لە باکووری کوردستان و تورکیا لە مانگی ئابدا لانیکەم ٢٢٦ کرێکار گیانیان لەدەستداوە
ئەنجومەنی پاراستنی کار و تەندروستیی کرێکاران "ISIG" ئاشکری کرد کە لە مانگی ئابدا لانیکەم ٢٢٦ کرێکار لە سەر کار گیانیان لەدەستداوە کە ٣٠ـی کرێکاریان ژن و منداڵن.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی پاراستنی کار و تەندروستیی کرێکاران، ڕاپۆرتی ڕووداو و تاوانەکانی کاری مانگی ئابی ٢٠٢٦ی شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستانی ئاشکرا کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە مانگی ئابدا لانیکەم ٢٢٦ کرێکار کاتێک لە سەر کار بوون بەهۆی ڕووداو و تاوانەکانی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیاندرا کە لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ١٥یان ژن، ١٥یان منداڵ و ١٦ کرێکاریشیان کرێکاری پەنابەر بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ئەنجوومەنەکە، لە نێو هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی کرێکاراندا، ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ڕێزبەندی یەکەمدا بوون.