پێنج گەنج لەلایەن پۆلیسی ڕاپەڕین بە تۆمەتی ڕفاندنی ژنێکی گەنج دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج گەنج کە تەمەنیان لەنێوان ١٩ بۆ ٢٤ ساڵە بە تۆمەتی ڕفاندنی ژنێکی گەنج ڕاگەیاند.

 

ناوەندی هەواڵ- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك ئامادەی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین بوو و سكاڵای تۆماركرد، كە كچەكەی دیارنەماوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، شوێنی تۆمەتباران دۆزرایەوە و توانرا سەرجەمیان دەستگیربکرێن.

ئاماژە بەوەکراوە، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان بەبڕیاری دادوەر ژنە گەنجەکە رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.

تۆمەتباران تەمەنیان لەنێوان١٩ بۆ ٢٤ ساڵە و پێکهاتوون لەمانە: ژ. أ. أ.  لەدایكبووی ٢٠٠٤، هـ. یـ. حـ. لەدایكبووی ١٩٩٩, ش. ع. م. لەدایكبووی ٢٠٠١, ر. ر. أ.  لەدایكبووی ٢٠٠٣, پ. ج. ح. لەدایكبووی ٢٠٠٢, بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٢١ لە یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباران راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە."