ڕۆژانە
-

لە ئەنقەرەش مانگرتن لە خواردن دەستپێدەکات
بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی ٥٩ ڕۆژەی زیندانیانی سیاسی، ڕێکخستنی پارتی دەمی ئەنقەرە مانگرتنێکی پێنج ڕۆژی لە خواردن دەستپێدەکات.
-

٦١ ژنی زیندانیکراو دوای لە سێدارەدانی خۆپیشاندەران مانیان لە خواردن گرت
دوای لە سێدارەدانی محەمەد قەبادلو بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕاپەڕینەکەی ئەم دواییەدا، ٦١ ژنی زیندانیکراو لە زیندانی ئەڤین مانیان لە خواردن گرت.
-

ژنان داوای خاوەنداری کردن لە کەیسی ئەفریقای باشوور دژی ئیسرائیل دەکەن
ژنانی یەمەنی داوایان لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کردووە خاوەنداری لەو کەیسە بکەن کە ئەفریقای باشوور دەستیپێکرد سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.
-

دایانا یاستریمیسکا گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئوسترالیای کراوە
دوای کریستین ماتیسۆنی ئوستڕالی لە ساڵی ١٩٧٨، دایانا یاستریمیسکای ئۆکرانی بوو بە یەکەم کەس کە گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی یارییەکانی گراند سەلامی ئەم وەرزە.
-

ئەنیمەیشنی "یەکپۆشی ئێمە" پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار
ئەنیمەیشنی حەوت خولەکی "یەکپۆشی ئێمە" لەلایەن یەکانە موقەدەمەوە بەرهەمهێنراوە و پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار.
-

لە ڤاتیکان قەشەیەک بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی سزا درا
لە ڤاتیکان قەشە گابرێل مارتینێلی کە تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێکسی، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-

لە کۆیە ژنێک لە ماڵەکەیدا کوژرا
لە شارۆچکەی کۆیە ژنێکی تەمەن ٧٨ ساڵ لە ماڵەکەیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە.
-

یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی ئەوروپا شەهیدکردنی فریال سلێمانی شەرمەزار کرد
یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی ئەوروپا "SKB" لە بەیاننامەیەکدا هێرشە چەکدارییەکەی سەر سیاسەتمەدار فریال سلێمان خالیدی لە کەرکوک شەرمەزار کرد.
-

لە سلێمانی پرسەی فریال سلێمان خالید بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی پرسەی فریال سلێمان خالید، سیاستمەداری خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە کەرکوک تیرۆر کرا، بەڕێوەچوو.
-

سدیقە سلێمانئۆغڵو تەمەن ٨٣ ساڵ دەستبەسەر کرا
سدیقە سلێمانئۆغڵو تەمەن ٨٣ ساڵ لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان لە ئامەد دەستبەسەر کرا.
-

چالاکوانێکی مافی مرۆڤ سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
غەزالە زارعی، چالاکوانی مافی منداڵان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی خورەم ئابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ٣ ساڵ زیندان و کاری قورس و سزای تەواوکەر سزا درا.
-

هونەرمەند ئەمەل چیفتچی ئازاد کرا
هونەرمەند ئەمەل چیفتچی کە بە ئیفادەی شایەتحاڵێکی نهێنی دەستگیرکرابوو، لە یەکەم دانیشتنی دۆسیەکەیدا ئازاد کرا.
-

ڕاپۆرتێک: لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە هەزار و ٧٠٠ کەس لە یەمەن ئاوارە بوون
بەهۆی زیادبوونی ناکۆکییەکانی ٩ ساڵە و بارودۆخی مرۆیی خراپ و دەستنەگەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان، قەیرانی ئاوارەبوون لە یەمەن بەردەوامە و لە مانگێکدا زیاتر لە هەزار و ٧٠٠ کەس ئاوارەبوون.
-

کامیرۆن دەستی بە پێدانی ڤاکسینی مەلاریا کرد و ژیانی هەزاران منداڵ ڕزگار دەکرێت
لە هەنگاوێکدا کە پێشبینی دەکرێت ژیانی هەزاران منداڵ لە سەرتاسەری ئەفریقا ڕزگار بکات، یەکەم ڤاکسینی جیهانی دژ بە مەلاریا لە کامیرۆن دەستیپێکرد.
-

کۆنفرانسی ژن، ژیان، ئازادی دەبێتە یەکێتی گەلانی ژێر دەسەڵاتی ئێران
کۆنفرانسی ژن، ژیان، ئازادی بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار و بە بەشداری نزیکەی ١٠٠ ژنی نەتەوە جیاوازەکانی ئێران و وڵاتانی دیکە بەڕێوەچوو، کۆتایی هات و بووە یەکێتییەک بۆ گەلانی ژێر دەسەڵاتی ئێران.
-

تاڵیبان لەپێناو کارکردندا ژنان ناچای هاوسەرگیری دەکات
دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، ژنانی لە بوارە جیاوازەکان دوورخستەوە، لە نوێترین بڕیاریدا قەدەغەکردنی کار و گەشت و دەستڕاگەشتنی تەندروستییە بۆ ئەو ژنانەی کە هاوسەرگیرییان نەکردووە.
-

کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد ئاشکرا کرا
سەرا بوجاک، وەک کانیدی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی ئامەد لەسەر پارتی دەم، بۆ دیاریکردنی کاندیدی پیاو، ئەمڕۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی پێش هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.
-

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئامێدی بۆردوومان کرد
دەوڵەتى داگیرکەری تورک زنجیرە چیای گارەی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی بۆردوومان کرد.
-

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان؛ ١٢٨ ڕۆژنامەنووس پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە شاری هەولێر ڕاپۆرتی ساڵانەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٦٢ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ١٢٨ ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن کراوە، بەڵام هیچ ژنێک لەناو تۆمارەکاندا نییە.
-

"فشارەکان بۆ سەر چالاکوانانی مانگرتوو، خواست و خۆڕاگرییان تێکناشکێنن"
دوای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" خۆپیشاندەران و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی فشار بوونەتەوە، لەوانە چەندین بانگهێشتکردن بە بیانووی جۆراوجۆر، بەڵام هێشتا بەردەوامن لە بەرخۆدان هەتا ئازادی بەدەستدەهێنن.