ئەنجومەنی ژنانی پارتی دەم: وەک ژنان لە ئەشکەنجەدان دەپرسینەوە

ئەنجومەنی ژنانی پارتی دەم ڕایگەیاند، لە باکیرکۆی ژنان بە ئەشکەنجەدان دەستگیرکراون و وتیان: ئەشکەنجەدەر و هەراسانکەرەکانتان دەناسین و وەک ژنان بەرپرسیاریان دەکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی "DEM" بەیاننامەیەکی نوسراوی سەبارەت بە توندوتیژی پۆلیس دژی گۆنجا یانگۆز، هاوسەرۆکی ئیستەنبوڵی پارتی دەم بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە سیاسەتی دوژمنکاری ژنان لە هەموو دامەزراوەکاندا بڵاو بووەتەوە هیچ کەسێک لە دژی ئەو ئەشکەنجەیە بێدەنگ نابێت و ئەو هێرشانە قبوڵ ناکرێت.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: چالاکییەکانی شەرمەزارکردن لە زۆربەی شارەکان دژی سیاسەتی دوژمنکارانەی دەسەڵات کە سیاسەتی گۆشەگیری و جەنگی قووڵتر کرد، لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە کرانە ئامانج، لەکاتی دەستوەردانی نایاسایی لە چالاکییەکاندا، زۆرێک لە هاوڕێکانمان لەژێر ئەشکەنجەدا دەستگیرکران، هەرچەندە چالاکییەکان بە شێوەیەکی نایاسایی قەدەغەکران، بەڵام هاوڕێ ژنەکانمان لە کاتی دەستگیرکردندا لێیاندران و هەراسانکران، بەلام خەباتی ژنان دژی توندوتیژی بەردەوام دەبێت.

 

"وەک ژنان داوای لێپرسینەوەیان لێدەکەین"

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: بە ڕوونی دەبیندرێت کە کۆلۆنیالیزمی پیاوانی دەسەلاتدار و زهنیەتی پیاوە زایەندپەرستەکان لە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بڵاو بووەتەوە، ئەم هێرشە لە کەسایەتی هاوڕێمان گۆنجا یانگۆز لە دژی هەموو ئەو ژنانە ئەنجامدرا کە ئاشتی شکۆدار دەپاریزن، ئەم هۆشیارییە لە هێزەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای هۆشیاری زهنییەتی دوژمنکاری بەرامبەر بە ژنان دامەزراوە، بنەمای زیادبوونی هەراسانکردنی پۆلیس و توندوتیژی دژی ژنان ڕەوایەتی سیاسەتی دوژمنکارانەیە دژی ژنان، دەوڵەتی دەسەڵاتدار و هێزەکانی کە بە سیاسەتی سزادانی لەسەر بنەمای تاوانەکانی دژی ژنان و توندوتیژی دژی ژنان بەهێز دەکرێن، دەبێت باش ئاگاداری ئەوە بن،  ژنان لە بەرامبەر ئەم ئەشکەنجەیە بێدەنگ نابن و ئەم هێرشانە قبوڵ ناکەن، خەباتی ژنان؛ ئەو سیستمە لەناو دەبات کە دەسەڵات هێزی لێوەردرگرێت، ئەو فاشیزمە لەناودەبات کە هەوڵی ڕێکخستنی دەدەیت! ئەشکەنجەدەر و هەراسانکەرەکانتان دەناسین و وەک ژن بەرپرسیاریان دەکەین.