ژنانی فەڵەستینی لەسەر ڕێگاکانی کۆچ بەرخۆدان دەکەن
فەڵەستینییەکان کە لە ژێر هێرشی توندی ئیسرائیلدان، لە ڕێگاکانی کۆچی زۆرەملێدا، بۆ ژیان تێکۆشان دەکەن.
غەززە
ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە لە هێرشەکاندا کە ژنان و منداڵانیان کردووەتە ئامانج لە زیادبووندایە، فەڵەستینیەکان کە لە ژێر کۆچی زۆرەملێدان و ناچارن بەردەوام لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بجوڵێن لە پێناو مانەوەدا تێکۆشان دەکەن و لە ڕێگاکانی کۆچکردندا ڕووبەڕووی چەندین پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەبنەوە.
هێزەکانی ئیسرائیل لەم دواییانەدا "پلانی گشتی"یان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: پێویستە تەواوی ناوچەی باکوری غەززە چۆڵبکرێت بۆ ئەوەی بتواندرێت داگیر بکرێت، بە جێبەجێکردنی ئەم پلانە زۆرێک لە دانیشتووانی جولەکە نیشتەجێ دەکرێن.
"لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە دۆخی ئابووری خێزانەکەم تێکچووە"
تەخرید عەتاڵا، ژنێکی فەلەستینی تەمەن ٤٨ ساڵ وتی: دۆخی باکووری غەززە زۆر سەختە، کەس ناتوانێت لەناویدا بژی، ئاو و کارەبا و خۆراک نییە، مەبەست لەم کارە دیار بوو، ئەوان دەیانویست ئەو زەوییە لە هاووڵاتیان چۆڵ بکەن، بەڵام کاتێک پلانەکەیان شکستی هێنا، ڕێگەی دیکەیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی ژنانی فەڵەستینی خاکەکەیان بەجێبهێڵن. لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە دۆخی دارایی خێزانەکەم خراپتر بووە.
"هەمیشە ئەو پرسیارە هەیە کە ئەمڕۆ چی دەخۆین؟"
تەخرید عەتاڵا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە کێڵگەکەدا کارم دەکرد، بەڵام ئاوەکە کەم بوو، بۆیە دەستم کرد بە ئامادەکردنی هەندێک خواردن، دپێش جەنگ کاری دەستیم دەکرد، بەڵام لەم سەردەمەدا کەرەستەی خاو زۆر گرانە و ئیتر کەس نایکڕێت، منیش ئیتر ئەم کارە ناکەم، هەموو ڕۆژێک دەچمە بازاڕ و وەک هەموو ژنێک دەستکێشەکە دەگەڕێنمەوە چونکە نرخەکان زۆر گرانن یان هیچ شتێک نییە بیخۆم، "ئەمڕۆ چی دەخۆین" هەمیشە پرسیارێکە.
تەخرید عەتاڵا هەروەها باسی لە کێشەکانی نێوان خێزانەکان کرد و وتی: بەتاڵی دەبێتە هۆی ململانێی نێوان خێزانەکان زیاتر بێت، لە ڕابردوودا هەر کەسێک کارێکی هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ دۆخەکە گۆڕاوە، لە لایەکی دیکەوە کەمی خۆراک و برسێتی لە ڕادەبەدەر کاریگەری لەسەر باری دەروونی دەبێت.
"من لە ماڵەکەم دەرناچم"
تەخرید عەتاڵا ئاماژەی بەوەشکرد، دوای شەڕەکە، تووشی چەندین نەخۆشی بووە کە پێشتر نەیبینیوەو وتی: دوای هێرشەکان، من و خێزانەکەم تووشی نەخۆشی جەستەیی بووین، پێشتر ئەم جۆرە نەخۆشیانەمان نەبینیووە، لەوانەیە بەهۆی بەدخۆراکی و ئاگر کردنەوە بێت کە بووەتە هۆی لێشەی هەناسەدان، کاتێک شەوانە ئاگر دەکەمەوە، ئەو ڕۆژە ناتوانم بخەوم، هەروەها دیتنی پزیشک بووەتە حەسرەتێک لە کەرتی غەززە، جل و بەرگ و کەرەستەی ناوماڵ و شوێنی خەوتن و بەتانی نییە، مرۆڤ هیچ شتێکی نییە پشتی پێ ببەستێت، کاتێک باس لە کۆچکردن دەکرێت، مەترسی گەورە هەیە، من و خێزانەکەم لەم زستانەدا لە کوێ بژین؟"
پەیوەندی بکەن بۆ یارمەتی
تەخرید عەتاڵا هاوکاری کۆچبەرانی باکووری غەززە دەکات و زیاتر لەوەی کە هەیەتی پێشکەش دەکات، هەروەها لە ماڵەکەی خۆی خۆلی وانە وتن دەکاتەوە و داوا دەکات ژنان بچن و فێربن.
لە کۆتایی قسەکانیدا، تەخرید عەتاڵا وتی: پێویستە هەر ژنێک پشتگیری ئەوی دیکە بکات، بەتایبەتی لە پێداویستییەکانی منداڵان وەک جلوبەرگ و کەرەستەی ناوماڵ، داوا لەو کەسانە دەکەم کە لە فریاگوزاریدا کار دەکەن، پێویستە ژنان دەستی هاوکاری بۆ ئەوانی تر درێژ بکەن، بۆ ئەوەی لە خاکەکەیاندا بمێننەوە و پەیوەندییان پێوە هەبێت.