لە کەلار ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی ژنێک لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار بە ناوی (ب. م. خ) کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٠یە، گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار دوای ئەوەی بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.

ناوەندی هەواڵ

 

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی ژنێک بە ناوی (ب. م. خ)، تەمەن ٥٦ ساڵ (لەدایکبووی ١٩٧٠)، لە گەڕەکی شۆڕشی شارۆچکەی کەلارەوە گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار، کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.

 

عەقیدی پۆلیس سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەپێی وتەی کەسوکاری ناوبراو، ژنەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە بەدواداچوون کردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و چۆنێتیی ڕوودانی.

 

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە لە هەرێمی کوردستان دیاردەی کوشتن و گیانلەدەستدانی گوماناویی ژنان بەردەوامیی هەیە.