یونیسێف کوشتنی بەکۆمەڵ لە پارێزگای کۆردۆفان شەرمەزار دەکات و داوای لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکات
کاسرین ڕاسیل، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یونیسێف هێرشەکانی ئەم دواییەی بارا لە پارێزگای کۆردۆفانی باکووری شەرمەزار کرد کە ژیانی سەدان کەسی کوشت، لەنێویاندا منداڵ و ژن، ئەوان نوێنەرایەتی پەرەسەندنێکی ترسناکی توندوتیژی و بێبایەخکردنی ژیان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ
پارێزگای باکووری کۆردۆفان بە تایبەتی ناوچەی بارا، شاهیدی یەکێک لە خوێناویترین هێرشەکان بوو لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە وڵاتەکەدا لە نێوان ١٠ بۆ ١٣ی تەمموزدا، ئەم هێرشە بووە هۆی کوژرانی ژنان و منداڵان، ئەمەش وایکرد ڕێکخراوە مرۆیی و نێودەوڵەتییەکان داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی دوژمنایەتییەکان و پابەندبوون بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن کە بەرپرسیارن لە پێشێلکارییەکان.
دوابەدوای ئەو هێرشە ترسناکانەی کە ناوچە نیشتەجێبووەکانی شاری بارا لە پارێزگای کۆردۆفانی باکووری سودانیان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا زیاتر لە ٤٥٠ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە ٣٥ منداڵیان (٢٤ کوڕ و ١١ کچ و دوو ژن)، سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ڕۆژی ١٦ی تەمموز بڵاویکردەوە، هۆشداریدا لەوەی ژمارەی قوربانیانی منداڵان ئەگەری هەیە بۆ بەرزبوونەوە دا، لەکاتێکدا دەیان بریندار لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە و ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی بێسەروشوێنن.
کاسرین ڕاسیل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف کوشتنی بەکۆمەڵەکانی ئەم دواییەی پارێزگای کۆردۆفانی باکووری بە "ترسناک" پێناسە کرد، کە نوێنەرایەتی پەرەسەندنی ترسناکی توندوتیژی و بێبایەخکردنی تەواوەتی بە ژیانی مرۆڤ دەکات، ئەو هێرشانەی شەرمەزار کرد و داوای لە لایەنەکانی ململانێ کرد کە دەستبەجێ توندوتیژی و کوشتنەکان ڕابگرن و پابەندی یاسا مرۆییەکان و بنەماکانی جیاکاری و ڕێژەیی و خۆپارێزی بن.
کاسرین ڕاسیل جەختی لەسەر پێویستی دڵنیابوون لەوەی کە هاوڵاتیانی مەدەنی و بەتایبەتی منداڵان نەکرێنە ئامانج و هەموو ئەو پێشێلکاریانەی کە وایە دەکرێن دەبێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بەرپرسیارێتیدا بکرێت، ناتوانرێت بەرگەی بێ سزای تاوانباران بگیرێت، بەتایبەتی کاتێک ژیانی منداڵان لە مەترسیدایە، نابێت هیچ منداڵێک تووشی ئەو جۆرە ترسناکییە بێت، توندوتیژی بەرامبەریان بەرگەی ناگیرێت و دەبێت دەستبەجێ کۆتایی پێبێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕ و پێکدادانەکان لە پارێزگایباکووری کۆردۆفان پەرەی سەندووە و زیاتر لە ١٢ ملیۆن کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون، زیانی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لێکەوتووەتەوە و سنووردارکردن بۆ دەستڕاگەیشتن بە مرۆیی سەپاندووە و توانای مانەوەیان تێکداوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر نیگەرانی خۆی لە هەواڵەکانی هێرشی دڕندانە بۆ سەر گوندەکانی ناوچەی کۆردۆفان لە سودان دەربڕیبوو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ململانێی بەردەوام و پەرەسەندنی دوژمنکارییەکان و ئاوارەبوون و بارانبارینی بەخوڕ کە ماوەی نزیکەی ٢٧ مانگە ئازاری هاوڵاتیانی مەدەنی زیاتر کردووە کە لەناو ململانێکاندا دەژین.