوتوێکردنی ڕەهەندە جیاوازەکانی ئەم پێشهاتانەی ئەم دواییە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکە، بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخەنە سەر ئەوەی کە بۆچی هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە تایبەتی لە کاتی دانوستانە بەردەوامەکاندا دەستیپێکردووە، ئامانج و پاڵنەرەکانی پشت ئەم بڕیارە و کاردانەوەی ئەگەری بۆ ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئاژانسەکەمان ئەم چاوپێکەوتنەی خوارەوەی لەگەڵ بەسێ شاماری، ئەندامی پلاتفۆرمی دیموکراتی فرەنەتوەیی ژنان ئەنجامدا.

 

بەدەستپیکردنی هۆکارەکانی پشت سەرهەڵدانی ئەم هێرشانە لەم کاتە تایبەتەدا چین، سەرەڕای ئەوەی هێشتا دانوستانەکان بەردەوام بوون؟

بە پشت بەستن بەو بەستێنە مێژووییەی کە باست کرد، ئەوەی لە ڕۆژی شەممەوە دەستی پێکرد، ناکرێ بە ڕووداوێک کە تەنها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا قەتیس بێت، بەڵکوو بە پەرەسەندنێک دابنرێت کە کاریگەرییەکانی بتوانێت بۆ هەموو ناوچەکە بگرێتەوە، ئەم شەڕە بە پێچەوانەی ئەوەی کە هەندێک هەوڵی وێناکردنی دەدەن، لەناکاو و بێ ئاگادارکردنەوە نەبووە، بەڵکو پێش ئەو نیشانە ڕوون و کۆبووەوە هەبوو.

 

لە ٧ی تشرینی یەکەم، بە وتارەکەی بنیامین ناتانیاهۆ سەبارەت بە پێویستی دووبارە داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێڵکاری گۆڕانکارییە قووڵەکانی هاوسەنگی هێز دەستیکردووە بە دەرکەوتن، ئەم گۆڕانکاریانە بە دابەزینی ناوەندەکانی دەسەڵاتی نەریتی و ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا و هەڵگیرسانی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ئیسرائیل خێراتر بوون، هەموو ئەم پێشهاتانە پەیوەندیی بەیەکەوە بەستراو لە ڕێڕەوێکدا پێکدەهێنن کە ئاماژە بەوە دەکات کە ناوچەکە چووەتە قۆناغێکی ڕێکخستنەوەی گشتگیر و سەخت و تێچووی زۆر و ڕیشەیی.

 

لەم چوارچێوەیەدا، کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چیتر ناتوانێت خۆی لە دەرەوەی لێکتێگەیشتن یان مامەڵەی نێوان زلهێزە باڵادەستەکان خەیاڵ بکات، بەتایبەتی دوای ڕووداوە خوێناوییەکانی ٨ و ٩ی کانوونی دووەم و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی حکومەت لەگەڵ خەڵک، کە هەندێک بە ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی کۆمەڵگەپێناسەی دەکەن، چیتر گفتوگۆکانی لەسەر چاکسازی ناوخۆیی یان جێگرەوەی سنووردار نییە، بەڵکو لەسەر خودی سروشتی پێکهاتەی دەسەڵات و توانای بەردەوامبوونیە.

 

سەبارەت بە کۆبوونەوە و ڕێککەوتنەکان، دانوستانەکان کە چەندین جار ڕاگەیەندراون، لە بنەمادا لەسەر بنەمای بەخشین و وەرگرتن و ئاڵوگۆڕی بەرژەوەندییەکان دامەزراوە، بەڵام پێدەچێت ڕێبازی ڕژێم سەپاندنی مەرجەکانی بووە نەک بەڕێوبەی قۆناغی گواستنەوەی وردە وردە یان هاوسەنگکردنەوەی دەسەڵات، هەروەک دۆناڵد ترەمپ لەدوای دوایین کۆبوونەوەی جنێڤ ئاماژەی پێدا، ئەوەی ئەمریکا هەوڵی بەدەستهێنانی دەدا بە تەواوی بەدی نەهات و هیچ ڕەزامەندییەکی تەواو لە ئەنجامەکانیش نەبوو.

