ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی: ڕێگە نادەین توندوتیژی ڕەوا بێت

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە بارەی بەئامانجکردنی گوڵستان سۆنوک، هاوسەرۆکی شارەوانی ئیلح بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ڕێگە نادەین توندوتیژی ڕەوا بێت.

ئەنقەرە

 

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی سەبارەت بە بەئامانجکردنی گوڵستان سۆنوک، هاوسەرۆکی شارەوانی ئیلح بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

 

لە بەیاننامە نووسراوەکەدا هاتووە؛

کاتێک ژنان دەکوژران و هەموو ڕۆژێک توندوتیژییان لەسەر دەکرا لە 'خێزان'دا، لە ماوەی ٢٢ ساڵ دەسەلاتدارییدا، ویستوویانە کۆدی زایەنپەرستی دابمەزرێنن، ڕێکەوت نییە ئەو ژنانەی کە لە دژی ئەمە هەڵدەستن و تێدەکۆشن، دەکرێنە ئامانج، ئامانجی سەرەکی ئەو هێزانەی کە ئەم هێرشانە ڕێکدەخەن، پاساوهێنانەوەیە بۆ توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵکوژی دژ بە ژنان، بە هێشتنەوەی ژنان لەو خێزانەی کە دەیانەوێت بونیادی بنێن و بیانترسێنن و بێدەنگیان بکەن.

 

ناتوانن ئەو تاوانانە بشارێتەوە کە دژی ژنان ئەنجام دەدرێن

ئەوانەی پێناسەی ژن دەکەن نەک وەک ئەندامی کۆمەڵگە بەڵکو لە چوارچێوەی ئەو 'خێزانە'ی کە تێیدا دەکوژرێن، پێویستە باش بزانێت کە؛ ئێمە ڕێگە نادەین نایەکسانی و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بە کردنی خێزان بە کەرەستەیەک ڕەوا بێت، ئەو دەسەڵاتە سیاسییەی هەوڵدەدات بە ئاهەنگ گێڕان بەو مۆدێلەی 'خێزانی زایەندپەرستی' کە دەیەوێت بونیاد بنێت، هەوڵدەدات پەردەیەک دروست بکات بۆ ئینکاری ژنەکە، ناتوانێت ئەو تاوانانە بشارێتەوە کە بەرامبەر بە ژنەکە کراوە.

 

ئەم سیاسەتە پیاوسالارانە، کە سیاسەتەکانی خێزان لە بەرامبەر دەستکەوتەکانی ژناندا دەخەنە چاڵەوە، لە هەموو شوێنێکدا ئاشکرا دەکەین، نابێت کەس گومانی هەبێت لەوەی کە ئێمە بە پرەنسیپی هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی یەکسان و پارادایمی ئازادی ژنان ژیانێکی ئازاد و یەکسان بونیاد دەنێین. بژی هاودەنگی ژنان.