یەکێتی ژنانی گەنج کۆمخەباتێکی ئەنجامدا
بە دروشمی "دژی نەتەوەپەرستی. ئێستا کاتی ژنانە" یەکێتی ژنانی گەنج لە حەسەکە کۆمخەباتێکی ئەنجامدا.
حەسەکە
لە ٢ی ئاداری ٢٠٢٦دا، کەژەکە بە دروشمی "ئێستا کاتی ژنانە" کەمپینێکی ڕاگەیاند. هەروەها یەکێتی ژنانی گەنج لە چوارچێوەی هەڵمەتی کەژەکە بە دروشمی "دژی نەتەوەپەرستی ئێستا کاتی ژنانە" سازکرد. لە کۆمخەباتەکەدا پێشەنگ و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان و کۆنگرە ستار ئامادەی بوون.
هەوڵ هەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان پێکهاتەکان
دوای خولەکێک بێدەنگی، ئاڵا ئیبراهیم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار لە کانتۆنی حەسەکە قسەی کرد و وتی: وتاری ڕق و کینە لە کۆمەڵگەدا کاریگەرییەکی زۆری هەبووە و بووەتە هۆی توندوتیژی، بەتایبەتی دژی ژنان، دەمانەوێت لەسەر ئەم بابەتە قسە بکەین و دەزانین کە لەم دواییانەدا هەندێک ناکۆکی و بێمتمانەیی لەنێوان پێکهاتەکاندا هەبووە، هەندێک شوێن هەن کە دەزانن چۆن ڕۆڵێکی نەرێنی لە کۆمەڵگەدا بگێڕن و بەکاریبهێنن ئەمەش بەپێی بەرژەوەندییەکانیان، بۆ زیادکردنی نەتەوەپەرستی لە کۆمەڵگەدا، ئێمە هەمیشە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکاندا پێکەوە ژیاوین ئێمە بەم کردەوە یاخیبوونانە بە ئامانجەکەمان ناگەین.
وتیشی: پێویستە ئەم فیتنە و ڕق و کینە لە کۆمەڵگە لاببەین، لە ڕێگەی پەیوەندی و دیجیتاڵ میدیا و لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئایین لە دژی کۆمەڵگە شەڕ دەکەن، بۆ ڕێگریکردن لەم کارەو بەرەنگار بوونەوەی پێویستە پێکەوە خەباتمان بەهێزتر بکەین.
لە کۆمخەباتەکەدا سینەفزیۆنێک لەسەر نەتەوەپەرستی پێشکەش کرا.
کۆمخەباتەکە بە گفتوگۆکردن لەسەر گرنگی ڕۆڵی ژنان لە بەرزکردنەوەی ئاستی خەبات بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو و پارێزراو کۆتایی هات.