ژنانی شنگال: هێزمان لە هاوڵاتیانی مەخموور وەرگرت
دایکانی شەهیدانی شنگال کە بەشدارییان لە کۆنفرانسی بنەماڵەی شەهیدان لە کامپی مەخموور کرد، ڕایانگەیاند، کە پەیوەندییان بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانەوە بە قووڵی کاریگەر بووە و هێزیان لە بەرخۆدانییان وەرگرتووە.
شنگال
ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەم، کۆنفرانسی ١٣ی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە دروشمی "خاوەنداری لە شەهیدان بە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمیناڵ مسۆگەرە" بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا کە دوو ڕۆژی خایاند، پرۆسەی دەستپێشخەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پاراستنی بەهاکانی شەهیدان و چەندین بابەتی دیکە هەڵسەنگێندرا، هەروەها لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا ڕاگەیەندرا، کە بە چارەسەرە نوێیەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ستراتیژی نوێ دەست بە کارەکانی سەردەمی نوێی خۆیان دەکەن و کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخواز و دیموکراتیک پەرەپێدەدەن.
شاندێکی سێ کەسی هاوڵاتیانی شنگال، بە نوێنەرایەتی و دایکانی شەهیدان، بەشدارییان لە کۆنفرانسی بنەماڵەی شەهیدان لە مەخموور کرد. تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی"تاژێ"
ئەو دایکانەى بەشداربوون لە کۆنفرانسەکەدا سەبارەت بە کۆنفرانسەکە و کۆبوونەوەکانیان بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.
نەعیم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی"تاژێ" و دایکی شەهید، بە ڕێزەوە هەموو شەهیدانی خەباتی ئازادیخوازی و ٧٤ فەرمانی لە کەسایەتی شەهیدان ئاسیا و ڕۆژگاردا یادی کردەوە، وتی: کۆنفرانسی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدانی مەخموور بۆ یادکردنەوەی قوربانیدانی گەلەکەمان کە بەڕێوەچوو چالاکی بەرخۆدانیان لە ناوەندی ئەنقەرە، شەهید ئاسیا ئێلی و ڕۆژگار هێلین، هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا پرۆسەی دەستپێشخەری ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەر و هەڵمەتی گەریلا گفتوگۆ کرا و وتارەکان بەڕێوەچوو، هەروەها بێ هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیاش هەڵسەنگێندرا، لەگەڵیشیدا وەک بنەماڵەی شەهیدانی شنگال لە کۆنفرانسەکەدا بۆچوونی خۆمان دەربڕی، جگە لەوەش لە کۆنفرانسەکەدا ڕاپۆرتی ٢ ساڵەی کار و هەوڵەکانمان خوێندرایەوە و هەڵسەنگێندرا، کۆنفرانسەکە ئەوەندە پڕ بوو، مرۆڤ هەستی بەوە نەدەکرد کە کات چۆن تێپەڕیوە.
فشارەکان لەسەر کامپ و بەرخۆدانی هاوڵاتیانی کامپەکە
نەعیم بەدەل ئاماژەی بەوەدا، کە هاوڵاتیانی مەخموور زۆر نیشتمانپەروەر و شایستەن و بەم ڕستانە سەرنجی بۆ فشارەکانی سەر کامپەکە و بەرخۆدانی هاوڵاتیانی کامپەکە ڕاکێشا، وتی: من یەک بە یەک سڵاویان بۆ دەنێرم هیوادارین بەم زووانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و خاک و گوندەکانمان بۆ ئەوەی لەم دەربەدەرییە ڕزگارمان بێت، هەروەها ئەو کار و هەوڵانەی کە ئەنجامی دەدەین لە دەرەوەی پاێناسەکردنە، کامپەکە لە هەموو لایەکەوە گەمارۆ دراوە، پارتی دیموکراتیکی کوردستانی ''پەدەکە'' گەمارۆی بەسەر کامپەکەدا سەپاندووە و ڕێگە نادات هیچ شتێک تێیدا تێپەڕێت، لەگەڵیشیدا حکومەتی عێراقیش هەمان سیاسەت لەسەر کامپەکە پەیڕەو دەکات، چونکە کامپەکە تایبەت بە خۆی دادەنێت و ڕێگە نادات هاوڵاتیان بە ئازادی جوڵە بکەن.
هاوڵاتیانی مەخموور ماوەی ٣١ ساڵە لە کۆچکردن و دەربەدەریدا بوون، هەروەها گەمارۆی دەوڵەتی عێراق و پارتی دیموکراتیکی کوردستان ''پەدەکە'' و دەوڵەتی تورکیادا بوون و لە ناو بەرخۆدان و خەباتدان، سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان هاوڵاتیان کار و چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن و ئاگاداری شەهیدەکانیان دەبن، وەک چۆن هەموو شتێکیان دەکرد، شەهیدەکانیان لەبیر ناکەن، دایک و باوک و منداڵ و کەسوکاری شەهیدان بە نرخ دەزانن.
"بە ماندووبوونیان، کامپەکەیان زیندوو کردەوە"
کامپی مەخموور لە ساڵانی نەوەدەکاندا دروستکراوە و سەرجەم دانیشتووانەکەی هاوڵاتیانی باکووری کوردستانن کە بەهۆی فشار و چەوساندنەوەی دەوڵەتی تورکیاەوە بەرەو ناوچەکە هەڵهاتوون.
