سۆهر: لە سوەیدا ٢٤٨ کەس کوژران
سۆهر دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە پێکدادانەکانی سوەیدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٤٨ کەس.

ناوەندی هەواڵ
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە شەڕی شاری سوەیدای سووریا کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە بەردەوامە، ٢٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٦٤ چەکداری درووز و ٢٨ هاوڵاتی مەدەنی درووزی کوژراون و ٢١ لەو هاووڵاتییە مەدەنیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەسێدارە دراون.
جگە لەوەش ١٣٨ کەس لە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی کاتی و ١٨ هاوڵاتی مەدەنی کە لەگەڵیان چوونەتە ناو شارەکەوە کوژراون.