ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لەلایەن باوکییەوە کوژرا

شەوی ڕابردوو، لە شاری سلێمانی ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی کیژان بورهان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن باوکییەوە کوژرا و پۆلیس ڕایگەیاند کە بکەری تاوانەکە دەستبەسەرکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی کوشتن لە شاری سلێمانی تۆمارکراوە و بکەری تاوانەکە دەستبەسەرکراوە.

 

قوربانییە ناوی کیژان بورهانـە و تەمەنی ٣٠ ساڵە، دانیشتووی شاری سلێمانییە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە. تۆمەتباری سەرەکی باوکی قوربانییەکییە کە کچەکەی کوشتووە.