یەرەژە ڕۆژنامەنووس دلیشان ئیبیش بەبیردەهێنێتەوە
لە هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان یادی ڕۆژنامەنووس دلیشان ئیبیش و دەنگە ئازادەکەی دەکاتەوە، کە میراسی ژنانی ڕۆژنامەنووسە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێگای ڕاستی و بەرخۆدان.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١٢ی تشرینی یەکەم، ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس دلیشان ئیبیش، دەنگی بەرخۆدانی ژنانە، ئەو هەڵیبژارد کە لە دڵی بەرەکانی شەڕدا بێت و ڕاستییەکان بە خوێن بنووسێت، پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە لە هێڵی پێشەوە ئامادە بێت و شایەتحاڵ بێت و ڕاپۆرت لەسەر ڕووداوەکان بدات.
لەمڕۆژەدا یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕۆژنامەنووس دلیشان ئیبیشی بەبیرهێنایەوەو لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە لە یادی ڕۆژنامەنووسی ئازاد دلیشان ئیبیشداین، کە شانبەشانی هاوکارەکەی، ڕۆژنامەنووس هۆگر محەمەد، لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیدا کە لە ناخی مەیدانەوە گەیاندنی ڕاستییەکان بوو شەهید بوو، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی ٢٠١٧، تیرۆر هەوڵی کوژاندنەوەی چاویلکەی حەقیقەتی دا، بەڵام خوێنی ئەو دوو شەهیدە بووە بڵێسەیەکی نەکوژاوە لە ڕێگای ڕاگەیاندنی ئازاددا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە "دلیشان دەنگی ژنێکی بەرخۆدێر و هەڵوێستێکی سیاسی بوو، هەروەها هەڵگری دیدێکی ڕوون و پێداگری لەسەر ئامادەبوونی ژنان لە هێڵی پێشەوەدابوو، ئەو کامێراکەی وەک چەکێک لە دژی تاریکی بەکارهێناوە، دەنگیشی زلەیەک بووە بۆ هەمووئەو سیستەمە ستەمکارانەی کە هەوڵی بێدەنگکردنی ژنان و ئازادی بیرکردنەوەیان دەدا.
یەرەژە ئاماژەی بەوەکرد، شەهیدبوونی دلیشان کۆتایی نەبووە، بەڵکو سەرەتای قۆناغێکی نوێی خەباتی ژنانی ڕۆژنامەنووسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو، لەوکاتەوە دەیان ژنە ڕۆژنامەنووس شوێن پێی ئەویان هەڵگرتووە و ڕووماڵی هێرش و بەرەکانی جەنگیان کردووە، تاوانەکانیان بە بەڵگەوە تۆمارکردووە، هەروەها چیرۆکی ژنانی تێکۆشەرو بەرخۆدێر لە هەموو شار و گوندێکدا دەگوازنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە کە دەنگی ژنان لە ڕاگەیاندنەکاندا یەکێکە لە "کۆڵەکەکانی شۆڕشی کۆمەڵایەتی" لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها "قوربانیدانی دلیشان و هۆگروهەموو شەهیدانی ئازادی ڕادەربڕین، وەک کۆمپاسمان دەمێنێتەوە، واتا ڕاگەیاندنی بەرخۆدێر وئازاد کە ملکەچی دەسەڵات نابن''.
لەکۆتاییدا یەرەژە بەڵێنی خۆی نوێکردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێبازی دلیشان ئیبیش و پاراستنی میراسەکەی لە ڕێگەی ئازادی قسەکردن و چالاکی بوێرانە، ئێمە لە بەرامبەر هەموو هەوڵەکانی بێدەنگکردنی دەنگی ژنان بەردەوام دەبین لە پەیامەکەی، چونکە ئەو ڕاستییەی دلیشان بە خوێنی خۆی نووسیویەتی، بووەتە بەشێک لە ناسنامەی میدیاییمان و خەباتی بەردەواممان بۆ دادپەروەری و ئازادی و یەکسانی.