تەژەکە-ئەوروپا بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی ساکینە جانسز پەیامێکی بڵاوکردەوە

تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا "تەژەکە-ئەوروپا" بەبۆنەی کۆچی دوایی زەینەب جانسز، دایکی ساکینە جانسز پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

زەینەب جانسز، دایکی شەهید ساکینە جانسز، یەکێک لە کادرانی دامەزرێنەری پەکەکە ئەمڕۆ ١٣ی نیسان کۆچی دوایی کرد. ساکینە جانسز لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهید کرا.

 

تەژەکە-ئەوروپا لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا وتی: بە ئازارێکی زۆر و خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایە زەینەبمان پێگەشت، دایە زەینەب گەواهیدەری کۆمەڵکوژی دێرسیم، سەرەڕای ئەو ئازارانەی بە درێژایی ژیانی بینی، بە سەربەرزییەوە لەسەر پێ وەستا؛ هەرگیز دەستی لە ناسنامە، زمان و کولتووری خۆی هەڵنەگرتووە و بە شکۆ، ئارامی و ڕۆحی بەرخۆدانی گوزارشتی لە گەلی کورد کردووە.

 

بە بەرخۆدان و هۆشیاری و دڵ و جێدەستی؛ یادی دایە زەینەب دەکەینەوە.

 

سەرەخۆشی لە خێزانەکەی و هەموو گەلەکەمان دەکەین.