ڕۆژانە
-

لە فەڕەنسا کۆمەڵەی "با ببینە دەنگی ئاشتی لە کوردستان" دامەزرا
١٢١ ڕۆشنبیر و هونەرمەندی فەڕەنسی لە ١٣ی کانوونی دووەمدا کۆنفرانسێک لە مارسیلیا ساز دەکەن، وتیان: پێکەوە کۆ دەبینەوە و دەنگی ئاشتی بە ڕوونی دەبیستین.
-

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێک بە گولـلە گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو کەس لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی تەمەن ٦ ساڵ بە ناوی نیکا ئەحمەد زاد گیانی لەدەست دا و دایکی بە سەختی بریندار بوو.
-

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ پلە لە ئەفغانستان ڕوویدا
بوومەلەرزەیەک لە ئەفغانستان بە گوڕی ٦.٤ پلەی ڕێختەر ڕوویدا و ناوەندی بوومەلەرزەکە ناوچەی جورم لە بەدەخشا بوو، ئەو بوومەلەرزەیە لە وڵاتانی دراوسێش هەستی پێکراوە.
-

ژاپۆن... ژمارەی گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەکە گەیشتە ٢١٣ کەس
ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەکەی ١ی کانوونی دووەم لە ژاپۆن گەیشتە ٢١٣ کەس و هێشتا دەیان کەس بێسەروشوێنن.
-

شاندێکی ڕێکخراوەکانی ژنان سەردانی چادری مانگرتووانی گەڕەکى نەورۆزیان کرد
بە مەبەستی پشتیوانی لە دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک، شاندێک، کە پێکهاتبوون لە بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان سەردانی چادری مانگرتووانیان کرد و ئیدانەی هەوڵە داگیرکاریەکانیان کرد.
-

"بەڕێوەبەرانی زیندانەکان خواردن بەسەر زیندانیانی مانگرتوودا دابەش دەکەن"
کەسوکاری زیندانییەکان ئاماژەیان بەوەکرد، زیندانیانن کاتێک مان لە خواردن دەگرن تەنها ئاو دەخۆنەوە، بەڵام ڕووبەڕووی سزای دیسپلین دەبنەوە و لە زیندانی جۆری ئەنتاڵیا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە ناچارکراون خۆراک دابەش بکەن.
-

"بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە"
ئاسۆم ئیسماعیل، کە بەهۆی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیاوە ناچاربووە کۆچ بکات، بۆ ماوەی ٦ ساڵە لە شەهبا دەژی و محەلەبی دەفرۆشێت، ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە.
-

یەژەشە بە پەیامێک سڵاوی لە کۆنفرانسی زاپاتیستەکان کرد
یەکینەکانی ژنانی شەنگال-یەژەشە بە پەیامێک پیرۆزبایی سی ساڵەی ڕاپەڕینی زاپاتیستانیان کرد.
-

ژنان لە سوەیدا: شکستی ئابووری کاریگەری لەسەر بەشەکان هەیە
ژنانی سوەیدا تیشکیان خستەسەر سیاسەتەکانی ئەم ساڵانەی دوایی حکومەت لە وڵاتەکەدا، ئاماژەیان بەوەکرد، تووشی شکستێکی ئابووری بوون کە بووەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە بەشەکان کاریگەرییان لەسەربێت.
-

پەروین یوسف: بە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی مافی ژنان دەپاریزرێت
پەروین یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە، هەڵسەنگاندنی بۆ هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی کردو وتی: لە هاوپەیمانێتی کۆمەڵایەتیدا پێویستی بە ماددەی تایبەت هەبوو بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و دەستکەوتەکانیان لە ماوەی ١٢ ساڵی شۆڕشدا.
-

دادگایکردنی ٦ ڕۆژنامەنووس دەستیپێکرد: ئێمە نا هێزە ئەمنییەکان تاوانبارن
٦ ڕۆژنامەنووسی ژن دادگایی کردنیان دەستیپێکردو ئاماژەیان بەوەکرد، پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسانی کورد بە تاوان دادەنرێت و وتیان: ئێمە نا هێزە ئەمنییەکان تاوانبارن.
-

"داواکاریی زیندانییەکان داواکاریی گەلی کوردستانە"
کەسوکاری زیندانییەکان لەبەردەم کامپی زیندانییەکانی کورکچولەری ئەدەنە داوایان لە وەزارەتی داد و سی پی تی کرد و وتیان: داواکاری زیندانیانی سیاسی داواکاری گەلی کوردە.
-

لە ئەفغانستان بارودۆخی مرۆیی ژنانی وەک سەرۆکی خێزان زیاد کردووە
بەپێی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی، زیاتر لە ٢٣ ملیۆن کەس لە ئەفغانستان پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە لەمساڵدا، ئەمەش ژمارەی ئەو ژنانە زیاد دەکات کە سەرۆکی خێزانەکانن.
-

رێکارەکانی کەیسی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان خرایەڕوو
گوڵزار عەلی دەڵێت: کەیسی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە پیشکەش بە دادگا کراوە و لە دادگای بەرایی سلێمانی چەندین جار دانیشتی لەسەر کراوە
-

توێژینەوە: شەڕی دژی غەززە کارەساتێکی ژینگەییە
توێژینەوەیەک سەبارەت بە کاریگەری شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئاشکرایدەکات کاریگەری دەردانی گازەکان کارەساتێکی ژینگەییە.
-

سەلوا لەتیف: پێویستە ژنان کۆمەڵگە بونیادبنێنەوە و تێبکۆشن
سەلوا لەتیف، سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتی ژنان ڕایگەیاند، توندوتیژی بەرامبەر ژنان لەهەموو بوارەکاندا بڵاوبووەتەوەو دەبێت ژنان کۆمەڵگە بونیاد بنێننەوەو بۆ مافی خۆیان تێبکۆشن.
-

ئابووری جیهان لە لاوازترین گەشەکردندایە
پێشبینی دەکرێت ئابووری جیهان کە لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە دابەزیوە، بۆ ئەمساڵیش بە هێواشترین خێرایی گەشە بکات.
-

لە ٢٠٢٣ هەزاران کۆچبەر بۆ گەیشتن بە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە
بەلایەنی کەمەوە ٦ هەزارو ٦٨١ کۆچبەر بۆ گەیشتن بە ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠٢٣ دا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.
-

کەسێک دەستگیر کرا کە توندوتیژی بەرامبەر ٢٣٠ ژن کردووە
کەسێک لە دهۆک کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە توندوتیژی بەرامبەر ٢٣٠ ژن کردووە و دەستگیر کرا.
-

لەیلا ئارزو ئیلهان: سارا بناغەیەک بوو بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد
لەبارەی خەباتی ساکینە جانسز، لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور وتی: تێکۆشانی ساکینە جانسز بووە بەڵێنێک بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشانی هەموو ژنان.