"ئازادی ژن و گەلان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەرە"
نەتەوی غەمگین، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدەو ڕەمزیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤدەم، سەرنجیان بۆ مافی هیوا ڕاکێشا و ڕایانگەیاند کە ئازادی گەلان بە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان مسۆگەرە.
نەغەم چاچان
قامیشلۆ-ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بانگەوازەکەی ٢٧ی شوبات بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەرگای سەردەمێکی نوێی نەک تەنها بۆ کوردستان، بەڵکو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کردەوە. بەو بانگەوازە مێژووییەی کە ڕێگەی بۆ پرۆسەیەکی نوێ خۆشکرد، هەنگاوی مێژوویی لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد و پەکەکە تا ئێستا نراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە هەلومەرج و مەرجەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٧ ساڵە لە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی ڕاگیراوە ڕووینەداوە و مافی هیوا کە مافێکی یاسایی و ڕەوایە، جێبەجێ نەکراوە.
نەتەوی غەمگین، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە"و ڕەمزیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەڤ-دەم ڕایانگەیاند، تاکە داواکاری ژنان و گەلان جێبەجێکردنی دەستبەجێی مافی هیوا و ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، ئازادی گەلان بە ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد مسۆگەرە.
"پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری هەموو کێشەکانی جیهانە"
نەتەوی غەمگین وتی: ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٧ ساڵە لە زیندان خەباتێکی گەورە ئەنجام دەدات، لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٥ کەس لە دۆخی ڕێبەر ئاپۆی نەیدەزانی، پڕۆژەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەموو دەوڵەتەکانی لە جەنگی جیهانی سێیەم ڕزگار کرد، بهێنە هەموو گەلان پێکەوە و ئامانجیان چارەسەرکردنی کێشەکانی جیهانە بە گشتی.
ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورک هێرشی زۆری بۆ سەر هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامداوە و وتی: کاتێک دەوڵەتی تورکیا هێرشە زۆر توندەکانی خۆی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا، لە ڕێگەی چەتەکانییەوە هێرشێکی زۆر گەورەی بۆ سەر بەنداوی تشرین ئەنجامدا، بەرخۆدانی بەنداوی تشرینیش بوو بە هێزێکی زۆر بەهێز، ئامانجی دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی ئەم هێرشانەوە، لەناوبردنی بیرو سایستمی ڕێبەر ئاپۆ بوو.
"بانگەوازی مێژوویی"
نەتەوی غەمگین لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێبەر ئاپۆ بینی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو مەترسییەکی گەورە دەڕوات، وە دۆخی ئەلەڤی و دروزیش لە بەرنامەی کاردا بوو، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ڕێبەر ئاپۆ ویستی بەدیلێک بۆ هەموو دەوڵەتەکان دروست بکات، ڕێبەر ئاپۆ وتی شەڕ زۆر ئاسانە، هەرکەسێک دەتوانێت شەڕ بکات، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئاشتی بەدی بهێنرێت، بۆ ئەم بانگەوازەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتدا زۆر بوو بانگەوازێکی ستراتیژی و مێژوویی، ڕێبەر ئاپۆ داوای کرد کە ئاشتی بەدی بهێنرێت، ڕێبەر ئاپۆ ویستی پەکەکەی هەڵبوەشێتەوە، دەوڵەتی تورکیاش دەبێت هەنگاو بنێت، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ گۆڕانکارییەکی بوێرانەی کرد.
"ویستی هەموو ژنان ئەوەیە لە دەوری بیری ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە"
نەتەوی غەمگین ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی ساڵێک بەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا تێپەڕیوە و وتی: نزیکەی ساڵێکە پڕۆسەیەک هەیە، بەڵام تا ئێستا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەکراوە، ئەو کۆمیسیۆنەی کە دەوڵەتی تورکیا دامەزراندووە هەنگاوێکی باش بوو، باخچەلی دەڵێت پێویستە ڕێبەر ئاپۆ بێتە پەرلەمان بۆ قسەکردن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا ڕێگە نادات ڕێبەر ئاپۆ بێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی قسە بکات، پێویستە دەرفەتی یاسایی دروست بکرێت هەنگاوی زۆر جددی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بگیرێتەبەر.
هێرش بۆ سەر کوردستان
ڕەمزیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤدەم ڕایگەیاند، بە هاتنی بەڕێوەبەریی کاتی سووریا دۆخی سووریا خراپتر بووە و وتی: بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و چارەسەر و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکەر چونکە ناوچەکە بە گشتی، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ناوەڕاستی شەڕدایە و لە گێژاودایە بە پاڵپشتی دەوڵەتی تورکیا و ئەو هێزە نێودەوڵەتییانەی کە ئەم شەڕە بەڕێوەدەبەن ئەنجام دەدرێن، ساڵێک بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعسدا تێپەڕیوە، بەڵام لەگەڵ هاتنی هەتەشە وەک چەتەکان سووریا بەڕێوەدەبەن.