لە دایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان؛ لە دایکبوونی ژنی ئازادە
ژنانی کورد لە تەواوی پارچەکانی کوردستان، بەشداری لە رۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەکەن، ژنان دەڵێن: ئێمە خۆمان بە قەرزاری ڕێبەرێک دەزانین، کە ژنانی لە فکرێکی داخراو ڕزگارکرد.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ بە لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بیرو تێڕوانینێکی نوێ بۆ ژنان و کۆمەڵگەی کورد لەدایک بوو، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجاڵان لە دایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٩یە، لە گوندی ئامارای قەزای خەلفەتی پارێزگای ڕەحا، چاوی بەدنیا هەڵهێناوە، لەسەرەتایی تەمەنیەوە خێزانەکەی جیاوازتر لە منداڵانی ئەو کاتەی تەمەنی دەیانبینی، هەردەم فکری ئازادی و پێکەوەی لە مێشکیدا گوزەری کردووە، دژی ئەقڵیەتی کۆنەپەرێزی هەردەم لە هەوڵدابووە، لە ناویاندا هەردەم بۆ ژنان فکرێکی ئازادی هەڵبژاردەوە، کاتێک ژنان ڕوبەڕووی توندوتیژی و بەشودان لە تەمەنێکی کەمدا دەبوونەوە، ڕوبەڕووی ئەو ئەقڵیەتە دەوەستایەوە، بۆیە لەگەڵ فکر و فەلسەفەکەیدا ژنانی بەرەو ئازادی زهنیەت پەلکێش دەکرد، هەردەم هەوڵی بۆ ئازادی ژن داوە، ئازادبوونی ژنانی بە ئازادبوونی کۆمەڵگەیەکەوە گرێداوە، ئاماژەی بەوەدەکرد ژنان ئازادبن خاک ئازاد دەبێت، هەروەها سەددەی ٢١ی بە سەددەی ژنان ناودەبات، هەر ژنێک ئاشنای ئەو ڕێباز و فبیرە بێت، خۆی بە قەرزاری ئەو ڕێبەرە دەبێت.
" ڕێبەری ئێمە ژنانی لە چوارچێوەی دیوارەکان بۆ بیری ئازادی دەرهێنا"
بانو هەڵەبجەیی، چالاکوانی ژنان ئاماژەی بەوەکرد، هەڵکەندنی گۆڕێک بۆ کورد لە لایەن ئەتاتورک و لە دایکبوونی ڕێبەرێک بە ناوی عەبدوڵا ئۆجالان، نیشانیدا کورد دوبارە لە دایک بۆیەوە، بە لە دایبوونی فکرێکی ئازادی دژ بە سەرمایەداری و دژ بە ئەقڵیەتی ژن کوژی لە دایک دەبێت، دەڵێت: ئەو ڕێبەرە بەو فکر و فەلسەفەیە ژنانی لە کۆت و بەندی دیوارەکان هینایە دەرەوە، ئەو فکرەیە لە ئێستادا تەواوی دەوڵەتانی دراوسێ ڕوبەڕووی دەوەستنەوە، کە بۆتە ڕۆشنکەرەوەی ڕێگەی هەموو تاکێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، فکری ڕێبەری گەلی کورد بۆتە شۆڕشێکی جیهانی، بەرامبەر دەوڵەتانی داگیرکەر ڕوبەڕوو دەبێتەوە، پاشان بە هەبوونی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوبەڕووی تەواوی دەوڵەتانی داگیرکەر و دوژمنانی کورد دەبێتەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: بیرو فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرگریکردنە لە تەواوی گەردوون، بەرگری لە مرۆڤ و گیاندار و تەواوی گەردوون دەکات دەوڵەتان بە گرتن و سەرکۆنەکردنی ڕێبەرەکەمان هەوڵیان بۆ نەمانی کورد و ئازادی فکرێکدا، بەڵام ئەو فکروفەلسەفەیە تەواوی جیهانی تەنییوە، لە ئێستدا بە پرسی ئاشتی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دوژمنانی بەدەنگ دەهێنێت، لە زیندانەوە هەوڵ بۆ ئاشتی و پێکەوەی دەدات، داگیرکەران بە گرتنی هەوڵی کپکردنی دەنگی نەتەوەیەک دەدەن، بەڵام بۆتە ڕۆشنکەرەوەی ڕێگای حەقیقەت، لەژێر سیبەری ئەو بیرەیە ژنان هەوڵ بۆ ئازادی و بەرخۆدانی دەدەن، لە ڕۆژئاوای کوردستاندا ژنان بە هەڵگرتنی چەک خاک و خۆیان دەپارێزن، لە تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستاندا ژنان بە فکری عەبدوڵا ئۆجەلان تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئازادی دەکەن، وەک ژنێکی باشووری کوردستان پیرۆزبایی خۆم لە تەواوی ژنانی ئازادی خواز و ڕێبەرەکەمان دەکەم، ئامانجمان گەیشتنە بە ئاشتی و سەرۆکمان.
