توندوتیژی سێکسی پەرەی سەندووە لە سەرەتای شەڕی سودانەوە زیاتر لە هەزار کەیسی دەستدرێژی سێکسی بەڵگەنامە کراوە
یەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە سودان، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکانی وڵاتەوە زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوبەر، هەزار و ٣٨٥ کەیسی دەستدرێژی سێکسی بەڵگەنامە کردووە.

ناوەندی هەواڵ
لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣وە سودان شەپۆلێکی توندوتیژی بەخۆیەوە بینی، کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ژیانی دانیشتووان بەتایبەت ژنان و کچان هەبووە. لەناو ئەو ململانێیەدا کە بەردەوامە، چەندین کەیسی توندوتیژی سێکسی بەڵگەدارکراون، وەک چەکێکی شەڕ بەکارهێنراون، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو کارەساتە مرۆییەیە کە دانیشتووانەکە تووشی دەبن.
یەکەی سودان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە دوایین ئاماری خۆیدا سەبارەت بە کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسی، کە ڕۆژی ١٦ی ئایار بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند کە ١٣٨٥ کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و کچانی بەڵگەدار کردووە، ٢٠٤ منداڵی کەم تەمەنیان تووشی ئەم تاوانە ترسناکانە بووە. سەلما ئیسحاق، بەڕێوەبەری یەکەکە ئاماژەی بەوەدا کە هەموو تاوان و دەستدرێژیەکان لەو ناوچانە ئەنجامدراون کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە کۆنترۆڵکراون لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پارێزگاکانی خەرتوم، جەزیرە، سنار، کۆردۆفانی ڕۆژئاوا و دارفور خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە قوربانییەکان دەکرێت، ئەوەشی پشتڕاستیکردەوە کە توندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێ ٩٨%ی ئەو کەیسانە پێکدەهێنێت و وەک چەکی جەنگ بەکاردەهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڵاوبوونەوەی چەک و نەبوونی ئاسایش بووەتە هۆی ڕووداوی لەو شێوەیە لەلایەن هەردوو کارمەندی ئاسایی و چەکداری مەدەنیەوە، توندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێ ٩٨%ی کەیسەکانی پێکدەهێنێت، بەشێکە لەو چەکانەی جەنگ کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەکاریدەهێنن.
سەلما ئیسحاق ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی چەک و نەبوونی ئاسایش، کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر کچان و ژنان لەلایەن کارمەندانی ئاسایی و کەسانی چەکدار، هەروەها لەلایەن هاوڵاتیانی مەدەنی چەکدارەوە هەبووە.
شارەزایانی سەربەخۆی مافی مرۆڤ تەنها لە ساڵی ٢٠٢٥دا لانیکەم ٣٣٠ کەیسی توندوتیژی پەیوەست بە ململانێکانیان لە سودان بەڵگە کردووە، بەڵام پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینەکە زۆر زیاتر بێت بەهۆی دوودڵی قوربانییەکان بۆ ڕاپۆرتکردن.