ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی بەردەوام" لە کامپی هۆڵ دەستیپێکردووە

یەکینەکانی پاراستنی ژنان، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی بەردەوام"یان لە کامپی هۆل و دەوروبەری ڕاگەیاند.

حەسەکە

 

کامپی هۆل کە دەکەوێتە ٤٠ کم ڕۆژهەڵآتی حەسەکە، لە پەنابەرانی عێراقی، کۆچبەرانی سووری، بنەماڵەی چەتەکانی داعش، ژن و منداڵ، لە ٣٩ هەزار و ٨٩٩ کەس پێکدێن، لێرەدا یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە"، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "قەسەدە" و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا سێ قۆناغی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنییان بۆ هەڕەشەی سەرهەڵدانەوەی داعش دەستپێکردووە.

 

وەک درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنانە، یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆو یەپەژە لە ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی بەردەوام" لە کامپی هۆل بە ئامادەبوونی ڕوکن جەمال، وتەبێژی ڕاگەیاندنی یەپەژە، ژیان محەمەد، بەڕێوەبەری  هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کامپی هۆڵ، ئەبجەر داوود، ئەندامی فەرماندەیی ئەنجومەنی سەربازی کانتۆنی جزیرە و قەهرەمان موراد، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کانتۆنی جزیرە ڕاگەیاند.

 

ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی بەردەوام" بە زمانی کوردی لەلایەن ڕوکەن جەمال، وتەبێژی یەپەژە خوێندرایەوە، هەروەها بە زمانی عەرەبی لەلایەن قەهرەمان موراد،  ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کانتۆنی جزیرە خوێندرایەوە.

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

زیاتر لە ساڵێکە هێرشە تیرۆریستییەکان و جموجۆڵەکانی داعش لە کامپی هۆل و دەوروبەریدا زیادی کردووە، بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشینەکانی باشوور و باکووری شارەکە، ئەم شانە تیرۆریستیانە چەندین هێرشی دڕندانەیان دژ بە دانیشتوانی کامپەکە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەنجام داوە و لە ماوەی ڕابردووشدا بەنیازبوون هێرشی جیاواز ئەنجام بدەن کە لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێندراون و ئەندامانی ئەو شانانەش دەستگیرکراون.

 

لە بەرامبەر ئەو پلان و هێرشانەدا، هێزە ئەمنییەکان و ئاسایش چەندین چالاکیی پێشوەختەیان ئەنجامدا و بەردەوام فشاریان خستە سەر ئەو شانە تیرۆریستییانە بۆ ئەوەی ڕێگری لە جموجۆڵ و چالاکییەکانیان بکەن، لەسەر ئەم بنەمایە چەندین ئەنجامی ئەرێنی بەدەست هات. بەمەش زۆرێک لە هێرشە تیرۆریستییە بەرفراوانەکان، شانە و بەرپرسەکانیان کاریگەرییان لەسەر نەبوو و نەیانتوانی بە ئامانجەکانیان لە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بگەن.

 

کامپی هۆڵ و ئەو زیندانانەی کە ئەندامانی داعشیان تێدایە، بۆ ئەوڕێکخراوە تیرۆریستییە گرنگییەکی زۆریان هەیە، بەهۆی ئەوەوە لە ماوەی ڕابردوودا زۆر جار هەوڵیان دەدا بگەنە کامپەکە و شانەکانیان کۆبکەنەوە، بیابان و ناوچە دوورەدەستەکانی دەوروبەری شاری هۆل و شەداد بوونە ناوەندی چالاکییە تیرۆریستییەکان کە پلانیان دانابوو لەو ناوچانە هێرش بکەنە سەر کامپ و زیندانەکان،هاوکات لەگەڵ ئەو پلانانەدا، جموجۆڵی شانە تیرۆریستییەکان لەناو کامپەکەدا زیادی کرد و زۆرجاریش هەوڵی هەڵهاتنیان دا و لەناو کامپەکەدا بۆ بڵاوکردنەوەی سەرنجی هێزە ئەمنییەکان کە بەرپرسی کامپەکەن کێشەیان دروست دەکرد.

 

گومانی گەڕانەوەی ڕێکخراوی داعش

لە سەردەمێکدا کە جیهان سەرقاڵی شەڕی جۆراوجۆرە،  لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گومانی گەڕانەوەی ڕێکخراوی داعش ڕاستییەکەو دەبێت لە دژی بوەستین، بەتایبەتی ناوچە بیابانییەکانی دوورە دەستانەی کە داعش وەک پەناگە بەکاری دەهێنێت، بەم هێرشانە ئامانجی ئەوەیە ئەندامەکانی بگەیەنێتە ناو خانەوادەکانیان بۆ ئەوەی چالاکیان بکەنەوە، ساڵی ڕابردوو هەوڵی زۆر بۆ گەیشتن بە کامپی هۆڵ و زیندانەکانی داعش لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆمارکرا، ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە ئەم بنکانە، بە ئامانجی سەرەکی و ستراتیجی بۆ شانەکانیان دەزانن، هەروەها وەک ئامڕازێکی سەرەکی پڕوپاگەندە بە شێوەیەکی بەهێز بەکاریان دەهێنن.

 

لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەدا هێزەکانمان بە شێوەیەکی دڵسۆزانە و پسپۆڕانە لە پلانی شانە تیرۆریستییەکان نزیکبوونەوە و هەمیشە جەختیان لەوە دەکردەوە کە ئامادەن بۆ نەهێشتنی شانەکانی داعش و لەناوبردنی سەرچاوەکانی تیرۆر، وەک درێژەپێدەری تێکۆشانی بەردەواممان  و بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ هەنگاوی "ئاسایشی بەردەوام" دەنێین، ئامانجی ئۆپراسیۆنەکەمان کۆنترۆڵکردنی کاەمپی هۆڵ و دەوروبەرەکەیە، هەروەها گەڕان بەدوای پاشماوەکانی داعش و ڕاوکردنی هاوکارەکانی، ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئێمە کامپی هۆڵ و گوندەکانی لە تیرۆری داعش پاک دەکاتەوە و ئاسایشی ئەم ناوچەیە مسۆگەر دەکات.

 

پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە

ئەم ئۆپەراسیۆنە بە پشتبەستن بە زانیاری و دانپێدانانی ئەندامانی داعش کە ماوەیەک پێش ئێستا دەستگیرکرابوون دەستیپێکرد، ئەم زانیاریانە ئەوە دەردەخەن کە شانە تیرۆریستییەکانی داعش جارێکی دیکە لە ناوچە بیابانییەکان چالاک بوون و پلانی هێرشی نوێیان دادەڕێژن، ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوول لەسەرڕێگای هۆڵ-شەداد هێرش کرایە سەر دەوریەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان شەهید بوون، ئەم هێرشە جارێکی دیکە خەڵکی بیردەخاتەوە کە تیرۆری داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەبێت ئۆپەراسیۆنێکی گشتی و هەمەلایەنە لەدژی ئەو شانە تیرۆریستیانە ئەنجام بدەین و شکستیان پێبهێنین.

 

لەسەر ئەو بنەمایە، هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی بەردەوام" کە پێکهاتووە لەیەکینەکانی یەپەژە، قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، جەخت لەوە دەکەنەوە کە بە توندی دژی ئەو شانە تیرۆریستیانە دەوەستنەوە و بە سەرکەوتوویی ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی پێدەهێنن، ناوچەکە لە هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن.