ڕۆژانە
-

لە ٢٠١٣دا دەوڵەتی تورکیا ٧٠٨ شوێنی ڕۆژئاوای کردووەتە ئامانج
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە ئامارێکی لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خستەڕوو، بەو پێیە دەوڵەتی تورکیا ٧٠٨ شوێنی بە ئامانج گرتووە و و ٢٢ منداڵ گیانی لەدەستداوە.
-

تولای هاتمئۆغولاری: ڕۆژئاوا بۆردوومان دەکرێت و خەڵکی مەدەنی گیان لەدەست دەدەن
تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە کۆبوونەوەی هەفتانەی پارتەکەدا وتی: ڕۆژئاوا بۆردوومان دەکرێت، خەڵکی مەدەنی گیان لەدەست دەدەن و وێستگەکانی کارەبا، نەخۆشخانەکان، ناوچە مەدەنییەکان بۆردوومان دەکرێن.
-

تەڤگەری ئازادی و ژنۆلۆژی لە خولێکدا جەختیان لە خودناسی، هۆشیارکردنەوەی ژن کردەوە
بە دروشمی "ژن، ژیان. ئازادی" تەڤگەری ئازادی و ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، یەکەم خولی پەروەردەییان بۆ ژنانی باشووری کوردستان ئەنجامداو ١٥ ژنی وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا بەشدارییان کرد.
-

دانیشتوانی قامیشلۆ لە دژی هێرشەکان چادریان هەڵدا
دەستپێشخەری گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاک چادریان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکخست و دانیشتوانی قامیشلۆ داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکەن.
-

ڕژێمی ئێران سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەر نێرگس محەمەدیدا سەپاند
دادگای ڕژێمی ئێران سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەر چالاکوان نێرگس محەمەدی کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بردەوە سەپاند.
-

دادگای ئێران سزای زیندانیکردن و ڕاپێچکردن بۆ دوو چالاکوان دەردەکات
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کەرەج فاتمە تەدریسی و مەریەم جەلال حوسێنی بە ٦ ساڵ زیندانی و دوو ساڵ ڕاپێچکردن وڵات سزا دا.
-

ئازەربایجان ژنان لە لیژنەی ڕێکخستنی COP29 دەردەکات
چالاکوانان بڕیاری پەسەندکردنی لیژنەی COP29 کە ٢٨ پیاوی تێدابوو بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ ژنێک بکەن، شەرمەزاردەکەن.
-

هێرشی مووشەکی کرایە سەر هەولێر و کوژراو برینداری لێکەوتەوە
شەوی ڕابردوو هێرشی موشەکی کرایە سەر هەولێر، بە هۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون، یونامی دەڵێت: خەڵکی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە.
-

"بێدەنگیی نێودەوڵەتی ڕێگا بۆ پێشێلکاری و داگیرکاریی تورکیا دەکاتەوە"
سیاسەتمەدارانی مەنبەج ڕەخنەیان لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت سەبارەت بە زیادەڕەوییەکانی داگیرکاری تورکیاو ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا ڕەوایەتی لە هەڵوێستی نێودەوڵەتییەوە وەرگرتووە.
-

ژنانی ئێزدی: ئێزدیخانی خۆبەڕێوەبەری بونیاد دەنێین
ژنانی شەنگال یادی نۆیەمین ساڵیادی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگالیان کردەوە و ڕایانگەیاند خەباتیان بۆ خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بەهێزتر دەکەن.
-

دوو ملیۆن کەس بێ کارەبا ماونەتەوە
نزیکەی دوو ملیۆن کەس بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆ سەر کانتۆنەکانی جزیرە و فورات بێ کارەبا بوون.
-

لە ١٩یەمین ساڵیادیدا کۆنگرەی ستار خەڵاتی یەکێتی ژنانی کرد
لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی ١٩یەمین ساڵی دامەزراندنی کۆنگرەی ستار بەرز ڕاگیرا و یەکێتی ژنانی کوردستانیش خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
-

ژنان پشتیوانیان لە گوڵتان کشاناک کرد
تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم بە ناوی ژنانەوە قسەی کرد و ڕایگەیاند، تێکۆشانی گوڵتان کیشاناک تێکۆشانی ئەوانەو وتی: ئێمەی ژنان بۆ لەناوبردنی فاشیزم کاری هەرە گەورەی خۆمان دەکەین.
-

لە ژێر بۆردوومانی بەردەوامدا؛ دانیشتوانی قامیشلۆ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکان خۆپیشاندانیان کرد
لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تا ئەم ساتە، سەدان کەس لە دانیشتووانی قامیشلۆ لە میانەی خۆپیشاندانێکدا ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد کە کاریگەرییان لەسەر خەڵکی مەدەنی هەبوو.
-

"ڕێژەی بێکاری لە ڕاپەرین ٧٠٪یەو ژنان بەشی زۆری ئەم ڕێژەیەن"
ڕێکخراوی گەنجانی ڕاپەڕین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣ لە سنووری قەڵادزێ ڕێژەی بێکاری ٧٠٪بووە کە ژنان بەشی هەرە زۆری ئەم ڕێژەیە پێکدەهێنن.
-

لە بەرلین پۆلیس هێرشی کردە سەر مەراسیمی بەبیرهێنانەوەی ڕۆزا لۆکسمبۆرگ
پۆلیس لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا هێرشی کردە سەر مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی دامەزرێنەرانی حزبی شیوعی ئەڵمانیا، ڕۆزا لۆکسمبۆرگ و کارل لایبکنێخت، لە ئەنجامدا ١٦ چالاکوان بریندار بوون.
-

"پێویستە پشتیوانی لە یەکتر بکەین بۆ دەستکەوتی هاوبەش"
بەهیە مورتەزا، هونەرمەندی شانۆی مەغریب ئاماژەی بەوەکرد، ئەکتەرە ژنەکان زیاتر لە ئازار و هەستەکانی ژنان تێدەگەن، بۆیە پێویستە پشتگیری یەکتر بکەین بۆ دەستکەوتی هاوبەش.
-

مەعسومە موحسینیان مەدالیای زێڕی له پاڵەوانێتی کاراتی بەدەستهێنا
مەعسومە موحسینیان، یاریزانی تایکۆواندۆی ئێرانی مەدالیای زێڕی له یەکەم پاڵەوانێتی کاراتی لە ئەسینا بەدەستهێنا.
-

خانەوادەی جیهان تەها: دەسەڵاتی هەولێر و بادینان تۆمەتبارە بە کوشتنی مامۆستا جیهان
خانەوادەی جیهان تەها، مامۆستای ناڕازی کە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "ئەم کەیسە پەیوەندیەکی بەهێزی بە سیاسەتەوە هەیە".
-

"دەیانەوێت بە سێدارە تۆڵەی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بکەنەوە"
فاتمە عوسمان، هاوسەرۆکی پەیەدە باسی لە لەسێدارەدانی ژنان لە ئێران کرد و ڕایگەیاند، ئامانجی ئێران سەرکوتکردنی سەرهەڵدانی ژنانە.