سووریا؛ تەنها یەک وەزیری ژن لە کابینەی نوێدا جێدەگرێت
لەگەڵ ڕاگەیاندنی حکومەتی نوێی سووریا دوێنێ، لە ناو ٢٣ وەزیردا،تەنها یەک وەزیری ژن لە کابینەی نوێی حکومەتی سوریادا جیدەگرێت.

ناوەندی هەواڵ- سەرەڕای ململانێی بەردەوامی ژنان لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا، تەنها یەک وەزیری ژن لە کابینەی نوێی سووریا کە لە ٢٣ وەزیر پێکهاتووە جیدەگریت کە ، ئاماژەیە بۆ سیاسەتە ژنکوژییەکانی پشت ئەم هەڵبژاردنە. لە هەلومەرجێکدا کە دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا و دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات لەلایەن گروپی جیهادی تەحریر شام، گەلی سووریا بەدوای هیوایەکی نوێدا دەگەڕان، بەڵام واقیعێکی تاڵ و سەپێنراو لەلایەن ئەم گروپە جیهادییەوە سێبەری لەسەر دانا. ڕاگەیاندنی دەستووری ئەوان ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆری گرووپە جیاجیاکان بووەوە و تێیدا، ڕۆڵی ژنان بە تەواوی پشتگوێ خرا.
لە حکومەتی نوێدا تاکە پۆستێک کە بە ژنان دراوە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییە. ئایا بەڕاستی دەبێ ڕۆڵی ژن لە سیاسەت و کۆمەڵگەدا تەنیا لە بابەتی کۆمەڵایەتیدا سنووردار بێت؟ ئەم وەزارەتە چۆن دەتوانێت مافەکانی ژنان زامن بکات و نوێنەرایەتی یەکسان لە نێوان ڕەگەزەکاندا دابمەزرێنێت؟ ئەمانە پرسیارگەلێکن کە عەقڵ داگیر دەکەن و جەخت لەسەر پشتگوێخستنی مافەکانی ژنان و ڕۆڵی سیاسی و یاساییان دەکەنەوە، لە کاتێکدا ئامانجی ئەم سیاسەتانە دروستکردنی سیستەمێکی پیاوسالارییە کە لەسەر بنەمای عەقڵیەتی پیاوانە بێت.
سەرەڕای ناڕەزایەتی و چالاکیی بەربڵاو کە بۆ ئیدانەکردنی جاڕنامەی دەستووری کە دوور بوو لە دیموکراسی و ئازادی و تاکلایەنە و بە عەقڵیەتی پیاوسالاری زاڵ بوو، ڕوویدا، هیچ گۆڕانکارییەک لە حکوومەتی نوێدا ڕووی نەدا. ئەم حکومەتە بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی خواستەکانی گەلی سووریا بەتایبەت ژنان.