نەعیم بەدەل، لە وتارەکەیدا، سەرنجی بۆ بارودۆخی کامپی زیاتر لە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر و بارودۆخی ئێستای ڕاکێشا، وتی: شەهید زۆرن لە کامپەکەدا، کە لە ڕۆژی دامەزراندنی کامپەکەوەیە تا ئەمڕۆ، لە ڕۆژانی سەرەتای کامپەکەدا بەشێک لە منداڵەکان بەهۆی تینوێتی گیانیان لەدەستداوە، هەندێکیان بەهۆی گەرمای زۆرەوە گیانیان لەدەستداوە، هەندێکیشیان بەهۆی پێوەدانەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەو شوێنەی بۆ کامپەکە دیارییان کردبوو، شوێنێک نەبوو کە هاوڵاتیان تێیدا بژین، بەڵام هاوڵاتیان بە هەوڵێکی زۆرەوە کردوویانە بە شوێنێکی زۆر جوان، هەروەها هاوڵاتیان باخچەیان دروست کردووە، وەک ئەوەی هەزاران ساڵە ژیان لێرە دامەزراوە.
"هاوڵاتیان دەزانن کە ئەم شوێنە شوێنێکی نیشتمانپەروەرانەیە"
نەعیم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی"تاژێ" و دایکی شەهید، ڕایگەیاند، کە سەردانی زۆرێک لە دامەزراوە و شوێنی شەهیدبوونی لە مەخموور کردووە، وتی: کاتێک دەچیتە کامپی مەخموور، ناتەوێت بڕۆیت، چەنکە شوێنێکی زۆر جوانە، وە ئاسۆکانتان فراوانتر دەبن، ئەوەی لێرەدا سەرنجی زۆرترین هاوڵاتیان ڕادەکێشێت، پابەندبوونی هاوڵاتیانە بە بەهاکانیانەوە، کاتێک جل و بەرگی گەریلایان لەبەردا دەبینم، زۆر سەرسام دەبم و دڵخۆش دەبم، هەروەها هاوڵاتیان دەزانن کە ئەم شوێنە شوێنێکی نیشتمانپەروەرانەیە”
"شانازی بە ماندووبوون و بەرخۆدانیان دەکەین"
نەعیم بەدەل ، وتی: : شانازی بە ماندووبوون و بەرخۆدانی ئەوانەوە دەکەین، ئازار و ڕێگاکەمان وەک یەکە، لەسەر هەمان دۆز دەڕۆین، دەمانەوێت لە هەموو کار و هەوڵەکانماندا پێکەوە بڕۆین، هەر بۆیە جارێکی تر سڵاوی خۆمان بۆ هاوڵاتیانی مەخموور دەنێرین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
"زۆرێک وابەستەی پێشەنگ و شەهیدەکانیانن"
یەکێک لەو دایکانەی کە بەشداری لەو شاندەیەدا کرد کە ڕؤشتن بۆ مەخموور، سوری خەلەف، ئەندامی تاژێ و دایکی شەهید بوو، سوری خەلەف باسی لەوەشکرد کە لەگەڵ سێ دایکی بنەماڵەی شەهیدانی شنگال و تاژێدا چوونەتە کۆنفرانسی خانەوادەی شەهیدان لە مەخموور، وتی: زۆرێک وابەستەی شەهیدەکانیان بوون، دەیانوت شەهیدەکانمان شەهیدی شۆڕشن و شەهیدبوونیان بۆ ڕێبەر بەخشیوە، هەموو گفتوگۆ و تێڕوانینەکانیان لەسەر ڕێبەر بوو، وە دەیانوت ئەگەر ڕێبەرەکەمان ئازاد بێت، ئێمەش ئازاد دەبین و بە هیوای گەڕانەوەین بۆ شوێن و خاکەکانمان.
"ئێمە هێزمان لە هاوڵاتیانی مەخموور وەرگرت"
سوری خەلەف، ئاماژەی بەوەدا کە هاوڵاتیانی مەخموور زۆر پێزانینیان هەبووەو زۆر دڵخۆش بوون بە چوون و بینینی گەلەکەیان لە مەخموور، وتی: گەلی مەخموور ئاپۆچیین، سوپاس بۆ خوا ٣٠ ساڵ لە ماندووبوونمان و دوای بەرخۆدانی منداڵەکانمان دەکەوین، هەروەها دەمانەوێت ڕۆژێک ڕێبەر دەربکەوێت و ئەوانیش بگەڕێنەوە بۆ شوێن و خاکی خۆیان، لە سەرەتاوە تا ئێستا وابەستەی ڕێبەرەکەمان و شەهیدەکانمان بووین، هوەروەها هاوڵاتیانی مەخموور هەمیشە باسی شەهیدەکانیان کردووە و دەیانوت تا کۆتایی بە دوای شەهیدەکانماندا دەڕۆین، وە ئێمە و ئەوان یەکین، ئازارەکانمان وەک یەکن، ئەوانیش فەرمان کرابوون و وەک ئێمە ڕووبەڕووی سەختی و بوونەتەوە، هەر بۆیە ئێمە هێزمان لە هاوڵاتیانی ممەخموور وەرگرت.
ئاستەنگەکان لە کاتی گەشتکردن بۆ کامپەکە
سوری خەلەف سەرنجی بۆ فشار و گەمارۆدانی سەر کامپەکە ڕاکێشا، وتی: حکومەتی عێراق فشارێکی زۆر دەخاتە سەر هاوڵآتیانی کامپەکە، هەروەها ئەوان ئاستەنگ بۆ هاتن و چوون بۆ کامپەکە دروست دەکەن، وە پەدەکە ڕێگە نادات نەخۆشەکانی ببرێنە شارێکی دیکە، کاتێک چووین کێشەیان بۆ دروستکردین لە چوونە ناوەوە بۆ کامپەکە، ناسنامەکانیان بردین و تا کاتژمێر ٨ی شەو دەستبەسەریان کردین.