سودان... نەتەوەیەکگرتووەکان گیان لەدەستدانی ٦٤ کەسی بە کۆلێرا پشتڕاستکردەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە حاڵەتە گومانلێکراوەکانی کۆلێرا و پشتڕاستی دەکاتەوە نزیکەی ٦٤ کەس لە ماوەی تەنها مانگێکدا لە چوار ویلایەتی سودان گیانیان لەدەستداوە.

 

ناوەندی هەواڵ- کەرتی تەندروستی سودان تووشی قەیرانی یەک لەدوای یەک بووە لەوەتەی ناکۆکییەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ١٥ی نیسانی ئەمساڵ دەستیپێکردووە، نزیکەی ٧٠٪ی نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە کارناکەن و دامەزراوەکانی ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان پێگەیشتووە پڕن لە ئاوارەکان، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە.

 نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم ژمارەی نەخۆشەکانی کۆلێرای لە سودان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا ٦٤ حاڵەتی مردن بە کۆلێرا لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە، هەروەها هەزارو ٤٥٧ حاڵەتی گومانلێکراو لەکاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ٢٦ی ئەیلوول تا ١٧ی تشرینی یەکەم تۆمارکراوە.

نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە سودان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پەتای کۆلێرا لە ویلایەتی قەزارف لە ڕۆژهەڵاتی سودان لە ٢٦ی ئەیلوولدا سەریهەڵدا و دواتر بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە ویلایەتەکانی خەرتوم و باشووری کۆرفادان ڕاگەیەندرا و حاڵەتی گومانلێکراو لە ویلایەتی جزیرە ڕاگەیەندرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ١٧ی تشرینی یەکەم، هەزارو ٤٥٧ حاڵەتی گومانلێکراوی کۆلێرا و ٦٤ حاڵەتی مردنی هاوبەش لە هەر چوار ویلایەتەکەدا تۆمارکراوە، وەزارەتی تەندروستی سودان لە ٢٦ی ئەیلوول ڕایگەیاند ١٨ کەس بەهۆی کۆلێراوە لە ویلایەتی قەزارفی ڕۆژهەڵات گیانیان لەدەستداوە.