"پڕوپاگەندەی سیاسی بۆ تاڵیبان"... ژنانی خۆپیشاندەری ئەفغانستان لێدوانەکانی شێریل بارنارد شەرمەزار دەکەن
بزووتنەوەی بەهێزکردنی ژنانی ئەفغانستان لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی شێریل بارنارد، هاوژینی نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، بە "فشاری سیاسی و پڕوپاگەندە" بۆ تاڵیبان پێناسەی کرد.

ناوەندی هەواڵ
لە درێژەی کاردانەوەی دامەزراوەکان، چالاکوانی مافی ژنان، چالاکوانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە لێدوانەکانی شێریل بارنارد، هاوژینی زەلمای خەلیل زاد، نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان، بزووتنەوەی بەهێزکردنی ژنانی ئەفغانستان لە تارانی پایتەختی ئێران، ناڕەزایەتییەکیان لە تارانی پایتەختی ئێران سازکرد، لێدوانەکانی ئەویان بە شەرمەزارکرد، بە "فشار و پڕوپاگەندەی سیاسی" لە بەرژەوەندی تاڵیبان پێناسەی کرد.
بزووتنەوەکە لێدوانەکانی شێریل بارنارد بە بێبایەخکردنی ئاشکرای ئازار و خۆڕاگری ژنانی ئەفغانستان دەزانێت، بە هەوڵێک بۆ سپیکردنەوەی "ڕووی ڕەشی گروپێکی تیرۆریستی" پێناسە دەکات، کە بەرپرسیارن لە سەرکوتکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ بەتایبەت مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان.
سەبارەت بە سیاسەتەکانی تاڵیبان بەرامبەر بە ژنان، تەڤگەرەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕایگەیاندووە، لەسەردەمی تاڵیباندا ژنان لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەش دەکران، بەڵام دەستە بیانییەکان وەک هاوژینەکەی زەلمای خەلیل زاد، هەوڵی شەرعیەتدان و پۆلیشکردنی وێنەی تاڵیبان دەدەن لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "تالیبان کە بەردەوامە لە دوورخستنەوەی ژنان لە کایە کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و سیاسییەکان، هەرگیز نوێنەری گەلی ئەفغانستان نەبووە و نابێت، هەر پشتیوانییەکی سیاسی، ڕاگەیاندن، یان هزرری بۆ تاڵیبان، یەکسانە بە پاساوهێنانەوە بۆ ئەو تاوانانەی کە ڕۆژانە بەرامبەر گەلەکەمان لە بەردەم چاوی جیهاندا ئەنجام دەدرێن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیانی ئاگادار کراو کە داوای دادپەروەری دەکەن لە وڵات و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی دوور لە دوو دڵی لێدوانەکانی شێریل بارناردی، "مەترسیدار و بێ ئەخلاقی" شەرمەزار بکەن، کە "خزمەت بۆ بەردەوامکردنی توندوتیژی و هەڵاواردن لە ئەفغانستاندایە"، هەروەها خۆیان لە هەر بێدەنگییەک یان بێباکییەک بەدوور بگرن بەرامبەر بە فشارەکان بەناوی "گرووپە تیرۆریستییەکان".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا کراوە لە بەرامبەر ئەو جۆرە لێدوانانەدا هەنگاو بنێن، کە دەبێتە هۆی "بەهێزکردنی پێکهاتە دژە مرۆییەکان" لە ئەندامەکانی دادوەری نێودەوڵەتی، لەوانەش دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی، هەروەها داوای هەڵوێستێکی بەهێز لەگەڵ گەلی ئەفغانستان بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و ئازادی و مافەکانی مرۆڤ کردووە.
شێریل بارنارد، هاوژینی زەلمای خەلیل زاد، نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان، بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئەفغانستان تەنها خوێندنگە حکومییەکان بەڕووی کچانی سەروو پۆلی شەشەمدا دادەخرێن و خوێندنگە ئەهلیەکان "لە هەر ئاستێکدا" ڕێگەیان پێدەدرێت کاربکەن.
ئەو پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ژنانی ئەفغانستان بە "هەڵبژێردراو" پێناسە کرد، وتی: کە مامەڵەی تاڵیبان لەگەڵ ژنان لە ئەفغانستان، بۆ نموونە "زۆر کەمتر دڕندانە" لە دۆخی ژنان لە هیندستان. قسەکانی کاردانەوەی توندی لای چالاکوانانی مافی ژنان بەدوای خۆیدا هێنا.
پێشتر ٦٤ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافی مرۆڤ نامەیەکی کراوەیان ئاراستەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە لاهای کرد و داوای لێپێچینەوەی لەگەڵ شێریل بارناردیان کردبوو.