ژن نیوز: لە مانگی ئاداردا لایەنی کەم ٢٤ ژن کوژراون
بە پێی ئامارەکانی ژن نیوز، لە مانگێکدا لایەنی کەم ٢٤ ژن و ٤ منداڵ کوژراون، ١٤ ژن و منداڵێک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا توندوتیژی پیاوان لە زیادبووندایە، دوای کشانەوەی حکومەت لە ڕێککەوتنی ئەستەنبوڵ، دەسەڵاتی دادوەری پیاو بە بڕیارەکانی گومانلێکراوەکانی دەپاراست و توندوتیژی زیاتر بوو، لە لایەکی دیکەوە ژنان لە شەقامەکاندا پێشوازییان لە ٨ی ئادار کرد و لە پێناو ماف و ژیانی خۆیاندا وەستانەوە و خەباتیان کرد، بەپێی ئاماری توندوتیژییەکانی ژن نیوز لە مانگی ئاداردا ٢٤ ژن و چوار منداڵ کوژراون، هەروەها ١٤ ژن و منداڵێک بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی ئامارەکانی ژن نیوزی پەیوەندی گومانلێکراون لەگەڵ ٥ ژن نەزاندراوە، ٨ ژن لە لایەن هاوژینەکانیانەوە ، دوو ژن لە لایەن هاوژینە جیابووەوە کانیانەوە، دوو ژن کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدا بوون، ژنێک کە لەگەڵ هاوژینەکەیدا دەژیا ، سێ ژن لە لایەن هاوژینەکانیانەوەکە دواتر لێیان جیابوونەتەوە، دوو ژن لەلایەن کەسانی نەناسراو، ژنێک لەلایەن باوکیەوە کوژراون.
لە ئیزمیر دوو ژن کوژراون، ئامەد سێ، ئایدنی دوو، کوتاهیا یەک، شەرناخ یەک، سامسون یەک، ئاگری یەک، ئەستەنبوڵ چوار، تەکیرداخ سێ، مێردین یەک، قۆنیای یەک، ئەنتاڵیا یەک، مێرسین یەک، کارامان یەک، جۆروم یەک ژن کوژراون.