 

سەرەڕای ئەو لێدوانە دووبارەبووانەی سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەم هێرشانە، گرنگترین پرسیار هەر ماوە: ئایا ئەمجارەیان گۆڕانکاری ڕاستەقینەی لێدەکەوێتەوە؟ ئەگەر گۆڕانکاری دڵنیای بێت، چ شێوازێک دەگرێتەبەر؟ ئایا تەنها دەستکاریکردنی سیاسەت و شێوازەکان دەبێت، یان کاریگەری لەسەر خودی ناوەکی خودی پێکهاتەی دەسەڵات دەبێت؟

لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییە، بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە قەیرانی سووریاوە هەیە، دەتوانرێت ئەم ڕووداوانە لە چوارچێوەیەکی فراوانتردا دابنرێت، نزیکەی حەوت ساڵ لەمەوبەر، لە ئیدلب، کەسێک سەریهەڵدا کە پێشتر بە تیرۆریستێکی داواکراوی نێودەوڵەتی ناسرابوو، بۆ دەستگیرکردنی خەڵاتی ١٠ ملیۆن دۆلاری پێشکەشکرابوو، ئەمە ئەبو محەمەد جولانی بوو کە وردە وردە بەرزبووەوە بۆ پۆستێک کە ڕێگەی پێدا تەواوی هەرێمێک بەڕێوە ببات و لە میکانیزمە بیرۆکراتی و ئیدارییەکانی تێبگات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئامادەکاری پێشوەختە، لە دەرکەوتن و شێوازەکانییەوە تا بەشداریکردنی لە ڕۆڵێکی سیاسی چالاکدا، بەم شێوەیە پرۆسەی داڕشتنەوەی ڕژێمی سووریا خێراتر بوو، لە ماوەیەکی کورتدا وەک سەرۆکی کاتی پێشکەش کرا.

 

ئەماژەی بەوەشکرد، کە ناتوانرێت چاوپۆشی لە سەرکوت و توندوتیژی بەربڵاو لە دژی خۆپیشاندەرانی سەر شەقامەکان بکرێت، بەڵێنە فەرمییەکانی پشتیوانی، ئاماژەدان بە داگیرکارییەکانی بیناکانی مانگی کانوونی دووەم و ئامارەکانی دامەزراوەکانی وەک دادگای باڵای ئێران و کامپەکانی چاودێری، لە دەیان هەزار دەستگیرکردنەوە تا ژمارەیەکی زۆر لە کوژراو و بریندار، نیشاندەری ئەو زیانە سەختەن کە وڵاتەکە بەسەر کۆمەڵگەدا هاتووە.

 

لە ڕوانگەی شیکارییەوە دەکرێ ئەم پرۆسەیە وەک چەسپاندنی دۆخی ئێستا سەیر بکرێت، کە دەبێتە هۆی وەرینی سیاسی و کۆمەڵایەتی، هەستکردن بە بێهیوایی و دانانی کۆمەڵگە لە دۆخێکی سەختی ئاڵۆزدا، پرسیارێک دێتە پێشەوە: ئایا سیناریۆیەک بۆ ڕێکخستنی دابەشکردنی دەسەڵات لەناو حکومەتدا ڕێکدەخرێت، بە پشتبەستن بە پشتیوانی هێزە سەرمایەدارییە دەرەکییەکان؟ بۆ هەندێک بەڵگە و پێوەرەکان پشتگیری ئەم ئەگەرە دەکەن.

 

پرسیارێکی سەرەکی دێتە ئاراوە: ئایا ئەم کردارانە تاقیکردنەوەی هێز نن؟ ئایا ئەکتەرە بیانییەکان ئامانجیان هەڵسەنگاندنی توانای ئەو هێز و نەتەوەیانەن بۆ کۆنترۆڵکردنی خاکەکانیان؟ ئامانجی کۆتایی تاقیکردنەوەی توانای دامەزراندنی ڕێکخستنێکی نوێ بە هەڵبژاردنی خۆیان بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی بەربەستی ناوخۆیی بەرچاو ببنەوە؟

 

بە واتایەکی تر ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات تەنها ململانێیەکی سەربازی نییە، بەڵکو بەشێکە لە ڕێکخستنەوەی فراوانتری هاوسەنگی دەسەڵاتی ناوچەیی و ناوخۆیی، پرۆسەیەک کە هێشتا ڕەهەندەکانی لە پەرەسەندندان.

 

پەیامێک کە ئاراستەی نەتەوە چەوساوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرابوو، ئەو پرسیارەی وروژاند: بارودۆخی نەتەوەکانی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەم هەلومەرجەدا چۆنە؟ ئایا ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەیە کە بتوانن هیچ هاوپەیمانییەک یان لێکنزیکبوونەوەیەک لە نێوان خۆیاندا دروست بکەن؟

بە تێڕوانینی من ئەمڕۆ لە گۆڕەپانێکی مێژوویی و ساتێکی ناوازە بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وەستاوین، دەرفەتێکی زێڕین کە بتوانێت ڕەوتی داهاتوو دیاری بکات، لەم چوارچێوەیەدا پرسیاری بنەڕەتی ئەوە نییە کە کام حکومەت دەڕوخێت یان کام پێکهاتەی دەسەڵات دەست لەکار دەکێشێتەوە، بەڵکو پرسیارەکە ئەوەیە کە کام هێز باشترین ئامادەکارییە بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی، ئەم ئامادەییەش پێویستە جێگەی سەرنجی هەموو لایەن و ڕێکخراو و پلاتفۆرم و تاکەکانی سەر شەقامەکان بێت.

 

ئەگەر نەتەوە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە عەرەب و بەلووچیەوە تا تورک و کورد، بە پارچەپارچەیی و دابەشبوون بمێننەوە، ئەوا دەرفەتیان لە دەست دەدەن کە ڕۆڵێکی کارا بگێڕن لە داڕشتنی سیستەمی سیاسی داهاتوودا، بەڵام ئەگەر بتوانن وەک هاوپەیمانییەکی هەماهەنگ و یەکگرتوو بە بەرنامەیەکی ڕوون مامەڵە بکەن، ئەوا دەرفەتی ئەوەیان دەبێت کە جێگرەوەیەکی بژاردە و گەلان بخەنەڕوو بۆ سیناریۆ پێشوەختە ڕێکخراوەکان، جا چ بۆ بەرپەرچدانەوەی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی سیستەمێک لەسەر بنەمای هەمان پێکهاتە کە سەرمایە پاڵپشتی دەکات یان دامەزراندنی سیستەمێکی نوێ لەسەر بنەمای ئیرادەی خەڵک.

 

ئەزموونی نەتەوەی کورد نموونەیەکی ڕوونە، بزووتنەوەیەک کە سەرەڕای نەبوونی پاشخانێکی مێژوویی فەرمی، توانی لە ماوەیەکی کورتدا لیژنە و ئەنجومەن دابمەزرێنێت و کاروباری شارەکان ڕێکبخات و ئاسایش بەڕێوەببات، ئەمڕۆ ئەم ئەزموونە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی تێپەڕاندووە، لە ڕۆژئاوای کوردستان، بزووتنەوەکە سەرنجی لەسەر بونیادنانی دامەزراوە، بەشداریکردنی گەلان و دەسەڵاتی بەکۆمەڵ بووە، نموونەیەکە کە دەتوانێت ئیلهامبەخش بێت بۆ ناوچەکانی دیکە.

 

لە کاتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دروشمی "کوردستان چاو و ڕووناکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە" لە زیاتر لە ٣٤٠ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەنگی دایەوە، ئەم دروشمە، کە ڕەگێکی قووڵی لە ئەزموونە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکەدا داکوتاوە، توانای بزووتنەوەکە بۆ ڕۆڵی پێشەنگ لە هەردوو کایەی سەربازی و سیاسیدا نیشان دەدا.

 

لە کاتێکدا هاوپەیمانی نوێ تەنها لەم دواییانەدا پێکهێنراوە، بەڵام چاوەڕوانییەکی زۆر هەیە کە پابەندبوونی خۆی نەک تەنها بەرامبەر بە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵکو لەگەڵ هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانییەکان، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە پشتیوانیکردنی گەلی کورد، بەڵێنەکانی خۆی بپارێزێت، بەردەوامبوونی ئەم ڕێبازە، لەگەڵ بەهێزکردنی یەکگرتوویی ناوخۆیی و پابەندبوون بە بەرنامەیەکی ڕوون، بێ گومان پێگەی هاوپەیمانی لە ڕووداوەکانی داهاتوودا بەهێزتر دەکات.

