سارا خۆشەچین لە دەماوەند گیانی لەدەستدا
سارا خۆشەچین دوای سەرکەوتنی لە چیای دەماوەند، بەهۆی کەمی پلەی گەرمی لەشی گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
سارا خۆشەچین، شاخەوانێکی چالاک و مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە ناوچەی لارستان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەی گەرمی لەشی (هیپۆترمی) دوای سەرکەوتن بەسەر چیای دەماوەند، گیانی لەدەستدا.
بەرپرسی بەشی وەرزش و لاوانی لارستان ڕایگەیاند کە تیمێکی شاخەوانانی چوار کەسی لە ٦ی شوباتدا "سەرەڕای بارودۆخی سەختی بەفر و بەفربارین و هۆشدارییەکانی فیدراسیۆن و شاندەکان" بەسەر چیای دەماوەنددا سەرکەوتوون، لەنێویاندا دوو لە شاخەوانەکان، یەکیان سارا خۆشەچین، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەشیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تەنها یەکێک لە شاخەوانەکان دۆزراوەتەوە و بە وتەی ئەو بەرپرسە "گەڕان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی سێ شاخەوانی دیکە کە دووانیان سارا خۆشەچین و ڕەحمان فەساحەت گیانیان لەدەستداوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە یەکێک لو شاخەوانانەی کە دۆزراوەتەوە باری تەندروستی جێگیرە.