"ئێمە لەسەر بنەمای زانستی ژنان بە ڕێنێسانسەکەمان دەگەین"

ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شنگال کردووە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەوان بۆ بەدەستهێنانی ڕێنێسانسی خۆیان لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی "زانستی ژنان" کۆنفرانسیان ئەنجامداوە.

ستێرا جان

 

شنگال-لە بەرامبەر بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەرچووە، ئێزدییەکان لە ١٧ و ١٨ی تەمووزدا ، بە دروشمی "بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەڵامێکە بۆ فەرامنی ٧٤" یەکەمین کۆنفرانسی ڕۆشنگەرییان لە شنگال ئەنجامدا.

 

کۆنفرانسەکە لەلایەن ئەکادیمیای  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە شنگال ڕێکخرابوو، ١٥٠ نوێنەری شنگال و دەرەوەی وڵاتیش بەشدارییان کرد،  زۆرترین بابەت کە باسی لێوەکرا، ژنۆلۆژی بوو.

 

ژنانی ئامادەبووی کۆنگرەکە بۆچوونەکانیان خستەڕوو، جەختیان لەوە کردەوە کە کۆنفرانسەکە چارەسەرێکی ئایدیاڵە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان و گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری و خۆبەڕێوەبەری.

 

"ئیتر کەس ناتوانێت ژنە ڕێکخراوەکان بوەستێنێت"

لە سەرەتای قسەکانیدا، تەوری حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی ژنان لە بۆریک، پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، وتی: پێویستە لە دوای ئەم کۆنفرانسە ڕێکخراوەکەمان بەهێزتر بکەین، داوا لە ژنان و گەنجانی ئێزدیخان دەکەم بچنە نێو ڕێکخراوەکەوە، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین و لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڕۆین، کەس ناتوانێت ڕێگری لەو ژنانە بکات کە خۆیان ڕێکخستووە و پەروەردەیەکیان لەسەر بنەمای بیری ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالانە.

 

وڵات جانو، ئەندامی ئەنجومەنی ژنان لە بۆریک جەختی لەوە کردەوە کە کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ پێکهاتەی ئێزدی نەبووە بەڵکو بۆ هەموو پێکهاتە ستەملێکراوەکان بووە، ئەم کۆنفرانسە بۆ چارەسەرەکان، بۆ ئاشتی و سەقامگیری و بۆ ڕێکخستنە،  وەڵامێکە بۆ دوژمن، ئێمەش وەک ژن پێکەوە بەهێزتر دەبین و پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە دەکەین، تا کۆتایی لەسەر بنەمای بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆمان بونیاد دەنێینەوە.

 

"ژنۆلۆژی تیشک دەخاتەسەر ڕاستییەکان سەبارەت بە ژنان و مێژووەکەیان"

 مایا شنگال، هاوسەرۆکی شارەوانی خانەسۆر وتی: پیرۆزبایی ئەم کۆنفراسنە لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی فەرمانی ٧٤ دەکەم ، ئامانجمان  گەیشتن بە ڕێنێسانسی خۆمان و ئاوەدانکردنەوەی خۆمانە، وەک ژنانی ئێزدی پشت بە ژنۆلۆژی دەبەستین بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان دەربارەی ژنان و کۆمەڵگەکان، پێویستە هەموو ژنانی جیهان خۆیان بناسن و لە ڕێگەی ژنۆلۆژییەوە ڕاستی خۆیان ئاشکرا بکەن.