"بڕۆنە ناو گەلەوە، لەگەڵ گەلدا هەنگاوبنێن"

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دوایین دیداردا وتوویەتی: سۆسیالیستبوون بە مانای کۆمەڵایەتیبوون دێت، کۆمەڵایەتیبوونیش بە مانای هەنگاونانە لەگەڵ گەلدا، کارکردنە لەگەڵ گەلدا، من یەکێکم لەو جۆرە کەسانەی لە هەموو جێگەیەک خۆم بە ڕێکخستن دەکەم.

ناوەندی هەواڵ

 

عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتی کۆتا دیداری بنەماڵەی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد کە لە ئیمراڵی ئەنجامی دابوو، بۆ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگوور گێڕاوەتەوەو سەرەتای قسەکانی عومەر ئۆجالان بە باسکردن لە سڵاو ناردنی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلەو ڕێبەر وتوویەتی: ڕۆشتنە هەر جێگەیەک سڵاوی من بگەیەنن بە گەل" و عومەر ئۆجالان جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم دیدارە دیدارێکی بنەماڵییە. دەستنیشانی کردووە نابێت وەک سەردانیکردنی شاندی سیاسی یا پارێزەران دابنرێت، مافی هەموو زیندانیکراوێکە و دەبێت بنەماڵە بتوانن بە جوانی دیداری خۆیان ئەنجام بدەن. جەختی لەوەش کردووەتەوە نابێت سەردانی بنەماڵەی بە هۆکاری سیاسی ئاستەنگی بکرێت.

 

عومەر ئۆجالان وتی: دیداری ٣١ی ئاداری ئیمراڵی، لە چوارچێوەی سەردانیکردنی بنەماڵەییدا ئەنجام دراوە، وە دووەم ڕۆژی جەژن بوو.

 

یادەوەرییەکان لەگەڵ جەمیل بایک‌دا

عومەر ئۆجالان گفتوگۆیەکی سەرنج ڕاکێشی نێوان عومەر ئۆجالانی باوکی و ڕێبەر ئاپۆیی مامی گێڕاوەتەوە و وتی: لە کۆتا دیداری ئیمراڵییدا، کە لە چوارچێوەی دیداری بنەماڵەییدا بوو، باوکم یادەوەرییەکی پێش ٥٠ ساڵی گێڕایەوە و سەرۆکیش بەشداری یادەوەرییەکە بوو. بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە گێڕانەوەی ئەو یادەوەرییە زۆر مانادار و سەنگینە. سەرنج راکێش بوو. باوکم یادەوەرییەکی سەرەتای ساڵانی ١٩٧٦-١٩٧٧ گێڕایەوە و وتی، 'تۆو جەمیل بایک هاتبوون بۆ ماڵمان. دایکمان خواردنی بۆ دروستکردبوون. لە کاتی نان خواردندا، باوکم لەناو دەرگاکەدا وەستابوو وە پێ وتن، ئێوە تێکۆشان بۆ کۆمۆنیزم و سۆسیالزم بەڕێوەدەبن. لە ئێستاشدا پێتان دەڵێن بۆ کورد و کوردستان دەستان پێکردووە. تێکۆشان کوردایەتی و کوردستان لە تێکۆشانی کۆمۆنیزم زۆر گرنگترە. ئێوە زۆر ماندوودەبن'. لەو کاتەدا سەرۆکیش وتی 'بیرم دێتەوە. باوکم شتێکی لەم جۆرەیشی وت، 'ئێوە سەرقاڵبوون بە دۆزی کوردایەتییەوە، شێخ سەعیدیش بەم ڕێگەیەدا تێپەڕی. شێخ سەعید قوربانی زۆی دا. هۆزی هەبوو، بنەماڵە و دەوروبەری هەبوو. ئێوە کەسێکتان نییە، هۆزێکتان نییە. لەم دۆزەدا سەختی زۆر دەچێژن.

 

لە دوای ئەم دەبڕینانە، حەقیقەتی گەلی کورد ئافرا و گەیشتە ملیۆنان مرۆڤ، گەر کەسەکان لە کەسێتی بەڕێز ئۆجالاندا خۆیان دەبیننەوە، دەبێت ئەمە وەک ژیانەوەی گەلێک بە تێکۆشانێکی ٥٢ ساڵە ببینرێت. بەڕێز ئۆجالان لە تەمەنی ٧٦ ساڵییدایە. هەموو تەمەنی بە بەرخۆدان، بە تێکۆشانەوە تێپەڕ کردووە. ڕۆڵەی چەندین خێزان بوو. لێرەوە دەرکەوت، لەگەڵ هەڤاڵانیدا، بە گرووپی بە گەڕان لە ناو گەل، لە نێو گوند و شارەکاندا، بە ٦ کەسەوە دەستییان پێکرد و لەمڕۆدا گۆڕاون بۆ ملیۆنان کەس و لە هەموو جیهاندا دەنگی داوەتەوە. لە پەیامی ٢٧ی شوباتدا بینرا، نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، ئەورووپا، ڕووسیا، چین هەموویان بە ئەرێنییەوە نزیکی پرۆسەکە دەبنەوە، لێدوانی ئەرێنییان دا. پشتگیری خۆیان نیشان دا. لە بێ کەسییەوە گۆڕا بۆ خاوەنداری ملیۆنان کەس. ڕوانگە پێشکەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. مۆدێلی ژیانی پێشکەشی ڕۆژ‌هەڵاتی ناوەڕاست دەکات. دەربارەی باسگەلی لەم شێوەیە قسەیان کرد.

