کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و مەسعود بارزانی کۆتایی هات
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە یەک کاتژمێر و ٤٥ خولەکی خایاندو هەردوولا بیروبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی و ئەو پرۆسەیەی لە تورکیا پێشدەکەوێت خستەڕوو.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین (پیرمام)ـی سەربە هەولێر، شاندی ئیمرالی دەم پارتی، سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکەی کرد و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.
کۆبوونەوەکە ماوەی کاتژمێرێک و ٤٥ خولەکی خایاند.
ناوەڕۆکی بەشێک لە کۆبوونەوەکە ئاشكرابوو و هەردوولا بیروبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی و ئەو پرۆسەیەی لە تورکیا پێشدەکەوێت کرد، شاندەکە وردەکاری دیدارەکانی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بۆ مەسعود بارزانی خستەڕوو.
بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا شاندەکە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کاربەڕێکەری هەرێم و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە کۆببنەوە.