قەدەغەی نوێی چاوپێکەوتن بەسەر ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان سەپێندرا
تەلارسازی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ئیمرالی لەژێر گۆشەگیرییەکی سەختدا ڕاگیراوە، قەدەغەکردنی نوێی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و پارێزەرەکەی لەسەر جێبەجێ دەکرێت.
ناوەندی هەواڵ
زاندراوە کە دەوڵەتی تورکیا "سزایەکی دیسپلینیی" نوێی بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەپاندووە کە لە زیندانی ئیمرالی ئەمنی باڵای جۆری F بەندکراوە، پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد کە لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددا ڕاگیراوە، داوایان لە دادگای تاوانەکانی بورسا کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆببنەوە، دادگا ڕایگەیاند، لە١٦ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٤، "سزایەکی دیسپلینیی" نوێ بۆ ماوەی سێ مانگ هەیە کە بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری "سزا" کە بڵاونەکرایەوە، پارێزەران تانە لە بڕیارەکە دەدەن.
بۆ ماوەی ٤٣ مانگ هیچ زانیارییەک نەبوو
کۆبوونەوەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی بە هەندێک هۆکار قەدەغە کراون، عەبدوڵا ئۆجالان دواجار توانی لە٣ی ئاداری٢٠٢٠ڕووبەڕووی خێزانەکەی ببینەوە. محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ براکەی کردووە و لە ناوەڕاستدا گفتوگۆکە پچڕاوە، دوای ئەوە بۆ ماوەی٤٣ مانگ هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد وەرنەگیرا.
پەیامی یەکەم
کاردانەوەکان دژی گۆشەگیری ڕەها بەردەوامن، دوای ٤٣ مانگ، ڕێبەری گەلی کورد ، عەبدوڵا ئۆجەلان کۆبوونەوەی لەگەڵ خێزانەکەی بۆیەکەمجار لە ٢٣ی تشرینی یەکەم ئەنجامدا، عەبدوڵا ئۆجەلان لە چوارچێوەی دیدارێکدا لەگەڵ عومەر ئۆجالانی برازای، ئەندامی پەرلەمانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، دەم پارتی لە ڕەحا کۆبووەوە.
عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند کە گۆشەگیری هێشتا بەردەوامە و دوای ٤٣ مانگ ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە: "ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێت ، من دەسەڵاتی تیۆری و پراکتیکیم هەیە بۆ گۆڕینی ئەم پڕۆسەیە لە بنەمای شەڕ و توندوتیژیەوە بۆ بنەمای یاسایی و سیاسی.
وەزیری داد یڵماز تونچ لە وەڵامی پرسیاری "ئایا کۆبوونەوەی نوێ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت؟" وتی: عومەر ئۆجالانی برازای، ئەندامی پەرلەمانی دەم پارتی، داواکارییەکی پێشکەش کردبوو. داواکارییەکی نوێ نییە، ماوەیەکی زۆرە پارێزەرەکانی داواکارییان پێشکەش نەکردووە، لە ئەنجامدا دۆخێکی یاساییە و کۆبوونەوەکە ڕوویدا، هەروەها کۆبوونەوە نوێیەکان بەپێی داواکارییەکان هەڵدەسەنگێندرێن، لە ئەنجامدا لەیاسای ئێمەدا ڕوونە کەئەو کەسەی سزا دراوە و کەسوکاری چۆن کۆدەبنەوە. لەم بارەیەوە یاسا هەیە، لە چوارچێوەی ئەم یاسایانەدا خەڵک دەتوانن مافی خۆیان بەکاربهێنن.
دوای کۆبوونەوەی ٢٣ی تشرینی یەکەم دوو داواکاری بۆ کۆبوونەوە کرا، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک بۆ هەردوو داواکارییەکە نەدراوەتەوە.