"ئازادبوونی بیری ژنێک، بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروستە"
چرۆ شوانی، چالاکوانی سیاسی باسی لە ڕۆژی ٤ی نیسان و گرنگییەکانی بۆ ژنان کردو وتی: هەموو مرۆڤێک لە دایکبوونێکی فیزیکی هەیە، بەڵام لەگەڵ هەر دەستکەوتیک کە سودبەخشبێت بۆ کۆمەڵگە و گۆڕانکاری ڕیشەی دروستبکات، ئەوە دەستکەوت و لە دایکبوونێکی دیکەیە، لە دایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەدایکبوونی کوردێکی نوێییە، دوژمن کوردی بە مردوو باس دەکرد، بەڵام لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد جارێکی دیکە کورد لەدایک بۆیەوە، دەوڵەتانی داگیرکەر عەبدوڵا ئۆجالانیان بە ئامانجی لەناوبردنی کورد دەستگیرکرد، بەڵام کورد بە زهنیەت و فکرێکی کوردانە دوبارە لەدایک بۆیەوە، لەدایکبوونی ڕێبەرێک کە ژنان وەک ژنبوونی خۆیان دەناسێنێت، بەڵام لە هیچ ڕێبەرێکی دیکەی جیهان بە چاوی ئەو لە ژنان ناڕوانێت، ئێمەی ژنانبە ئاشنابوون بە تەڤگەرەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئاشنایی ژنبوونی ڕاستەقینە بویین، ژنێک خاوەن ناسنامەی حەقیقەتی ژنبوون، هەر ژنێک بە فکر و فەلسەفەی ئاشنا بووبێت، جیاواز لە هەر ژنێک کە لەژێر سیستمی سەرمایەداریدا ژیاندەکات جیاوازە، ئێمەی ژنان پێویستە لەسەر ئەو فکرە خۆمان بدۆزینەوە، تا بتوانین ئازادانە و بە ژنبوونی ڕاستی بمێنیینەوە، ئازادی ژن لە دیدگای ڕیبەرەکەمان، ئازادی خاک و فکرمانە ئازادی بۆ هەر تاکێکمان دەگەڕێتەوە، ئەگەر فکر و ئایدیامان ئازاد نەبێت خاکێکی ئازادمان نابێت.
لە کۆتاییدا وتیشی: کاتێک ئێمە گەلێکی بە ئیرادەبین، دوژمن ناتوانێت بەرامبەر کوردبوونمان بۆستیتەوە، کاتێک ڕێگری بکەین لە داگیرکردنی زهنییەتمان دەتوانین بەرگری لە خاک و کولتور و ژنبون مان بکەین، ئێمەی ژنان فکری ئازاد هەڵبژێرین، تا بتوانین کۆمەڵگەیەکی ئازاد پەروەردە بکەین، کاتێک مامۆستایەکی ئازاد بە خودی ژنبونیەوە منداڵێک پەروەردە دەکات کۆمەڵگەیەکی ئازاد چاوەڕێمان دەکات، بۆیە پێویستە بۆ کۆمەڵگەیەکی ئازاد تاکێکیئازاد دروست بکرێت، ئێمەی ژن دەبێت بە ڕێباز و ئایدیای سەرۆک "عەبدوڵا ئۆجالان" فکرمان ئازاد بکەین.
" ژنان بە لەدایکبوونی ڕێبەر ژیانەوە"
نەسرین ئەدهەم خەڵەف، هونەرمەند بە ناوی کولتوورو هونەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژی لە دایکبونی ڕێبەرایەتی لە تەواوی کورد پیرۆز کردو وتی: ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد دەستپێکی ژیان بووە، ٤ی نیسان ڕۆژی هەموو کوردێکی خاک پارێزە، ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردە کە بە لە دایکبوونی فکری ئازادی بۆ ژنانی جیهان دەستەبەرکرد، ئەم ڕۆژە لە خۆم و تەواوی ژنان پیرۆز دەکەم، ساڵیادی لە دایکبوونی کە بۆ ٧٦ ساڵەی تەمەنی ڕێدەکات، جیاواز لە ساڵەکانی دیکە پەیامی ئاشتی و پێکەوەی و ناردنی چوار چڵە نێرگزی بۆ ژنان پێبوو، هیوادارین ساڵەکانی دیکە بە ئازادبوونی سەرۆکەوە یادی لە دایکبوونی بۆ ئەنجام بدەین.
لە کۆتاییدا، وتی: ئێمەی ژنان ئەمڕۆ وەک نازنامە و مێژووی خۆمان دەبینین، هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی پەیامەکانی سەرۆک دەدەین، هیوامان ئازادبوونی سەرۆک و بینینی ئازادبوونی ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستانە، تا ساڵەکانی دیکە بە ئازادی و ئاشتیەوە لەگەڵ سەرۆکماندا ئەم یادە پیرۆز بکەین.
" ژنان چاوەڕێی ئازادی و فکرێکی نوێ دەکەن "
دیلمان محێدین حەسەن، هاوڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری لە ئاهەنگی ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە باشووری کوردستاندا کرد، وتی: سەرۆک ئاپۆ هەبونوی گەلی کوردە، هەبوونی گەلی کورد و ڕۆژبوونی گەلی کوردی ئازاد لە تەواوی جیهان پیرۆز دەکەم، ئمەی ژنان لەژێر فکر و فەلسەفەی ڕێبەرەکەماندا پەرە بە کوردبوون و ژنبوونی خۆمان دەدەین، ئێمەی ژنان هەردەم قەرزاری خودی سەرۆکین، چونکە لە چوارچێوەیەکی قەتیسدراودا بە فکر و فەلسەفەکەی دەریهێناین، لەگەڵ ئەو فکرەدا ڕێبازی ئاشتی گرتەبەرم کە ئێمەی کورد لە ڕۆژێکی وەک ڕۆژی ٤ی نیسان هیوایی ئازادی و پێکەوەی دەخوازین.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئێمەی ژنان هەوڵ بۆ ئاشتی و پێکەوەیی لەسەر ڕێبازی ڕێبەرمان ئەنجام دەدەین، لەگەڵ پرسی ئاشتیدا هەوڵ بۆ ئازادی ڕێبەرکەمان دەدەین، ئامانجمانە ساڵێکی دیەکە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لەگەڵمان جەژنی لە دایکبوونی و پرسی ئاشتی پێکەوە بکەیەنەوە، هیوای ئازادی بۆ دەخوازین.