ڕۆژانە
-

بریندارانی بەنداوی تشرین: بەردەوام دەبین لە هەڵپەڕکێی ئازادی
ئەو ژنە گەنجانەی لە هێرشی بەنداوی تشرین بریندار بوون، ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە بڵاوکردنەوەی وشەی ئازادی و فراوانکردنی بازنەکەیان.
-

بانگەوازی ژنە هونەرمەند و ڕۆشنبیران دژی هێرشەکان
ژنانی هونەرمەند و ڕۆشنبیر سەرنجیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕاکێشا و پەیامی پشتیوانییان بۆ یەپەژە و قەسەدە دەربڕی، بانگەوازیان کرد: پێویستە وەک هونەرمەند یەکبگرین و پاڵپشتی هێزەکانمان بکەین.
-

لە هەڵەبجە دەرچووانی دانەمەزراو گردبوونەوە
دەرچووانی دانەمەزراو لە هەڵەبجە گردبوونەوەو داوا دەكەن لیست و خاڵبەندی ناوی دامەزراوان ڕابگەیەنرێت، بۆ ئەوەی ڕوون بێت لای هەمووان پرۆسەی دامەزراندن بەشێوەی شەفاف بەڕێوەچووە.
-

کۆنگرەی ستار: بێدەنگی هاوکارییەکی قبوڵنەکراوە
کۆنگرەی ستار کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی لە سیرین و زرگان و عەین عیسا شەرمەزار کرد و داوای لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد و وتی: بێدەنگی بەشداریکردنە لە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە و هاوکارییەکی قبوڵنەکراوە.
-

فەرماندەی ئازا و گەنج: مزگین بۆتان
مزگین بۆتان بەرەو کۆبانێ دەڕوات کاتێک هێرشی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ چڕتر دەبێتەوە، میزگین بۆتان، کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە عەین عیسا گیانی لەدەستدا، لە ڕێگەی خەباتی خۆیەوە بوو بە پێشەنگێک بۆ گەلەکەی و میراسێکی بەجێهێشت.
-

ژنان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ١٣ ساڵ پەروەردە دەکەن
کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی حەسەکە، دوابەدوای بانگەوازی سەفەربەری، خولێکی پەروەردەی چەکی بۆ کۆمیتەکانی کردەوە، بەشداربووانی خولی پەروەردە جەختیان لەوە کردەوە کە بەهێزکردنی ناوچەی پاراستن وەڵامی پرۆسەکەیە.
-

بوشرا عەلی: بەبێ ئازادیی ژن ئازادیی گەلان مەحاڵە
بوشرا عەلی، ڕێکخەری گشتی هاوپەیمانی نادا، باسی لە دۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و وتی: بەبێ ئازادی ژنان ئازادی گەلان بەدەست نایەت، هاوکاری و پشتیوانی لە بزووتنەوەکانی ژنان لە ناوچەکەدا، خەباتی ژنان زیاتر بەهێزتر دەکات.
-

قەیوم بۆ شارەوانی سێرت داندرا
دوای سزادانی سۆفیا ئالاگش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت، قەیوم داندرا.
-

١٢ کەس لە کۆمەڵکوژییەکەی سیرین گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بازاڕی گشتی لە شاری سیرین گیانیان لەدەستدا، گەیشتە ١٢ کەس.
-

“گەورەترین تیرۆر خودی دەوڵەتی تورکیایە”
فاتمە حسێن، ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵە و دانیشتووی شاری زرگان دەڵێت: دەوڵەتی تورکیا لەڕێگەی هێرشەکانەوە مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و بە کردەوەکانی خۆی گەورەترین تیرۆریستە.
-

ژنانی گوندەکانی ورمێ لە بواری پەروەردەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە
کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ٤٠ ساڵ نەیتوانیووە سیستمی پەروەردەیی دابمەزرێنێت، لەو نێوەندەدا ورمێ بووەتە ئەو ناوچەیەی زۆرترین زیانی پێدەگات، نەبوونی خوێندنگە و مامۆستا و ئیمکاناتی پەروەردەیی دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان لە مافە پەروەردەییەکان بێبەش بکرێن.
-

ژمارەی بریندارانی هێرشەکەی زرگان بەرز بووەوە
ژمارەی بریندارانی بۆردومانی گوندی ئوم هەرمێل لە زرگان لەلایەن داگیرکاری تورکیاوە گەیشتە ٨ کەس.
-

بۆ داوای دانپێدانانی خۆبەڕێوەبەری ٦٥٠ ژن نامەیەک بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێرن
٦٥٠ ژن لە ٥٠ وڵاتەوە کە لە ئەکادیمیستەکان، سیاسەتمەداران، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان و نووسەران پێکهاتبوون، نامەیەکی کراوەیان بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نارد و داوای دانپێدانان بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کرد.
-

ساڵی ڕابردوو ١٧٠ ژن لە کینیا کوژراون
پاتریشیا ئەنداگۆ، لێکۆڵەری سەرەکی پڕۆژەی بێدەنگکردنی ژنان، دووپاتیکردەوە کە ساڵی ٢٠٢٤ کوشندەترین ساڵ بووە بۆ ژنانی کینیا، ١٧٠ تاوانی کوشتن دژی ژنان لەو وڵاتە ئەنجامدراوە.
-

تاڵیبان مامۆستایەکی ئەفغانستانی دەستگیر کرد
ماڵپەری ژنانی ئەفغانستان بڵاوی کردەوە، چوار مامۆستای ئەفغانستان لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستبەسەر کران، دەشڵێن، یەکێک لە مامۆستا دەستبەسەرکراوەکان ژنە.
-

هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
سۆفیە ئالاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت لەو دۆسیەیەی کە دادگایی کرابوو، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-

کۆنگرەی ستار: هەموواری یاسای باری کەسێتی دەرگای جیاکاری و نایەکسانی دەکاتەوە
کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراق هەنگاوێکی دواکەوتووانە پێکدەهێنێت، کە هەڕەشە لە دەستکەوتە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانی ژنانی عێراق دەکات.
-

بە هۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیاوە لە گوندی ئوم هەرمێلا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گەڕەکی ئوم هەرمێلا لە زرگان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێک بوو، چوار ژنیش برینداربوون.
-

پێشێلکاری نوێ... هێزەکانی پشتیوانی خێرا زیاتر لە ١٠٠ کەسیان لە باکووری دارفور کوشت
لە شەپۆلێکی نوێی پێشێلکارییەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دژی خەڵکی مەدەنی، زیاتر لە ١٠٠ کەس لە گوندەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شاری فاشری پایتەختی ویلایەتی دارفۆری باکوور کوژران، کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.
-

لە یەمەن تۆڕی هاوپشتی ژنان پێشێلکارییەکانی دژی ژنان شەرمەزار دەکات و داوای پاراستنیان دەکات
تۆڕی هاوپشتی ژنان، پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دژی ژنان لە یەمەن، کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە ئیدانە کرد، جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی سیاسەتی نەتەوەیی گشتگیر بۆ پاراستنی ژنان و دابینکردنی پاراستنی بەپەلە بۆیان کرد.