ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر بۆ زیندانی ئەرزینجان گواسترایەوە
زانراوە کە ئۆزنور دەگەر، پەیامنێرو بەڕێوبەری هەواڵەکانی JINNEWS کە لە زیندانی ژنانی جۆری E مێردین بوو، گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئەرزینجان.

ناوەندی هەواڵ
ئۆزنور دەگەر، پەیامنێرو بەڕێوەبەری هەوالەکانی ژن نیوز کە لە ٧ی شوباتدا لە مێردین دەستگیرکرا و لێیدرا و لە زیندانی ژنانی جۆری Eی مێردین دانرا، لە زیندانەکەی کە تێیدا ڕاگیرابوو، بۆ زیندانی ئەرزینجان گواسترایەوە.
بنەماڵەی ئۆزنور دەگەر کە ئەم بەیانییە سەردانیان کردبوو، لەلایەن ئیدارەی زیندانەوە ئاگادارکرانەوە کە ئۆزنور دەگەر گواستراوەتەوە، کاتێک بنەماڵەکە پرسیاری ئەوەیان کرد کەی ئۆزنور دەگەر گواستراوەتەوە، پێیان وترا کە سێ ڕۆژ پێش ئێستا گواستراوەتەوە.
ئۆزنور دەگەر، کە ڕۆژی سێشەممە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بنەماڵەکەی کردووە، پێی ڕاگەیاندوون کە هێشتا لە زیندانی مێردیندایە و ئەگەری گواستنەوەی هەیە.