ژنان بەرەو سنووری کۆبانی ڕێپێوان دەکەن
ژنان لە پرسوسی ڕەحا گردبوونەوەو وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوانێکیان بەرەو سنووری کۆبانێ دەستپێکرد.
ڕەحا
ژنان لە پرسوسی ڕەحا بۆ ئیدانەکردنی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا و چەتەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆبوونەتەوە، بەرەو سنووری کۆبانێ ڕێپێوان دەکەن.
دوای ئەوەی کۆڕبەندی "ئێمە شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا دەپارێزین" لە بینای دەم پارتی لە پرسوس بەڕێوەچوو، ڕێپێوانەکە دەستیپێکرد. هالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی، پەرلەمانتارانی دەم پارتی، دایکانی ئاشتی، کارگێڕانی شانۆی شاری ئامەد، ناوەندی کولتووری و هونەری دیجلە فیرات، کۆمەڵەی کولتووری، هونەر و ئەدەبی ژنان (KASED)، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد-TJA و کەسانی دیکە بەشدارییان کردبوو.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" دەستیپێکرد. دوای ڕێپێوانەکە، ئەو ژنانە لە سنووری کۆبانێ لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەنووسان دەدەن.