بورجی ئیڤڵ داخرا

بە گومانی هەبوونی بۆمب هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا بورجی ئیڤڵیان بەڕووی گەشتیاراندا داخست.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ بورجی ئیڤڵ بەڕووی گەشتیاران داخرا، لەبەر هەبوونی گومانی بۆمب لەنێو بورجەکەدا سەرجەم سەردانیکەران لەناوچەکە دوورخرانەوە.

 

میدیا ناوخۆییەکانی فەرەنسا بڵاویانکردووەتەوە، "ئەمڕۆ دوای ئەوەی مەترسی بوونی بۆمبێک لە یەکێک لە نهۆمەکانی ناو بورجی ئیڤڵ بە تەواوی چۆڵکرا و بورجەکە داخرا."

 

دەستەی بەڕێوەبەرنی بورجەکەش ڕایانگەیاند، چۆڵکردنی بورجەکە تەنها سێ نهۆمی خوارەوەی بورجەکەی گرتووەتەوە، دواتر تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و هێزێکی ئەمنی زۆر گەیشتوونەتە شوێنەکە.

 

ئەمە یەکەمجار نییە بورجی ئیڤڵ لە ناوەڕاستی پایتەختی فەرەنسا بەهۆی مەترسیی ئەمنییەوە دابخرێت.