لە حاجی ئۆمەران دوو ژن بریندار کران
لە شارەدێی حاجی ئۆمەران لە ئەنجامی هێرشی پیاوێک بۆ سەر ماڵی باوكی هاوژینەكەی، سێ کەس بریندار بوون، کە دوانیان ژنن.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٨ی تەمووز، لە شارەدێی حاجی ئۆمەران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پیاوێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر ماڵی باوكی هاوژینەكەی و لە ئەنجامدا هاوژینەکەی و خوشكێكی و باوکی هاوژینەکەی بریندار کرد.
باری تەندووستیی بریندارەکان جێگیرە، بەڵام تا ئێستا لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبار هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
بە پێی کۆکردنەوەی ئامارەکان لەلایەن ئاژانسەکەمانەوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ تاوەکو ناوەڕاستی مانگی تەمموز، ٢٢ ژن لە باشووری کوردستان کوژراون و ١٢ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، یەک ژنیش هەوڵی کوشتنی دراوە.