 

پێویستە دیداری ئیمراڵی بە رێکوپێکی ئەنجام بدرێت

عومەر ئۆجالان دەربارەی دەرفەتەکانی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەست بە بەدواداچوونی رۆژەڤەوە وتی: بەڕێز ئۆجالان بە دەرفەتێکی کەمەوە، سەیری هەندێک کەناڵی تورکی دەکات. لەوێوە هەندێک شت دەخوێنێتەوە، هەڵدەسەنگێنێ. دیداری بنەماڵەیمان نزیکی کاتژمێر و نێوێکی خایاند. سەردانێکی بنەماڵەی بوو. لەگەڵ ئەوەی سەردانی بنەماڵەیش بوو لەسەر زۆر شت قسەکرا. لەبەرئەوەی ئێوە لەگەڵ بەڕیز ئۆجالاندا چاوپێکەوتن دەکەن. سەردانی بنەماڵەیی گرنگە. دەماونەوێت مافی بنەماڵەیی بپارێزرێت. لە یاسا و دەستووری بنەڕەتییدا چی سەپێندراوە و دیاری کراوە دەبێت بۆ بەڕێز ئۆجالان، حامیلی یەڵدرم، وەیسی ئاکتاش و عومەر خەیریش جێبەجێ بکرێت، کە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا لە گرتووخانەدان و دەبێت مافەکانیان بپارێزرێت. هەرخۆی دیداری پارێزەران ئاستەنگ دەکرێت. ساڵانێکە دیداری ئەنجام نەدراوە. دەبێت دیدارەکان بە ڕێکوپێکی ئەنجام بدرێن.

 

مێزی ئیمراڵی کارا و زیندووە

عومەر ئۆجالان پەیوەست بە هەڵسەنگاندنە سیاسیەکانی ڕێبەر وتی: ئەو پارادایمەی کە بەڕێز ئۆجالان دیاری کردووە، هەڵگری ڕوانگەیەکە کە دەتوانێت سەدەیەک بەڕێوەببات. پێویستە هەمووان بەم شێوەیە ڕوانگەکان ببینین. بێگومان لە سیاسەتەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە تورکیا سیاسەت لەسەر ئاڵۆزی بەڕێوەدەبرێت. جیاوازی ئەتنیکی و باوەڕداریی ئەنجام دەدەرێت و مرۆڤ لەبەر ناسنامە و باوەڕەکانییدا لە نێو کەتاگۆرییەکاندا دادەنرێن. بەڕیز ئۆجالان هەموو ئەم نزیکایەتیانە دەخاتەلاوە. سیستەمێکی نوێی جیهانی، سیستەمێکی نوێی بەڕێوەبەری پێشکەش دەکات. یانی عەلەوی چۆن دەتوانی لەگەڵ سونەدا بژی، سوریان چۆن لەگەڵ ئەرەمەنی، ئەرمەنی چۆن لەگەڵ موسڵماندا، کورد چۆن لەگەڵ تورکدا، عەرەب چۆن لەگەڵ فارسدا دەتوانێ بەشێوەیەکی مرۆڤانە بژێت؟ پارادایمەکانی بەڕێز ئۆجالان هەموو ئەمانە دەستنیشان دەکات. فۆرمەلەی هەموو ئەمانە لە لایەن بەڕیز ئۆجالانەوە نوسراوەتەوە. دەبێت دەوڵەت، دەسەڵاتداری و بەرپرسان بە جددیەتەوە نزیکی ببنەوە. ئافراندنی چارەسەری، بونیادنانی ئاشتی و دانانی پەیوەندی گرنگە. دەبینین ئەم مێزە لە ئیمراڵییدا زیندو و کرایەوە. بە چاوی خۆمان بینیمان لە پێگەیەکی لەوشێوەیەدایە کاتێک پێویستییان پێی هەبێت، هەڵوێستی خۆی نیشان دەدات، کاتێک پێویستییان پێی هەبێت زۆر بە نەرمی و ئەرێنییەوە نزیک دەبێتەوە. حەقیقەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی شیکاری کرد. لە نزیکەوە ڕووداوەکان لە سووریا، عێراق، ئێران ئاگادارە و هەڵدەسەنگێنێت. هەموو ئەمانە بە بەرفراوانییەوە هەڵدەسەنگێنێت و ئاگادارە.

