ئونروا داوا دەکات پێداویستییەكان بەبێ بەربەست بگەیەنرێتە غەززە

ئاژانسی فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین بڵاویكردەوە، كەلوپەلی پێویست لە كۆگاكەیان لە ئوردن هەیەو داوا دەکات ێداویستییەكان بەبێ بەربەست بگەیەنرێتە غەززە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە جەنگ لە نیوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە، دوای نزیكەی سێ مانگ لە گەمارۆدانی غەززە هەفتەی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕێگەیان بە بڕێكی كەم یارمەتی مرۆیی دا بچێتە ناو غەززە.

 

ئاژانسی فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین "ئونروا" سەبارەت بە پێویستی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ غەززە ڕاگەیەندراوێكی بلاوكردەوەو تێیدا هاتووە: كەلوپەلی پێویست لە كۆگاكەیان لە ئوردن هەیە، كە بتوانێت زیاتر لە ٢٠٠ هەزار كەس لە غەزە بۆ ماوەی مانگێكی تێر خۆراك بكات.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، غەززە پێویستی بە یارمەتی هەیە بە قەبارەیەكی بەرفراوان، دەبێت ڕێگە بدرێت پێداویستییەكان بەبێ بەربەست و پچڕان ببردرین بۆ غەززە.