ژنانی ئێزدی نەمام بۆ ٤ی نیسان دەچێنن
ژنانی ئێزدی بە بۆنەی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە باخچەی دایە ئەرزان لە شەنگال نەمامیان چاند.

شەنگال
هەموو ساڵێک لە ٤ی نیسان، کە ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، لە سەرتاسەری کوردستان نەمام دەچێنرێت، بەهەمان ئامانج، دەیان ژن بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "تاژێ" دوێنێ لە باخچەی دایە ئەرزان لە دۆڵی قەرس دەیان نەمامیان چاند.
ئەو ژنانەی بەشدارییان لە چالاکیی نەمام چاندن کرد، بە کورتی بۆچوونەکانیان لەگەڵ ئاژانسەکەمان باس کرد و داوایان لە هەموو ژنانی شەنگال کرد کە بەشداری پیرۆزبایی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن لە ٤ی نیساندا.
تەورێ خەلەف ڕایگەیاند کە ئەوان وەک ژن و دایکی شەنگال خەریکی چاندنی نەمامن بۆ ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و هیوای بۆ ٤ی نیسان خواست و داوای لە هەموو ژنان کرد کە بەو هیوایە ٤ی نیسان پیرۆز بکەن.
بانگەوازی پیرۆزبایی ٤ی نیسان
نەعیم شەرەف وتی: بۆ یادی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ٤ی نیسان، لە ئێستادا خەریکی چاندنی نەمامین لە باخچەی دایکە ئەرزان، ڕێبەر ئاپۆ زۆر حەزی لە دار و گوڵ و ڕووەکە، بۆیە هەموو ساڵێک لە ٤ی نیساندا نەمام و گوڵ و ڕووەک بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەچێنین، داوا لە هەموو ژنان دەکەم لە ٤ی نیساندا بەشداری بکەن لە پیرۆز کردن بە بۆنەی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ.
"ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژی لەدایک بوونمانە"
ئیسرا قاسۆ وتی: هەموو ساڵێک دێین لەم کاتەدا بۆ ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ نەمام بچێنین، ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ بە هی خۆمان دەبینین، لە ٤ی نیساندا پێویستە هەموو ژنان بێنە باخچەی ڕێبەر ئاپۆ و پێکەوە لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز بکەین.