 

پەیامی سیاسەتی دیموکراتیک

عومەر ئۆجالان دەستنیشانی کرد ڕێبەر ئاپۆ پەیامی گرنگی لەسەر سیاسەتی دیموکراتیک هەبووە و وتی: لە لایەکەوە زۆر بەباشی ئاگاداری ئەم ڕووەیە، لە لایەکی دیکەوە زۆر باش ئاگاداری رۆژەڤەکانە و سەروەرە. لێرەدا دەبێت میکانیزمەکانی دەوڵەت بەم جددیاتەوە نزیکی پرۆسەکە ببێتەوە. تێکدان ئاسانە، درووستکردن گران و زەحمەتە. سەرۆک وتی، 'سۆسیالیزم بە مانای کۆمەڵایەتیبوون دێت، کۆمەڵایەتیبوونیش بەمانای هەنگاونان لەگەڵ گەل، کارکردن لەگەڵ گەلدا دێت. دەبێت ئەمە بئافرێنرێت. لە سیاسەتدا جێگە بۆ وەستان و بەتاڵی نییە.' هیوادارین ئاشتی بێتە ئەم جوگرافیایەوە کە ساڵانێکە لە حەسرەتییداین. پێکەوە ژیان دروستکەین. ژیانی دیموکراتیک، کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئاوا بکەین. ئەم رێگەیە زەحمەتە. پێویسی بە کاتێکی زۆرە. لێرەشدا دەبێت تا بتوانین هاوکار بین.

 

باسی هاوڕێکانی کاتی منداڵی کرد

عومەر ئۆجالان ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ هەم باسی هاوڕێ نزیکەکانی خۆی کرد لە گوند و هەمیش باسی هاوڕێیانی کاتی منداڵی کرد، سڵاوی تایبەتی خۆیی بۆ هەندێکییان نارد و وتی: بەڕێز ئۆجالان سەرۆکێکی لەوجۆرە کە گرنگی دەداتە مەعنەویات. باسی هاوڕێیانی خۆی کرد کە لە قوتابخانە و گونددا هاوڕێی منداڵی بوون. سڵاوی بۆ زۆرێک لە هاوڕێیانی نارد. گوندی چیبنێ گوندێکی تورکمانییە، بەڕێز ئۆجالان پێنج ساڵی خوێندنی قۆناغی سەرەتایی لەوێ خوێند. لەو گوندەدا حەوت-هەشت هەڤاڵی سەرۆک هەبوون. باسی ئەوانی کرد، باسی بنەماڵەکەیانی کرد. باسی گوڵی زەردی کرد، باسی باڵندە و بازەکانی دەکرد. باسی گوندی ئەراهی کرد، باسی ئارامی کرد. باسی لە حیلوان هەتا مێردینی کرد. یادەوەرییەکانی خۆی گێڕایەوە. سڵاوی هەبوو، ئێمەیش ئەم سڵاوانەمان گەیاند بە کەسانی پەیوەندیدار.

 

نیگەرانی و گومانەکانی گەل ڕەوان

عومەر ئۆجالان ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ وەڵامی نیگەرانییەکانی گەلی پەیوەست بە پرۆسەکەوە داوەتەوە و وتی، پێکەوە ئەم بابەتەمان هەڵسەنگاند، باوەڕی گەلی کورد بە بەڕێز ئۆجالان زۆر ڕوونە. هیچ کێشەیەک لەمەدا نییە، بەڵام هەندێک نیگەرانییان هەیە. ئەم نیگەرانیانەش لەو ڕوەوە نییە. ئەم نیگەرانیانە بەهۆکاری ڕووداوەکانی پرۆسەی چارەسەری ٢٠١٥، لە ڕووداوەکانی ٢٠٠٩ ڕوویاندا، لە ڕووداوەکانی ١٩٩٣دا ریاندا. نیگەرانییەکان لە دەوڵەت و دەسەڵاتدارییە. پەیوەست بەمەشەوە بەرێز ئۆجالان وتی، 'گەل مافدارە، لەسەر حەقە، بیرکردنەوەکانی درووستە، بەڵام من پارێزگاری لە هیواکانم دەکەم. بۆ بەڕێوەچوونی ئەم پرۆسەیەش ئەوەی لەدەستمبێت دەیکەم'.

 

خۆتان بەڕێکخستن بکەن

لە کۆتاییدا عومەر ئۆجالان باسی لەوەکرد ڕێبەری گەلی کورد ئاماژەی بە گرنگی ڕێکخستنی کردووە و ئەمەی وت، "سەرۆک وتی، 'من لەوجۆرە کەسانەم کە دەچمە هەر شوێنێک خۆم بەڕێکخستن دەکەم. لە منداڵییەوە خۆم بەڕێکخستن دەکەم. منداڵبووم کۆمەڵێکی نوێژکردنم هەبوو، لە قوتابخانەشدا کۆمەڵێک هاوڕێم هەبوو.' ئاماژەی بەوەدا گرنگییەکی زۆر دەداتە ڕێکخستنی. دەسنیشانی کرد لە هەر جێگەیەک نزیک و دەوروبەری هەبوو، هەوڵدەدات کار بکات، بەڕێکخستن بکات.