ژنان بە چەکەکانیان بۆ پاراستنی شۆڕشەکەیان ئامادەن
لە شاری کۆبانێ کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هەڕەشە و هێرشی دەوڵەتی تورک دەبێتەوە، ژنان ئامادەیی خۆیان بۆ پاراستنی شۆڕشی ژنان بە چەکەکانیان دەردەبڕن.
ئێلڤین محەمەد
کۆبانێ-لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، خۆبەڕێوەبەری سەفەربەری ڕاگەیاند، هەروەک چۆن پێشەنگایەتی شۆڕشی ژنان بوون، ژنان لە ڕێگەی سەفەربەرییەوە لە هەموو بوارەکاندا بەردەوامن لە پێشنەگایەتی کردن، لە شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرش و هەڕەشە دەبێتەوە، سەفەربەری بە پێشنەگایەتی ژنان لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانە لە هەموو بوارەکاندا بەردەوامە، ئەو ژنانەی لە تابورە سەربازییەکاندا خزمەت دەکەن، دەڵێن ئامادەن شۆڕش و بەهاکانیان بپارێزن.
پاراستن مافێکە
ئەو ژنانە جێگەی خۆیان لەو تابورەی کە پێکهاتووە گرتووە و ڕایانگەیاند، هەمیشە لە پشت شەڕڤانەکانیانەوە دەبن، نەرۆز ئەحمەد، یەکێک لە ژنانی ناو تابورەکە وتی: ئێمە بەشداری ئەو سەفەربەرییە دەکەین کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندرا، بە ناوی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان تابورەکەمان پێکهێنا، دەڵێین گەڕەکەکانمان، شەقام بە شەقام، لە گوند و شارەکاندا دەپارێزین، ئێمە هەرگیز چەکەکانمان دانانێین، چونکە دەوڵەتی تورک شەڕ لە دژی ئێمە دەکات و پێمان دەڵێت چەکەکانمان دابنێن، ئێمە چەکەکانمان دانانێین. ئێمە بۆ پاراستنی خاکەکەمان بەکاری دەهێنین، بە چەکی قورس و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هێرش دەکەنە سەرمان، ئایا ئێمە مافی ئەوەمان نییە بڵێین بۆچی دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر کورد؟ "ئێمە بە چەکەکانمان خۆمان دەپارێزین.
"ئێمە لە پشت قەسەدەوەین"
نەرۆز ئەحمەد ڕایگەیاند کە چەکیان بۆ پاراستنی خاک و سنوورەکانیان هەڵگرتووە و وتی: قەسەدە بەرەی یەکەمە و ئێمەش بەرەی دووەمین لە دوای هێزەکانی قەسەدە، شەڕڤانەکانمان دەپارێزین، هەمیشە لە پشت شەڕڤانەکانمانەوە دەوەستین، خۆمان دەپارێزین، تەنانەت ئەگەر دایک و باوک و گەورە و منداڵیش لەگەڵمان بمێننەوە، ئەوان هێرش دەکەنە سەر ئێمەی کورد و پێمان دەڵێن دەستبەرداری چەکەکانمان بن، بەڵام ئێمە بە چەک خۆمان دەپارێزین و دەڵێین هەمیشە لە پشت شەڕڤانانمانەوە دەوەستین و دەستبەرداری خاکەکەمان نابین.
"دەوڵەتی تورکیا داڵدەی داعش دەدات"
نەسرین ئیبراهیم ڕایگەیاند، ئەوان بەشدارییان لەو تابورەدا کردووە کە بەناوی بنەماڵەی شەهیدانەوە دامەزراوە و وتی: ڕێکخراوەکەمان تابورێکی پێکهێنا و بەشداریمان لەو سەفەربەرییە کرد کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندرا، هەروەها لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکەوە بەشداریمان کرد، لە پشت شەڕڤانانمانەوە دەوەستین، تا دڵۆپێک خوێن لە جەستەماندا بێت، لە پشتیانەوە دەوەستین و لە بەرەکانی پێشەوە پشتیوانی شەڕڤانانمان دەکەین، دەوڵەتی تورکیا دەڵێت ئێمە تیرۆر لەناو دەبەین، بەڵام تیرۆر خودی دەوڵەتی تورکیایە، دەوڵەتی تورکیا داعش داڵدە دەدات، لەبەرئەوەی داعش دووجار لەسەر دەستی دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر ئێمە، هەردوو جارەکە دەوڵەتی تورکیا داعشی بۆ ئێرە نارد بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەرمان.
"ئێمە خۆمان بونیاد دەنێینەوە"
نەسرین ئیبراهیم رایگەیاند، چاوی هەموو جیهان لەسەر نەمانی کوردە و وتی: بەڵام ئێمەی کورد ون نابین، تا کوردێک لەنێو ئێمەدا هەبێت، ون نابین، ئەمڕۆ نیشانی دەدەین کە لەپشت شەڕڤانانمانەوە وەستاوین و پشتیوانیان لێدەکەین، ئێمەی کورد بە ڕۆژێکی مێژووییدا تێدەپەڕین، کورد لە کوێی دونیادا بێت، لە پشتی شەڕڤانانی خۆیەوە دەوەستێت و پاڵپشتی شەڕڤانەکانی دەکات، ئەمڕۆ دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە بوونمان هەیە و خۆمان بونیاد دەنێینەوە، ئەوان ڕێگاکە وێران دەکەن، تیرۆرمان دەکەن، بەڵام ئێمە تەنیشتیان شەڕڤانان دەوەستین و لە بەرەکانی پێشەوە پاڵپشتی شەڕڤانانمان دەکەین.