 

لەدەرەوەی کاردانەوەی ناوخۆ، ئەم هێرشانە چ کاریگەرییەکیان دەبێت لەسەر هاوسەنگی هێز و سەقامگیری ناوچەکە؟

لە سەردەمی شەڕ و قەیرانەکاندا، زۆر گرنگە جەخت لەوە بکەینەوە، کە ئەوەی ئێمە شاهیدی دەبین، شەڕی گەلان نییە، بەڵکو ڕووبەڕووبوونەوەیە لە نێوان زلهێزە باڵادەستەکان و ئەوانی دیکەدا کە هەوڵدەدەن هاوسەنگی هێزی ناوچەیی دووبارە دابڕێژنەوە، سەرەڕای ئەوەش پێویستی هاوپەیمانی سیاسی و پێکهێنانی ئەنجومەن و لیژنەکانی لە هەموو کاتێک بەپەلەترە.

 

تەنها چەند کاتژمێرێک دوای دەستپێکردنی هێرشەکان، ململانێکان فراوانتر بوو بۆ ئاستی ناوچەیی، هێرشەکان هەندێک ناوچە و دەوڵەتانی کەنداویان کردە ئامانج، لێدانە تۆڵەسەندنەوەکانی دواتر هاوکێشەکەیان لە ئاستی ناوخۆییەوە گۆڕی بۆ ئاستی ناوچەیی، ڕاگەیاندنی خێرای سعودیە و ئامادەیی بۆ هاوکاریکردن لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکی بەرگریی عەرەبیدا، ئەگەری دامەزراندنی ڕێکخستنی نوێی ئەمنی نیشان دا، هاوکات هێرشکردنە سەر هێزەکانی کۆکردنەوەی گەلان لە عێراق ئاماژەیە بۆ هەوڵدانی دووبارە دووپاتکردنەوەی هاوسەنگی هێز نەک تەنها لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڵکو لە سەرانسەری ناوچەکەدا.

 

بێ گومان کاریگەری دامەزراوەکانی حکومەت کەم بووەتەوە و زۆر گرنگە ئەم بۆشاییە کاریگەری نەرێنی لەسەر گەڕەک و شارەکان نەبێت، ئێستا بەرپرسیارێتییەکی بەرچاو لە ئەستۆی کەسایەتییە کۆمەڵایەتییە دیارەکاندایە، لە مامۆستایان و چالاکوانانی کولتوورییەوە تا دەگاتە گەورەکان و سەرکردە ناوخۆییە متمانەپێکراوەکان، تەنانەت ئەوانەی کە بە هۆکاری ئابووری یان فشاری دیکە ناچار بوون هاوکاری حکومەت بکەن، بە مەرجێک تاوانێکیان ئەنجام نەدابێت، دەتوانن لەم قۆناغە گوازراوەیەوە، بە پەیوەندیکردن لەگەڵ خەڵک و پشتیوانیکردن لە داواکارییەکانیان، ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕن.

 

هاوکات پێکهێنانی هاوپەیمانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕاگەیاندنی هەڵوێست لە لایەن حیزبەکانی ئەهواز و سیستان و بەلووچستان ئەوە دەردەخات کە ئەو ناوچانە لە مێژە بە ناوچەی " بەرمیلە باروتەکان" پێناسە دەکرێن، خاوەنی توانای ڕێکخستنن، هەروەها لاوازی ئۆپۆزسیۆن لە هەندێک ناوچەی تر و هەوڵدان بۆ بونیادنانی پێشەنگایەتی بەشێکە لەم هاوکێشە ئاڵۆزە، ئەم ساتەوەختە دەتوانێت وەرچەرخانێکی مێژوویی بێت، هەروەک چۆن لە عێراق لە ساڵی ١٩٩١ ڕوویدا، دوابەدوای پێشهاتەکانی شەڕی کەنداو و وتارەکەی جۆرج بوش، مەرجەکان پێگەیشتبوو بۆ ئەوەی ناوچەکە لە لایەن هێزە کوردییە ناوخۆییەکانەوە ڕێکبخرێت و بەڕێوبەی پێبکرێت.

