ژنان لەسەر "پێوەری ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" پەروەردە وەردەگرن
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، خولێکی پەروەردەیی لە ئەکادیمیای شەهید ژیان بەڕێوەدەچێت، هەل دەدات بە ژنان بۆ دەربڕینی خۆیان، ئەم بەرنامەیە تیشک دەخاتەسەر بەرزکردنەوەی زانیاری ژنان لەسەر پێوەری ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و تیۆری ڕزگاری ژنان.

بەرژین کارا
مەخموور-ژنانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور درێژەیان بە میراسی ژیان "زەینەب ئەردەم"داوەو، لە ساڵی ٢٠٠٣دا ئەکادیمیایەکیان بەناوی ئەوەوە دامەزراند.
لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە کامپی مەخموور لە باشووری کوردستان، ئەکادیمیای شەهید ژیان بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی خولی پەروەردەیی بۆ کردنەوەی هەل بۆ ژنان، جگە لە پەروەردەکردنی ژنان، بەرنامەی پەروەردەیی بۆ پیاوانیش پێشکەش دەکات بە ئامانجی گۆڕینی بیرکردنەوەی تاکڕەوانە.
لەو چوارچێوەیەدا خولێکی پەروەردەی بۆ ٢٥ ژن، کە ناوی شەهید ئەڤین جودی لێنراوە، لە ١٤ی حوزەیران دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە، بابەتەکانی باسکراو بریتین لە واتا و شێوازەکانی پەروەردە، ڕۆڵی ژن لە پرۆسەی پەروەردە، ژن و خێزان، هاوسەرگیری ئازاد، سیستەمی خۆبەڕێوەبەری ژنان، هۆشیاری، جاڕنامەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی، و بنەماکانی تیۆری ڕزگاریخوازی ژنان.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسەکەمان، گوڵشین باتمان، ئەندامی ئەکادیمیا و ژیان تۆک، بەشداربووی خولەکە باسیان لە گرنگی خوێندن و ئامانجی خولەکە و بەشداری ژنان کرد.
"ژیانێکی ئەفسوناوی تەنها لەگەڵ ژنان دەبێت"
گوڵشین باتمان ئاماژەی بەوەدا کە پەروەردە بناغەی پێشکەوتنی مرۆڤە، باسی لەو بابەتانە کرد کە لە کاتی پرۆسەی پەروەردەدا وروژێنراون: پێویستە پرۆسەی پەروەردە سەرەتا بە تێگەیشتن لە گرنگی پەروەردە دەستپێبکات، پەروەردە چییە؟ ڕۆڵی لە ژیانی مرۆڤدا چییە؟ چۆن ژنان دەتوانن ژیانی خۆیان ڕێکبخەن؟ ژنان ناتوانن خۆیان یان کۆمەڵگە بەبێ پەروەردە بەڕێوەببەن، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: 'دەمەوێت ژیانێکی ئەفسوناوی لەگەڵتان بژیم' و ژیانێکی ئەفسوناوی تەنها دەتوانێت لە ڕێگەی ژنانەوە بەدەست بێت و بناغەی بەدەستهێنانی ئەمەش پەروەردەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی تێگەیشتن لە پەروەردەدا قسەی لەسەر دەکرێت، چونکە هەموو تێگەیشتنێک خۆدەرخستنە لە خود، چەمکەکانی وەک پێوەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بنەماکانی تیۆری ڕزگاری ژن، هاوسەرگیری ئازاد و ئەوانی دیکەش لە چوارچێوەی پرۆسەی پەروەردەدا دەخرێنەڕوو.
"کاتێک ژنان بەشداری پەروەردە دەکەن، دەگەنە خودی ڕاستەقینەی خۆیان"
گولشین باتمان ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی سەرەکییان پێشکەوتنی ژنانە، ئامانجمان ئەوەیە چۆن ژنان بتوانن خۆیان پێشەنگایەتی بکەن و ببنە ئەندامی چالاک لە کۆمەڵگەدا، لەڕێگەی پەروەردەوە دەبینین کە ژنان چۆن دەتوانن خۆیان لە هەموو بوارێکدا دەرببڕن کە بتوانن خۆیان دەرببڕن، تەنانەت ئەگەر جیهان ڕاستیەکی شاراوە بەسەریاندا بسەپێنێت، بەشداریکردنیان لە پرۆسەی پەروەردەکردندا ڕێگەیان پێدەدات دەستیان بە خودی ڕاستەقینەی خۆیان بگات، مەرج نییە پەروەردە لە ئەکادیمیایەکی داخراودا ئەنجام بدرێت؛ ئەکادیمیایەک واتە وەرگرتنی خوێندن لە ژێر دارێکدا، لە گەڕەکەکەدا، لە ماڵەوە، یان لە هەر شوێنێکی ژیاندا.
"دەبێت پێوەرەکە بکەینە ئامانجی خۆمان"
گوڵشین باتمان باسی لە پرۆسەی مێژوویی کرد: ئێمە بە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕین، وەک ژنیش دەبێت بتوانین وەڵامی ئەم قۆناغە بدەینەوە، سەرەتا دەبێت بگەینە ناوەوەی خۆمان و درک بەوە بکەین کە ئێمە کێین، ئەگەر ژنان بگەنە ناوەوەی خۆیان، کۆمەڵگەش دەگاتە خودی ناوەوەی خۆی، پێویستە هەموو ژنێک گرنگی بە پەروەردە بدات و بە وردی بیروبۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەرچاو بگرێت کە پێشکەشکرابوون، ئەو پێوەرەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلی نارد، سەرەتا بۆ ژنان نێردراوە، بۆیە دەبێت لەم ڕوانگەیەوە وەربگیرێت، ئێمەش دەبێت پێوەرەکە بکەینە ئامانج و لەسەر ئەم ڕێگایە بڕۆین.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە پێمان وایە هەموو ژنێک دەتوانێت وەڵامی پێوەرەکە بداتەوە لە چوارچێوەی کایەی خۆی و لە ماڵەکەی خۆیدا و لە گەڕەکەکەیدا، دەبێت بەو پێیە خۆی ڕێکبخات و بەو پێیە بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانی خۆی دیاری بکات.
"با هەموو ژنان بەشداری لە پەروەردەدا بکەن"
ژیان تۆک، بەشداربووی خولی پەروەردەییەکە باسی لە ئەزموونەکەی کرد و وتی: ئەمە بۆ ئێمە وەک قۆناغی سەرەتایی وایە، ژمارەی ئەو ژنانەی خولی پەروەردەیی وەردەگرن نزیکەی ٢٥ کەسە، زۆر شت فێربووین، ئەمە یەکەمجارە بەشداری خولێکی پەروەردەی لەم جۆرە بکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە فێری بنەماکانی تیۆری ڕزگاریخوازی ژنان و ژنۆلۆژی و پێوەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کراین، بەو خواست و قەناعەتەوە بەشداریمان کرد کە چۆن خۆمان ڕزگار بکەین؟ داوا لە هەموو ژنان دەکەین بەشداری خولە پەرودددەییەکان ەکان بکەن و خۆیان پێشبخەن.