ئیسرائیل ٢٠١ کارمەندی تەندروستی لە لوبنان کوشتتووە

سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە داگیرکاری و پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لە لوبنان. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، ٣٨ نەخۆشخانە لە هێرشەکانی ئیسرائیل کراونەتە ئامانج و ٢٠١ کارمەندی چاودێری تەندروستی لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕاپۆرتێکی لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئیسرائیل لەو کاتەوە تا ئێستا ٦٨ جار هێرشی کردووەتە سەر ٣٨ نەخۆشخانەی لوبنان، کە ٨ نەخۆشخانەیان لە خزمەتگوزاری دەرکراون و دوو نەخۆشخانەیان تا ئێستا داخراون.

 

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان و ناوچەکانی باشووری لوبنان، ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ٢٥ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها ٦٣ دامەزراوەی تەندروستیش هێرشیان کراوەتە سەر، کە ٥٠یان بەشێکیان تێکشکێندراون و ١٠ ئۆتۆمبێلیشیان بەتەواوی تێکشکێندراون.

 

٢٠١ کارمەندی تەندروستی گیانیان لەدەستدا

ئیسرائیل ٢٣٧ جار هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوە تەندروستییەکانی لوبنان و ٢٠١ کارمەندی فریاگوزاری کوژراون، هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٦٧ ناوەند کراونەتە ئامانج و ١٧٧ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و ٥٩ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە هێرشیان کراوەتە سەر.

 

ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست

شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و قەسەدە لەسەر سنووری لوبنان و ئیسرائیل کە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد، لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٤توندتر بوو و بەهۆی بۆردومانی قورسی ئیسرائیل لە زەویەوە پەرەی سەندم هەرچەندە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە داگیرکردنی باشوور و پێشێلکردنی ئاگربەست.