 

ئەمڕۆش دوای لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترەمپ و ڕووداوەکانی ڕۆژی شەممە کە بە خێرایی ڕەهەندی ناوچەیی گرتەوە، دەرفەتێکی مێژوویی هاتە ئاراوە، ئەم دەرفەتە بە پلەی یەکەم ئاراستەی ئەو گەلانە دەکرێت کە ساڵانێکە لە ژێر قورسایی قەیرانەکان و توندوتیژیدا ژیاون، چیتر ئاواتەخوازن دۆخی ئێستا بەردەوام بێت، پێکهێنانی ڕێکخراو و شورای هەمەچەشن، پتەوکردنی هاوپشتی کۆمەڵایەتی و ئامادەیی بۆ بەرگریی ڕەوا، بناغەیەک بۆ بەهێزکردنی خەڵک بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی ڕاستەقینە و یەکلاکەرەوە لە داهاتووی سیاسی خۆیاندا بگێڕن.

 

کاردانەوەی ئەگەری ئەم پێشهاتانە بۆ تورکیا چین و ئەنقەرە چۆن وەڵامیان بداتەوە؟

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیامە فەرمییەکانی تورکیا بە پلەی یەکەم لەسەر هێشتنەوەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان بە کراوەیی و هەوڵدان بۆ پێشگرتن لە پەرەسەندنی هێرشەکان دژی کۆماری ئیسلامی، دڵنیابوون لەوەی کە بەرژەوەندییەکانی تورکیا و ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا نەخەنە مەترسییەوە.

 

بەڵام پرسی کورد لە حیساباتی ناوخۆیی و ناوچەیی تورکیادا وەک خاڵێکی زۆر هەستیار ماوەتەوە، هەرچەشنە گۆڕانکارییەک لە هاوسەنگی هێز لەناو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ناوچە سنوورییەکاندا، بەتایبەتی ئەگەر پێگەی هێزە کوردییەکان بەهێزتر بکات، دەتوانێ ئەنقەرە زیاتر گرژ بکات، پاشان پرسیارێک دێتە پێشەوە: ئایا تورکیا لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بەردەوام دەبێت لە کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پێشهاتانە، لەگەڵ گۆڕانی هاوسەنگی هێز ناچار دەبێت سیاسەتە ناوچەییەکانی خۆی دابڕێژێتەوە؟

 

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا جۆرێک لە دڵەڕاوکێی ستراتیژی لە سیاسەتی تورکیادا سەریهەڵداوە، بەتایبەتی دوای ڕووداوەکانی ٧ی تشرینی یەکەم و لێدوانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی کە ئێستا تەمەنی زیاتر لە ساڵێکە، ئەم پێشهاتانە ئەوە دەردەخەن کە ڕێکخستنی ناسیۆنالیستی نەریتی لە ناوچەکەدا بەرەوڕووی ئاڵەنگاری ڕاستەقینە بووەتەوە و هەر گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا دەتوانێت لە سنوورەکانی تورکیا نزیک بێتەوە و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر سەقامگیری تورکیا هەبێت.

 

لەم کاتە مێژووییەدا، ڕۆڵی هاوپەیمانییەکان، بەتایبەتی نزیکبوونەوەی ئەم دواییەی نێوان لایەنە کوردییەکان، وەک بەڵگەیەک بۆ پێگەیشتنی سیاسی و تێگەیشتن لە چرکەساتی مێژوویی دەردەکەوێت، ئەزموونەکان دەریانخستووە کە بەبێ ڕێکخستن و دابەشکردنی بەرپرسیارێتی و بونیادنانی دامەزراوەکان، هیچ بۆشایییەک بە شێوەیەک پڕ ناکرێتەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خەڵک بکات، هەروەها هاوپەیمانییەکی باش ڕێکخراو دەتوانێت داواکارییەکانی گەلان بگۆڕێت بۆ پێکهاتەیەک و ئەو پێکهاتەیەش بۆ دەسەڵاتی ڕاستەقینە.

 

لە کۆتای قسەکانیدا ناتوانرێت چاوپۆشی لە ڕۆڵی ژنان و گەنجان بکرێت، نەوەیەک کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وتەوە و ئەمڕۆ نوێنەرایەتی پایتەختی ڕەوشتی و سیاسی گەل دەکەن، ئەوانەی باجی خۆڕاگرییان داوە و شایەتحاڵی ستەمکاری بوون، نوێنەرایەتی هێزی هەمیشەیی بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی دادپەروەر و سەقامگیر دەکەن، کە هەڵگری پەیامی ئازادی لە ناخیاندایە.