نارین گەزگۆر لە دەبەپەوە: بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ڕێکخستن

نارین گەزگۆر، جێگری هاوسەرۆک و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دەبەپە ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی "کەمپینی ڕێکخستن" گەیشتوونەتە زۆر لایەن و لە ساڵی ۲۰۲٥ بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوەکە.

مەدینە مامەدۆغڵو

 

ئامەد- پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە"، بە دروشمی "ئازادی لە ڕێکخستنەوە دەست پێدەکات"، درێژە بە کارەکانی دەدات، کە بە وۆرکشۆپەکەی کە لە نێوان ٨-٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بوو سەفەربەریی بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند لە چوارچێوەی سەفەربەرییەکەدا، دەبەپە سەردانی شارو شارۆچکەو گەڕەک و شەقامەکانی کرد و لەگەڵ هەزاران کەس کۆبووەوە، هەروەها دەبەپە لە ڕێگەی کۆکردنەوەی ڕێکخراوەیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ خەڵک بەهێزتر کرد، لەو شارانەی کە ڕێکخراوەکەی لاواز بوو دەستی بە کارکردن کرد.

 

 نارین گەزگۆر، جێگری هاوسەرۆک و  بەرپرسی ڕێکخستنی دەبەپە سەبارەت بە کارەکانی ساڵ قسەی بۆ دەزگاکەمان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە زۆر پرس لە بەرنامەی کاریاندایە و وتیشی: ئێمە هەم لەڕێگەی کارەکانمانەوە بۆ ژنان و هەم لەڕێگەی کارە گشتییەکانمانەوە چەندین کەسمان ناسیوە، خەڵک گرنگییەکی زۆریان بەم هەوڵانە نیشان دا.

 

 بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ خەڵک

 نارین گەزگۆر ڕایگەیاند کە لە پڕۆسەیەکدا کە سیاسەتی شەڕی تایبەت و ئۆپەراسیۆنی جینۆسایدی سیاسی بەردەوامە، ئەوان درێژەیان بە خەباتی خۆیان داوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ خەڵک، و ڕایگەیاند کە خەڵک، بە ڕۆحی پێشووی پارتەکەیان، دەبەپە، خۆیان نوێ کردووەتەوە پشتگیری و ئەرک و ڕۆڵیان بەجێگەیاندووە. باسی لەوەشکرد کە حکومەتی ئاکەپە هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی ڕێکخستن و ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵیان داوە لە ڕێگەی سیاسەتی شەڕی تایبەتەوە خەڵک و حیزب لە یەکتر دوور بخەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

 

 'ئێمە وۆرک شۆپی تایبەتی شەڕمان ئەنجامدا'

 نارین گەزگۆر باسی لەوەشکرد، کە پارتەکەیان ڕێکخستنی زیاتر کردووە و دەستیان بە پرۆسەیەکی نوێی پێکھێنان کردووە، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە، گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە دەڕۆین، کۆبوونەوەی گشتی لەگەڵ ھەموو دامودەزگا دیموکراتیکەکانمان و کادیرە سیاسییە دیموکراتیکەکانمان ئەنجام دەدەین لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ جەماوەردا  کەموکوڕییەکانمان هەڵسەنگاندووە و هێشتا خەریکی گفتوگۆ و پێشنیارکردنی چارەسەرین.

 

 نارین گەزگۆر ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە لە ٢٠ شار دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت لەگەڵ هەزاران ژن کۆبوونەتەوە وتی: ئێمە وۆرکشۆپمان لە دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت ئەنجامداوە، لەم وۆرکشۆپانەدا باسمان لە هێرش و ئارگیومێنتە تایبەتەکان کرد دژی ژنان و شەڕی ژنان، ئێمە لە ڕێگەی کارەکانمانەوە ڕێکخراوەکەمان گەشە پێدەدەین.

 

"ڕێگای دەربازبوون لە ئاژاوەگێڕی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکە"

 

 نارین گەزگۆر ڕایگەیاند کە بە پڕۆسەیەکدا تێدەپەڕن کە زۆر پێویستی بە چارەسەری قەیران و ئاژاوەگێڕییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیەو دیداری شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد  پاڵنەرێکی زۆری بۆ گەل دروست کردووە و وتی: ئەم پرۆسەیە بەجۆرێکە کە پێویستییەکی زیاتر بە چارەسەری پرسی کورد هەیە، وەک دەزاندرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕی گەورە هەیە. مۆدێرنیتی سەرمایەداری و ئەو دەوڵەتە نەتەوەییانەی کە بوونە هۆی ئەم شەڕانە، لە قەیراندان، ئەوانەی لەم قەیرانەدا زۆرترین ئازار دەچێژن ژن و منداڵن، جگە لەوەش دامودەزگاکانی ژنان و خەباتی ژنان دەکرێنە ئامانج، دەتوانین بڵێین بارودۆخی ئێستا دەرکەوتەی کۆنکرێتی جەنگی جیهانی سێیەمە کە ساڵانێکە بەڕێز ئۆجالان باسی دەکات، بێگومان ڕێگای دەربازبوون لەم قەیران و پڕۆسەیە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکە.

 

 "'بەردەوامی گۆشەگیری دەبێتە هۆی خەبات"

 نارین گەزگۆر ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، گۆشەگیری بەردەوامی هەیە و وتیشی: کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجامدرا، جارێکی تر ئیرادەی چارەسەری ئاشتیانە دەربڕدرا کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لە شوێنی خۆیدایە، هەروەها ویستویەتی لە ڕێگەی ڕوانگەیەکەوە کە لە ٧ خاڵ پێکهاتبێت بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت، کلیلی چارەسەرکردنی پرسی کورد بەشێوەیەکی دیموکراتیکانە تەنها کایەی سیاسی نییە، بەڵکو ڕای گشتییە و دەبێت لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لەسەر ئەم ٧ خاڵە کۆببنەوە، بۆ کۆتایی هێنان بەو گۆشەگیرییەی کە ساڵانێکە بەسەر ئیمراڵیدا سەپێندراوە، پێویستە خەباتێکی جددی بکرێت، بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی ئێمە لەم ڕووەوە، چونکە تا ئێستا گۆشەگیری بەردەوامە،  ئەمەش خۆی لە خۆیدا هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئێمە خەبات بکەین.

 

 نارین گەزگۆر لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە ساڵی ٢٠٢٥ دەبێتە ساڵی خەبات بۆ دەبەپە و ناوچەی ڕێکخستنی خۆیان لە بەرامبەر هێرشەکاندا بەهێزتر دەکەن.