ژنانی گەنجی شەنگال: ڕێکخستبوونمان گەورە دەکەین
بەشداربووانی کۆنفڕانسی ژنانی گەنجی شەنگال ئیرادەی خۆیان بۆ بەهێزکردنی ڕێکخستنووبنیان دەربڕی و وتیان: ژنانی ئێزدی ٧٤ فەرمانی لەسەر کراوەو ئێستا شەڕێکی گەورە لە دژی هەموو ژنان بەڕێوە دەچێت.
بێریڤان چیا
شەنگال-یەکیێتی ژنانی گەنجی شەنگال لە ١٠ی کانوونی دووەم، یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی، خاکی خۆمان دەپارێزین و ڕێبەر ئاپۆ ڕزگار دەکەین" ڕێکخست،کۆنفرانسی ژنانی گەنج بە بەشداری ژنانی ئێزدی، سوننە و شیعە، لە ئەنجومەنی گەلی زانسۆرە خانەسۆر لە شەنگال دەستیپێکرد و تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە بەردەوام بوو، زیاتر لە ٧٠ نوێنەری گەنجانی عەرەب و ئێزدی بەشدارییان کرد.
ژنە گەنجەکان لە کۆنفرانسەکەدا ڕایانگەیاند، بە سڵاوی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خەباتی خۆیان بەرز دەکەنەوە و ساڵی ٢٠٢٥ دەکەنە ساڵی ئازادی ئۆجالان و ساڵی ئازادی بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە بە دیل گیراون لەلایەن چەتەکانی داعشەوە.
"ڕێکخستنبوونمان لە دژی ئەم شەڕە گەورە دەکەین"
شیلان شەنگالی، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال، سەبارەت بە ئامانجی کۆنفرانسەکە بۆ دەزگاکەمان قسەی کرد و وتی: لە کەسایەتی شەهید سارادا هەموو شەهیدانی ئازادی بەبیردەهێنینەوە، یەکێتی ژنانی گەنجانی شەنگال یەکەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا. ژنانی ئێزدئ ٧٤ فەرمانی بەسەردا هات و ئێستا شەڕێکی گەورە لە دژی هەموو ژنان بەڕێوەدەچێت، ئەمە جەنگی جیهانی سێیەمە و لەڕێگەی کوشتن و دەستدرێژی و جۆرەکانی تری توندوتیژیەوە بەڕێوەدەچێت، ئێمە ڕێکخراوەکەمان لە دژی ئەم شەڕە گەشە پێدەدەین. ئێمە ژنانی ئێزدی دەڵێین دەستدرێژ دەکەین و یارمەتی هەر ژنێک دەدەین کە پێویستی بە یارمەتی هەبێت، گرنگ نییە لە کوێ بێت و چ نەتەوەیەک بێت.
"پێویستە ژنانی گەنج خۆیان ڕێکبخەن"
شیلان شەنگالی داوای لە سەرجەم ژنانی گەنج کرد کە ڕێگای پەروەردە وەک هەوێنی خۆیان بۆ یەکڕیزی و ئازادی ژنان بگرنە بەر و وتی: بڕیارنامەی ساڵی نوێمان وەک یەکێتی ژنانی گەنجی شنگال ئەوەیە کە بە فەلسەفەی ڕێبەر بژین، خۆمان پەروەردە دەکەین و کار و چالاکییەکانمان لەناو کۆمەڵگەدا بەڕێوەدەبەین، داوا لە هەموو ژنانی ئێزدی دەکەم، بە تایبەت ئەوانەی کە ستەم و توندوتیژییان بەسەر دەستی چەتەکاندا ئەزموون کردووە، بێن و لەسەر بنەمای بیری ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان ڕێکبخەن، ئێمە وەک یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال، لە ڕێگەی خەباتی هاوبەشەوە هەموو زنجیرەکانی کۆیلایەتی دەشکێنین و ژنان لە ستەم ڕزگار دەکەین.
"کۆنفرانسی ژنانی گەنج دەسەڵاتی بە هەموو ژنانی ئێزدی بەخشی"
فەریدە شەنگالی، ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ پیرۆزبایی کۆنفرانسی لە ژنانی دیل و هەموو ژنانی خوازیاری ئازادی کرد و وتی: سەرەتا پیرۆزبایی ئەم کۆنفرانسە لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی دیل و کچانی ئێزدی دەکەین، کۆنفرانسێکی جوان و بەهێز بوو، مایەی هێز و مۆڕاڵ بوو بۆ هەموومان، ئەم کۆنفرانسە هێزێکی گەورە بوو بۆ ئێمە وەک تەڤگەری ڕزگاریخوازی ژنانی ئێزدی، تا کۆتایی پشتگیری ژنانی گەنج دەکەین، کۆنفرانسەکە تا کۆتایی بە بۆچوونی گەنجان و هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆر بەردەوام بوو، ئەم کۆنفرانسە لە هەموو ژنانی ئێزدی لە شەنگال و لە کامپەکاندا زۆر گرنگ بوو، ساڵانە زیاتر لە ١٥ ژن خۆیان دەکوژن یان دەکوژرێن، زۆرێک لە ژنە گەنجەکان لە باوەڕیان دوور دەخرێنەوە، بە دڵنیاییەوە ئەم کۆنفرانسە دەبێتە ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی ڕێکخستنی ژنانی گەنج و ڕێگریکردن لەو کێشانە.