٦ ساڵە کارەبایان نییە: هۆکارەکەی داگیرکارییە
نورە عەلی، تەمەن ٦٠ ساڵ، کە لە گوندی بیسیس لە زرگان کۆچی کردووە و لە دەوروبەری گوندی زێدیێ دەژی، باس لەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی دەولەتی تورکیاوە کارەبایان نەبووە خۆیان کولیچە و نان لە تەنوردا ئامادە دەکەن.
سۆرگوڵ شێخۆ
زرگان-هەرچەندە شاری زرگان ڕۆژانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تۆپباران و بۆردومان دەکرێت، هێرشەکان بۆ سەر گوندەکانیش بەردەوامی هەیە، هەروەها ڕێگای بەرخۆدانی بێکۆتایی هەیە کە گەل و بەتایبەت ژن هەڵیبژاردووە، هێرش هەیە، بەڵام ژیان بە لایەنە زۆرەکانیەوە بەردەوامە، ڕووخساری ئەم خۆپاراستنە ڕووخساری ئەو ژنانەیە کە هیوا و بۆنی ئەو ئازادییەی کە چەندین ساڵە بۆی تێدەکۆشن، دەدرەوشێننەوە.
دوای بۆردومانکردنی ماڵەکەی بەدوای سەلامەتیدا گەڕا
نورە عەلی تەمەنی ٦٠ سالە، تەمەنێکی درێژی لەگەڵ تەندروستی و نەخۆشیەکانی لە گوندی بیسیس لە باکووری شاری زرگان کە لە هێڵی بەرکەوتندایە لەگەڵ ٨ منداڵەکەی بەسەر بردووە ، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە ڕاستەوخۆ خەڵکی سڤیلیان کردە ئامانج و سەرجەم یاساکانی مافی مرۆڤیان پێشێل کرد، تۆپبارانی ئەو ماڵەیان کرد کە نورەی تەمەن ٦٠ ساڵ تێیدا دەژیا، لێرەدا نورە گەشتی کۆچبەری دەست پێدەکات، بەدوای شوێنێکی سەلامەتدا دەگەڕێت لە نزیک گوندەکەی کە خۆی و منداڵەکانی تێیدا نیشتەجێ بن، دوای گەڕانەکە لە دەوروبەری گوندی زێدیێ لە ڕۆژهەڵاتی شاری زرگان نیشتەجێ دەبێت و درێژە بە ژیانی خۆی دەدات.
جێگرەوەی کارەبا، تەنورە
بەهۆی بەئامانجکردنی بە ئەنقەستی هێڵەکانی کارەبا و سوتاندنی ستوونی کارەبا و بڕینی کێبڵەکان، زرگان و گوندەکانی دەوروبەری لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە بێ کارەبا بوون. هۆکاری ئەم توندوتیژییە هێرشی ئاسمانی و زەمینی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە، دوای پچڕانی کارەبا، خەڵک ڕێگەی بەدیلیان بۆ مانەوە دۆزیەوە و بەم شێوەیە چارەسەرێکی کاتییان دۆزیەوە، ئەویش بەکارهێنانی تەنور بوو، هەم بۆ دروستکردنی نان هەم بۆ دروستکردنی جۆرەها شیرینی و خواردن، نورە عەلی داپیرەی ٢٦ نەوەیە، بەو نیشانانەی کە نیشانەی جوانیین، لەبەر خۆری گەرم نەوەکانی لە دەوری کۆبوونەتەوە، کولیچە دروست دەکات.
نورە عەلی سەرەتا چۆنیەتی دروستکردنی کولێرەی بۆ باسکردین و وتی: ئێستا کولێرە دروست دەکەینم بە ئارد و ماست و زەیتی زەیتون و کەرە دروست دەکرێت، ئێستا دوای ئەوەی شێوەکان دروست دەکەین، دەیانخەینە ناو فڕنەوە تا قاوەیی دەبن، لە لایەک تەنورلە فڕن باشترە، هەروەها تامی خۆشترەم دەمێکە کارەبامان نەبینیوە، ٦ ساڵە کارەبا نییە، تەنانەت دروستکردنی کولیچە لە تەنوردا هەندێک جار بەهۆی ئاگری کەمەوە دەبێتە کێشە.
هۆکارەکە داگیرکارییە
نورە عەلی ڕایگەیاند کە نزیکەی ٦ ساڵە کارەبایان نییە و وتی: داگیرکردن و تۆپباران هۆکارن بۆ پچڕانی کارەباکەمان، یهێنە بەرچاوت کە هەندێک شەو هەیە بەهۆی تۆپبارانەکانەوە ناتوانین بخەوین، چۆن ڕێگەمان پێدەدەن ئەمجارە لەبەر ڕووناکی کارەبادا بژین؟ لەو کاتەوەی هێرشەکان دەستیپێکردووە، جموجۆڵەکەمان زۆر سنووردار بووە.
دەیەوێت بگەڕێیتەوە بۆ ڕابردوو
نورە عەلی وەک هەموو ژنێکی دانیشتووی ئەم ناوچەیە تووشی ئازاری شەڕ و ئاوارەبوون بووە، داوای کۆتایی هێنان بە شەڕ دەکات و هیوای خۆی بۆ ژیانێکی بێ شەڕ و کۆمەڵکوژی دەربڕی، ەروەها دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو، بۆ پێش دڕندەیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا.