شاندی ئیمراڵی دەم پارتی بۆ دیداری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری پێشکەش کرد
ئایشەگوڵ دۆغان، هاووتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، بۆ جاری سێیەم داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

ناوەندی هەواڵ
شاندی ئیمرالی دەم پارتی بە مەبەستی ئەنجامدانی دیداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داواکارییەکی نوێی پێشکەشی وەزارەتی دادی دەوڵەتی تورک کرد.
لە بارەی ئەنجامدانی سێیەمین دیداری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئایشەگوڵ دۆغان، هاووتەبێژی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ناوەندی گشتیی حزبەکەی لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، شاندی ئیمرالی دەم پارتی داواکارییەکییان پێشکەش کرد.
پێشتر لە بەروارەکانی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ و ٢٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، شاندی ئیمرالی دەم پارتی دیداری لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامداوە، هەروەها ڕێبەر ئاپۆ شاندەکەی ڕاسپاردبوو کە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا و زیندانییانی سیاسیی ئەنجام بدەن.
پاشان لە ١٥ی شوبات شاندەکە ڕوویان لە باشووری کوردستان کرد و لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پەدەکە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کاربەڕێکەری هەرێم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم کرد.
لە سەردانەکەیاندا بۆ باشوور، شاندەکە سڵاو و پەیامی ڕێبەری گەلی کوردیان گەیاند بە هەریەک لە مەسعود بارزانی، بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی، ئەوانیش پشتیوانی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەکە دووپات کردەوە.